zansti_lashjwani zansti_lashjwani

1267 posts   20421 followers   2010 followings

fitness Gym kurdistan  ئێمە ڕێگەی بەدیهێنانی خەونەکانتان بۆ کورت دەکەینەوە. بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری بە ئەزموون بۆ ئافرەتان و پیاوان وەڵامی هەموو پرسارەکانتان دەدەینەو Ary Gymm

بەم ڕێگایانە خۆت رزگار بکە لە چەوری ورگ و گەورەبونی ورگ.

بۆئەوكەسانەی كەكێشەی گەورەی ورگیان هەیەو بەدەستیەوەدەناڵێنن
چەند رێگەیەکی باش و تەندروست دەخەمە بەردەستان دەتوانن
لەرێگەیەوە خۆتان لە گەورەی ورگتان و ئەو كێشەیە نەجات بدەن:

1ـ راهێنانی وەرزشی گرنگە و پێویستە ژمارەیەك راهێنانی وەرزشی
ئەنجام بدەن.

2ـ دوور كەوتنەوە لە ژەمە خۆراكی گەورە و بەتایبەتی شەوانە، بەڵكو
پێویستە ژەمەكانتان دابەش بكەن.

3ـ دوور كەوتنەوە لە خۆراكی سوورەوەكراو بە زەیتەكان.

4ـ خواردنی میوەی كە بە ڤیتامین C دەوڵەمەندن وەك لیمۆ و پرتەقاڵ و
گریپ فروت و كێوی و ئەنەناس.

5ـ بە رێژەیەكی زۆر ئاو بخۆنەوە، رۆژانه یەك لیتر و نیو ئاو لەگەڵ لیمۆ و
نەعنا و خەیار تێكەڵ بكەن.

6ـ رۆژانە 3 كوپ ئاوی هەنار بخۆنەوە.

7ـ خواردنی پڕۆتینی بێ چەوری وەك سینگی مریشك یان ماسی یان
سپێنەی هێلكە.

8ـ دوور كەوتنەوە لە خواردنی شیرینەمەنیەكان و هەفتەی تەنیا پارچەیەك
بخۆن.

9ـ خواردنی دانەوێڵە و میوە و سەوزەكان.

بۆئەوەی رزگارت بێت لە گەورەی قەبارەی ورگت و بەشێوەیەكی جوان
لەشولارت دەركەوێت زۆر پێویستە ئەورێگایانەی سەرەوە بەبەردەوامی
بەكار بهێنیت.

هاوڕێیانت تاگ بکە بیرت نەچێت

هەمیشە نیوەی ژەمەکانت دەبێت سەوزە یان میوە بێت.

چ خۆراكێك بۆ هەستانی كێشت؟
ئەگەر پەیوەندیت لەگەڵ پرۆتین و دەنكۆڵەكان (حەپ ) كەمە، بەڵام دەشتەوێ كێشت زیاد بكات و زل بیت، دەتوانین لانی كەم پێنج ژەم خواردن بخۆی بۆ ئەوەی لەشت زیاد بكات.

بەیانیان :

شەش هێلكەی كوڵاو
كوپێك شیر
پرتەقاڵێك
مۆزێك

كاژێر دە :
پەنیر
سێوی سەوز .

نیوەرۆ :
برنج
گۆشتی مریشك یان سور
سەوزە
میوە
ئێوارە :
ماسی
برنج
پەتاتەی كوڵاو
شەو ( كاژێر 10 ) :
سنگی مریشك
پەتاتە
خورما
میوە
ژەمی شەشەم :
ئەگەر موچە خۆرن، دەكرێت مشوری كاسبیەكی تریش بخۆن !

كچان، لەبارەی یاریكردن بە مەمكەكانەوە شتێك بزانن
وەرزش تاكە هۆكاری دروستە كە دەتگەیەنێت بە جوانی، هەربۆیە، بۆ ئەوەی جوانی جەستە دروست بكەی بیر لە دەرمان و بەكارهێنانی ئەوشتانە مەكەوە كە زیانیان زیاترە .

