[PR] Gain and Get More Likes and Followers on Instagram.

#sahdulla

93 posts

TOP POSTS

وااااااااااااایــــــــــــــــــی
گـــــــــەورە بــــــــــــوون
چ وێــــــــــــــــــرانـــــەیــــــەکیـــــــــت !!!!!!!!
.
.
.
#sahdulla#kurdstan#hawer#havalan#mariakids

شەهرەزاد : هێشتا منت خۆش ئەوێ ؟
فەرهاد : بـەڵێ ! ئەی تۆ چی ؟ هێشتا ئەتوانی پیاوێکت خۆش بووێ کە ئەم هەموو قسەیەیی لەناو خەڵکیا بەدواوەیە
شەهرەزاد : من لەو کچانە نیم هەر ئەوەندەی شتێک ڕوویدا و ناخۆشیەک هاتە ڕێ بیانوو بدۆزمەوە و پشت لە خۆشەویستەکەم بکەم ، تا ئەمەم لەملا بێت بەجێت ناهێڵم دڵنیابە ، مرۆڤ یەک جار ئەکەوێتە داوی خۆشەویستیەوە !

#sahdulla
#شهرزاد #فرهاد#موحسن_چاوشی

هەر چەند برۆی هەرچەند دوور بی لێم نزیکی لەناو روحمای .
.
.
#sahdulla

چەند دەتــــرسم!
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ دێمه‌وه‌
هه‌واڵێکی تاڵت پێ بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ باوه‌شت پێدا ده‌که‌م
بۆنی نامۆیه‌کت لی بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ دێمه‌وه‌
گرامه‌ری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چه‌ند ده‌ترسم
پله‌ی گه‌رمی په‌نجه‌کانت
وه‌ک به‌جێمهێشت وا نه‌مابێ
له‌مه‌ش زێتر
چه‌ند ده‌ترسم ، که‌سم ، هاوڕێم
که‌ دێمه‌وه‌
تۆ وه‌ک خۆت بیت ، من بگۆڕێم !
ــــــــــــــــ
عبداللە_په‌شێو
.
.
#sahdulla

من لەنێو زەردەپەڕی تەنیایی خۆمدا بە بێ دەنگی تەماشای ئێوارەم دەکرد..
کە لە پشتی گردەکەوە ئاوا بوو
تارمایی لیسا لە دوورەوە دەستی هەڵتەکاند و گوتی:
من لە چارەنووسی تۆدا هەڵنایەم
بێ ئومێدی لە ناخمدا لەسەر دەم خۆی دا بەعەرزاو
لە دراوسێتی ژیان بارم کرد، قفڵی تەنهاییم لە خۆم دا و
ڕۆیشتم بەرەو بێدەنگییەکی دوور.. دوور لە مەملەکەتی ئەو دڵانەی کە لە مەعنای شکان تێناگەن.

مەهدی ساڵح مەجید
لیسا، بەرگی دووەمی کتێبی تەریق بوونەوەم
.
.
#sahdulla

"ئێوارەیەک"

ئەو ئێوارەیەی کە من دەمرم
دوا ووشەی لێوم ناوی تۆو
دوا سەرنجم بۆ هاتنتە
دوا هەناسەم سارد و سڕە
دوا ئومێدم لە گەڵ خۆما
دەینێمە گۆڕ
دوا ئاواتم بە تەنها تۆی
دوا ترپەی دڵم بۆ تۆیە .

ئێوارەیەک بە بێ نازی
لە دووری تۆ
دوا دڵۆپی فرمێسکی چاو
بە هێواشی دێتە خوارێ .

ئێوارەیەک
وەکو شەپۆلێکی بە گوڕ
ڕادەبوورم.

ئیتر نەکەس بۆت دەگریا و
نەکەس هێندە بیرت دەکا و
نە کەس هێند بێزارت دەکا و
نە کەسیش هێند خۆشی دەوێی.

ئێوارەیەک
بە بێ دەنگی
بە حەسرەتی بینینەوەت
چاو لێک دەنێم.