بەشێكی زۆر لە ئافرەتان شێوەی مەمكیان رێك نیە، یاخود مەمكیان بچوكە و حەز دەكەن گەورەتری بكەن .. بۆ ئەوە 5 یاریمان ئامادە كردوە كە هەموو ئافرەتیك دەتوانیت رۆژانە لە ماڵەوە بیكات و بۆ ماوەیەك هەست بە جیاوازییەكان دەكات .، لە خوارەوەی وينه كه م داناوه

1- یاری یەكەم بریتیە لە وەرزشكردن بە مەمك بە شێوەیەكی بازنەیی بۆ ماوەی نزیكەی 15 دەقیقە.
2- یاری دووەم بریتیە لە یاری شناوە كە دەتوانرێت بەم یارییە مەمك توند بكرێتەوە.
3- یاری سێهەم لەسەر تۆپێك دەكرێت وە دەشتوانرێت لە سەر شوێنی تر بكرێت.
4 یاری چوارەم بریتیە لە پاڵ پێوەنان بە دیوارەوە لەسەر دەستەكانت، ئەمەش دەبێت تا رادەیەك دور بیت لە دیوارەكە و یارییەكە بە باشی بكەی.
5- یاری پێنجەم بریتیە لە بڵاوكردن و تەسككردنەوەی دەستەكانت ئەگەر بە لاستیكێك بكرێت وەك لە وێنەكە دیارە ئەوا باشترە ئەگینا بە بێ لاستیكیش سودی خۆی هەیە.

زیانەکانی خواردنی پەتاتەی سورەکراو ... پەتاتەی سورەکراو یەکێکە لەو خۆراکانەی لەلایەن خەڵکییەوە زۆر دەخورێت، بە تایبەت لە ڕیستۆرانتەکاندا.

هەرچەندە زۆر کەس ئارەزووی ئەوە دەکەن پەتاتە بە سورەکراوی بخۆن، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی كردن له‌ خواردنی زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی به‌دوای خۆیدا دێنێت.

لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لە زیانەکانی زۆر خواردنی پەتاتەی سورەکراو دەکەین. * په‌تاته‌ی سووره‌وه‌كراو چه‌وری زۆری تێدایه‌ و ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌. * هه‌موو زه‌یته‌كان زیانی بۆ ته‌ندروستی نییه‌، به‌شێك له‌ زەیته‌كانی وه‌ك زه‌یتی زه‌یتون و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌، به‌ڵام چه‌وری تێر ده‌بێته‌ هۆی داخستنی ده‌ماره‌كان و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن. * په‌تاته‌ی سووره‌وه‌كراو رێژه‌ی كاربۆهیدراتی به‌رزه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی كێش و بەرزبوونەوەی رێژه‌ی شه‌كر کە ئەمەش هۆکارە بۆ تووشبون بە نه‌خۆشیەکانی دڵ و شه‌كره‌. * په‌تاته‌ی سووره‌وه‌كراو چه‌وری له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێخۆشكه‌ره‌ بۆ تووشبون بە شێرپه‌نجه‌. پەتاتە خۆراکێکی زۆر بە سوودە بۆ تەندروستی لەش، بەڵام ئەگەر بێتو بە شێوەی کوڵاندن بخورێت.

گەشبین بە
هەموو رۆژێك یاری بكە
خورادنی دروست بخۆ
یاری بە قورسی بكە
بەهێز بمێنەوە
كەم ڕاڕا بە
دانسی زیاتر بكە
زیاتر خۆشەویستیت هەبێ
دڵخۆش بە
@ary_gymm

لەشجوانی، سێكس دەكوژێت، یان بەهێزتری دەكات ؟

پرسیاری زۆر و زەوەند هەن لە بارەی سێكس و تواناكانی سێكسی پیاو لە یاری لەشجوانیدا، هەندێك دەڵێن باش نیە، هەندێكی دیكەش دەڵێن زۆر باشە بۆ سێكس .. بێگومان لەشجوانی كاریگەری هەیە بۆ سەر سێكس، ئەم كاریگەریەش ئەرێنیە و توانای سێكسی پیاو بەرز دەكاتەوە ئەمەش لەبەر ئەو هۆیانەیە :