ئێوارەیەک
کە من مردم
تۆ ئەم شیعرە تەواو بکە. "ئاکام کەلهوڕی"🌹
.
@akam_kalhury 🌹
.
.
#sahdulla

MOST RECENT

شه و ڕاشکا ئه ژنۆم شل بوو،
مانگ به تاقی ئاسمانه وه هه ڵپڕووکا،
ده رگـه کـه تـم لئ بـکـه وه !
ئه م شه و هاتووم
بۆچنینی چه پکـه نـێرگزێکی چـاوت،
بـۆ وچـانــئ ،
بـۆخـه ونـئ تــۆزه گـڕیـانـئ،
له سه ر هه وری قژی خاوت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
عبداللە په شێو
.
.
#sahdulla#kurdstan#hawler#havalan

ئازیزم
درەنگ یان زوو ئێمەش دەڕۆین
ئیتر بۆچی
ئێستا هەموو قسە جوانەكانمان نەكەین؟! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نیكی فیروز كوهی
.
.
#sahdulla#kurdstan#hawler#havalan#mariakids

مـن
وەك شـەراب
چەندین ساڵ، خۆم هەڵگرت بۆ كەسێك،
كەچی ئەو
ئەهلی مـەیخانە نـەبوو ...
ــــــــــــــــــــــــــــ
" نالــی "
.
.
#sahdulla#nali#kurdstan#hawler#havalan

ئێمە تا ئەو كاتە پاكین كە شتەكان نازانین كە گومان ناكەین ، كە ئینسان تێكەڵ بە نهێنییەكان بوو ، كە حەقیقەتی ئەوانی دی بینی دەبێتە گوناهبار ، مرۆڤ تا ئەو شوێنە پاكە كە هیچ لە گوناهی ئەوانی تر نازانێت ، تا ئەو شوێنە پاكە كە دەركی بە پیسی دونیا نەكردووە ... ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ” دواهەمین هەناری دونیا ”
لە زمانی ” یاقوبی سنەوبەر ” ەوە .
#sahdulla#baxtyarali#kurdstan#hawler#havalan

عه‌شق پێش ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤێكی تر بێت،
خۆ ونكردنه‌، ئه‌وانه‌ی له‌ونبوون ده‌ترسن ڕۆژێك عاشق نه‌بوون.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"هێمن قه ره داغی "
.
#sahdulla#kurdstan#hawler#havalan

هەتا
زیاتر هەست بە تەنیایی بکەم
زیاتر بیر لە تۆ دەکەمەوە،
ئەگەرچی
ئەزانم نە تۆ دێیت و نە تەنیایی تەواو دەبێت،
بەڵام
بە دەست من نییە
دەبێت وابم، چونکە مرۆڤ لە تەنیایدا
بیر لە جوانییەکان دەکاتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــ
نەبەز گۆران
.
#sahdulla#nabazgoran#kurdstan#hawler

... ئاوەدانی ئەم دونیایە بەمن چی
كاتێك
من لە ناخەوە وێرانم!! ئەو برینەی لە مندایە
هی رۆژگار نییە
هی ژیان نییە،
جێ دەستی گیانلەبەرێكە ناوی مرۆڤە.
لەم سەرزەمینە برینێكم نەبینی
قوڵتر
سەختر
بە ئازارتر
لەو برینەی مرۆڤ دەیخاتە ناو ژیانتەوە

ــــــــــــــــ
"نەبەز گۆران"
.
#sahdulla

زیندان، خزاندنی مرۆڤ بۆ ناو ژوورێکی بچوکی تاریک، تاکە شتێک لەوێدا زۆر ئازارماندەدات نە بچوکی ژوورەکە، نە تاریکی، نەدابڕانە لە دونیا، بەڵکو بیرکردنەوەیە... هیچ شتێک لەوە ترسناکتر نییە کە دڵنیا دەبیت بیرکردنەوەکانت بێسوودن، کە هەستدەکەیت ئەوەی زیندانە تۆ نیت، بەڵکو بیرکردنەوەکانتن کە ئێستا جگە لە ناو سەری خۆت هیچ جێگایەکی تریان نییە تیا بسوڕێنەوە.
.
ـــــــــــــــــــــــ
بەختیار علی
.
.
#sahdulla