1- یاری لەشجوانی جیاواز لە یاریەكانی دیكە هەمیشە وات لێدەكات زۆر بخۆی و بخۆیەوە، ئەوەش وات لێدەكات هەمیشە هەستی سێكسیت بەرز بێت.
2-ئەو سسمتە خۆراكیەی یاریزانانی لەشجوانی پەیرەوی دەكەن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ( ترشە ئەمینییەكان ) یەكێك لەم ترشەلۆكانەش بریتیە لە ترشی (ئەرجنین)، كە بەرپرسە لە فشارخستنە سەر رۆیشتنی خوێن بە باشی و بە هێز و بە رێكوپێكی، لای هەموانیش ئاشكرایە كە بوونی خێرایی هاتوچۆ و چالاكی خوێن، كاریگەری زۆری هەیە لەسەر هەستانی ئەندامی زاو وزێی پیاو ( انتصاب )، چونكە ماسولكەكانی ئەندامی پیاو بەو تەوژمە خوێنە پڕ دەبن و رەپ دەبن.
3-بوونی بەهێزی لەش و متمانە بە لەش، كاریگەری زۆری هەیە لەسەر چۆنیەتی سێكسكردن، بە تایبەت كە یاریزانانی لەشجوانی لە كەسانی ئاسایی جیاوازترن، شایەنی گوتنە 72 جۆر شێوازی سێكس هەن، كە ئەگەر مرۆڤ توانای جەستەیی باش نەبێت ناتوانێت لە شێوازی كلاسیكی سێكس تێپەر بكات.
4- لەشجوانی كاریگەری هەیە لەسەر دواخستنی پیری و بە گەنجی مانەوە، ئەوەش وادەكات كاریگەری بخاتە سەر چالاكی سێكسی و تاماوەیەكی زۆر پیاو بتوانێت پەیرەوی سێكس بكات.

چوار یاری بۆ جوانکردنی سمت توند کردنەوەی سمت و پشت ڕان

راهێنانەكانی لەشجوانی و لەشرێكی و كاریگەری لەسەر دەروون
رۆژانە خورادن و خواردنەوەیەكی زۆر دەخۆین، ئەم خواردنانە، بە هەموو شێوەیەك بریتین لەو مادە پرۆتینی و كاربۆهیدراتی و چەوری و مادە ریشاڵیانەی كە بەشدارن لە دروستكردنی وزە، كە گەرمۆكەكانی لەش دروست دەكەن، (Energy) .

ئەگەر ئەم وزەیە لە رێی ماسولكە و جوڵەی جەستەوە دەرنەدرێتە دەرەوە، ئەوا نەك هەر چەوریەكی زۆر لە جەستەی مرۆڤدا كۆدەكاتەوە، ئەوا لە رووی دەرونیشەوە، خراپیەكی زۆر بۆ مرۆڤ دروست دەكات، بە تایبەت لەوانەیە وزەی بەكارنەهاتوو ببێتە هۆی ئەوەی ئەم وزەیە بە شێوەیەكی خراپ دەردەینە دەرەوە، وەكو دەمارگیری و هاواركردن و شەر و توندوتیژی.

بۆیە ئەگەر كەسێك لە رێی وەرزشەوە ئەم وزەیە دەردات، ئەوە هەم سود بە لەشی دەگەیەنێت و هەم لە توندوتیژی و خراپ بەكارهێنانی هێزیش دوردەكەوێتەوە، ئەوە جگە لەوەی ئەگەر كەسێك تورە بێت یان خەمێكی هەبێت، بە یاریكردن و راهێنانی لەشجوانی، لە دوای راهێنانەكە هەست بە ئارامییەكی تەواو دەكات و ئەمەش یاریدەی مێشك دەدات، بتوانێت توانای زیاتری هەبێت بۆ چارەسەری كێشەكان .. یاری لەشرێكی بۆ ئافرەتان گرنگی بەرچاوی هەیە، بە هۆی ئەوەی ئافرەت زیاتر تووشی نەخۆشیەكان دەبێت و زیاتر روبەرووی خەمۆكی دەبێتەوە، بە تایبەت یەكێك لەو یاریانەی كە ئازاری سوری مانگانە كەمدەكاتەوە، وەرزشی لەشرێكییە بۆ ئافرەتان .. بۆ ئەوەی خاوەن دەرونێكی ساغ و مامەڵەیەكی دروستی كۆمەڵایەتی بین، راهێنانی لەشجوانی هەم متمانەیەكی باشتر دەبەخشێت و هەم چێژی جوانی لەش، روئیای بیركردنەوەمان فراوانتر دەكات.

چۆن ئەتوانی چەورێ ژێر باڵت نەهێڵیت سەیری ئەم ڤدیۆیە بکەن

@ary_gymm

ئامۆژگاری لەشجوانی

أ - ئامۆژگاری راهێنان

1- نووستنی تەواو.
2- هەماهەنگی تەواو لە نێوان ژەمە خۆراكەكان.
3-گەرمكردنی لەش لە پێش راهێنان.
4- یاری نەكردنی زیاد بە ماسولكەكانی تر جگە لەو ماسولكانەی دیاریكراون.
5- پابەند بوون بە كۆرسی یاری و چەندجارەكان.