ئەی بارانی ساڵی نەهات
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە..!!
ـــــــــــــــــ
"عبداللەپەشێو"
.
.
#sahdulla

چەند دەتــــرسم!
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ دێمه‌وه‌
هه‌واڵێکی تاڵت پێ بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ باوه‌شت پێدا ده‌که‌م
بۆنی نامۆیه‌کت لی بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ دێمه‌وه‌
گرامه‌ری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چه‌ند ده‌ترسم
پله‌ی گه‌رمی په‌نجه‌کانت
وه‌ک به‌جێمهێشت وا نه‌مابێ
له‌مه‌ش زێتر
چه‌ند ده‌ترسم ، که‌سم ، هاوڕێم
که‌ دێمه‌وه‌
تۆ وه‌ک خۆت بیت ، من بگۆڕێم !
ــــــــــــــــ
عبداللە_په‌شێو
.
.
#sahdulla

جي خةوونم هةبوو
هةموويم كؤكردةوة بةئاكايةك
دروست بكةم
جى هةستم هةبوو
هةموويم كؤكردةوة تا ئةوينيك
دروست بكةم
جى بارجةى شكاوم هةبوو
هةموويم كؤكردةوة تا دليكى بر
دروست بكةم .

هةموو شتيكى زيانم كؤكردةوة
تا (خؤم ) دروست بكةم
كةجى
نةك خةونةكانم ... نةك ئةوينةكةم ...
نةك دلم .............
تةنانةت خؤشم لةتؤدا وون بووم ..!
.
ــــــــــــــــــــــــ
نةبةز كؤران
.
.
#sahdulla

ـ
تازە من و تەنیایی بوینەتە برا !!
ئەو گەورەو من بچوک
برایەکی هێندە زاڵمە
کاتێ بانگی من دەکەن ، ئەو ووڵام ئەداتەوە
.
ــــــــــــــــــــــــ
جەمال خەمبار
.
.
#sahdulla

ئەمرۆ
بانگم کردیت
ئەسڵەن بەبیری خۆم نەهێنایەوە کە
نیت..!
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
عباس معروفی .
.
#sahdulla

"ئێوارەیەک"

ئەو ئێوارەیەی کە من دەمرم
دوا ووشەی لێوم ناوی تۆو
دوا سەرنجم بۆ هاتنتە
دوا هەناسەم سارد و سڕە
دوا ئومێدم لە گەڵ خۆما
دەینێمە گۆڕ
دوا ئاواتم بە تەنها تۆی
دوا ترپەی دڵم بۆ تۆیە .

ئێوارەیەک بە بێ نازی
لە دووری تۆ
دوا دڵۆپی فرمێسکی چاو
بە هێواشی دێتە خوارێ .

ئێوارەیەک
وەکو شەپۆلێکی بە گوڕ
ڕادەبوورم.

ئیتر نەکەس بۆت دەگریا و
نەکەس هێندە بیرت دەکا و
نە کەس هێند بێزارت دەکا و
نە کەسیش هێند خۆشی دەوێی.

ئێوارەیەک
بە بێ دەنگی
بە حەسرەتی بینینەوەت
چاو لێک دەنێم.

ئێوارەیەک
کە من مردم
تۆ ئەم شیعرە تەواو بکە. "ئاکام کەلهوڕی"🌹
.
@akam_kalhury 🌹
.
.
#sahdulla

بینیت;
هێدی، هێدی، هێدی ...
دڵمان بە بێكەسی
دەنگمان بە بێدەنگی
چاوانمان بە تاریكی
ڕاهاتن ...! ....
.
.
#سيدعلى_صالحى
.
______________
.
#sahdulla

_______
نە چەتری پێ بوو
نە ڕۆژنامە
نە جانتا
عاشقی بووم
من چۆن بزانم موسافیرە ؟!
________

#مژگان_عباسلو 🍂🍁.

#sahdulla

Most Popular Instagram Hashtags