ب- ئامۆژگاری پێكان

1- گەرمداهێنانی لەش پێش راهێنان.
2- زیادكردنی كێشەكان بە شێوەی پلەدار، واتا لە نزمەوە بۆ زۆر.
3-داواكردنی یارمەتی لە كاتی هەست كردن بە قورسی یاری.
4- بەستنی قایشی سەلامەتی پشت.
5- لەبەركردنی جل و بەرگی وەزشی گونجاو كە پێویستە قەبارەیان گەورە بێت .
6- جوڵەی دروست و یاری دروست و لەبەرچاوگرتنی هۆشداریەكانی راهێنەر.

ج - ئامۆژگاریەكانی خۆراك ( بۆ زیادبوونی كێش) ( زل بوون )
1- هەمەجۆری خۆراكەكان واتا هەموو جۆری خۆراك و سەوزو و میوە كە لە هەموو شێوەیەك بخورێت.
2- زۆری ژەمە خۆراكەكان كە لە 4 -5 دانە كەمتر نەبێت.
3- پێش یاری بە يه ك كاتژمێر ژەمێكی دەوڵەمەندی خۆراك بخورێت( پرۆتین و كاربۆهیدرات ) .
4- زۆر خواردنی شلەمەنییەكان لە كاتی یاری .
5- پارێزگاری لە تێری گەدە، واتا نابێت گەدە هەست بە برسیەتی و بەتاڵی بكات . (بۆ كەمكردنەوەی كێش )
1- ژەمەخۆراكەكان پێویستە 2 - 3 بێت .
2- دووركەوتنەوە لە رێجیمی بەهێز بەهۆی بوونی كاریگەرییە لاوازكەرەكانی .
3- ژەمە خۆراكی كەم .
4 - دووركەوتنەوە لە چەوری و شیرینی . ..........................................................

له‌وه‌رزى هاویندا گرنگى ته‌واو بده‌ به‌م میوانه‌

له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى گه‌رما له‌شى مرۆڤ زیاتر پێویستى به‌ خواردنه‌وه‌ سارده‌كان و میوه‌ ئاوداره‌كان هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تى پێویسته‌ زیاتر گرنگى ته‌واو بده‌ین به‌ میوه‌ هاوینه‌ییه‌كان و ئه‌و میوانه‌ى سروشتین و زیاتر فێنكمان ده‌كه‌نه‌وه‌ ، له‌گه‌ل َئه‌وه‌شدا سوودى ته‌ندروستیمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت .

ئه‌و میوانه‌ى زیاتر له‌ وه‌زى هاویندا پێویسته‌ گرنگى پێ بده‌ى :-
1-شووتى و كاڵه‌ك : ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامینات ، تواناى دابه‌زاندنى ڕێژه‌یى كۆلیسترۆڵییان هه‌یه‌ ، له‌هه‌مووى گرنگتر شه‌ڕى پیرى ده‌كه‌ن .
2-ترێ : خواردنى یه‌ك هێشووه‌ ترێ پارێزگارى له‌ ووشك بوونه‌وه‌ى له‌ش ده‌كات ، به‌باشترین میوه‌ داده‌نرێت له‌جیاتى شه‌ربه‌ت .
3-قه‌یسى : میوه‌ى قه‌یسى زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ تواناى دژایه‌تى شێرپه‌نجه‌یى هه‌یه‌.
4-هه‌نجیر : ڕۆژانه‌ خواردنى (3) هه‌نجیر ئاسووده‌یت پێ ده‌به‌خشێت هه‌ست به‌ حه‌سانه‌وه‌ ده‌كه‌یت ، جگه‌له‌وه‌ى پارێزگارى له‌ كێشى له‌ش ده‌كات.
5-گێلاس : یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ پڕ ڤیتامینه‌كان ، نیشانه‌ى پیرى دوا ده‌خات.
6-قۆخ : قۆخ زۆر پێویسته‌ ، چونكه‌ چاو ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشییه‌كانى ، پارێزگارى له‌ كێشى له‌شیش ده‌كات.
7-هه‌ڵووژه‌ : كردارى هه‌رس و ریخۆڵه‌ ئاسان ده‌كات و زۆر به‌سووده‌ بۆ خانمانى دووگیان .
8-ئه‌نه‌ناس : ده‌تپارێزێت له‌ كشانى پێست .
9-كێوى : پێست جوان ده‌كات و له‌ش پاك ده‌كاته‌وه‌ ، تواناى كردارى دژه‌ ئۆكسیدى هه‌یه‌ .

Most Popular Instagram Hashtags