#qazalnws

45 posts

TOP POSTS

کتێبی(حیکایەتەکانی باوکم)
کتێبێکی بە چێژی (دکتۆر فەرھاد پیرباڵ)
ئەو کتێبە باس لە ھەولێری کۆن دەکات بە شێوەی ڕۆمان
کە دکتۆر فەرھاد خۆی دەخاتە ئەو زەمەنە کاتیەی کە کتێب باسی لێوە دەکات کە دەژەوێتە ساڵانی ١٩٠٠
لەو کتێبە چیڕۆکەکان باس لە پێنج پاڵەوان و پێنج کەسایەتی دەکات کە ویستی گەیشتن بە ئاواتەکانیان ھەموو کارێکیان پێ دەکات
ناوەڕۆکی کتێبەکە وەک ئەوە وایە کە گەشتێک لە کاتدا ئەنجام بدەی و بچیە ھەولێری سەدەی نۆزدەھەم بەھەموو جوانی و نەھامەتیەکانی
چەند کەسایەتیەک لەو کتێبە باس کراون وەک:
پورە گولعوزرا، حاجی پوشوی بازرگان ،پیرباڵ قەسابی باوکی ،مام موراد مھاجیری چایەچی،سەھیۆنی شاگرد.
ئەو کتێبە مۆڵەتی ساڵی ٢٠٠٧ی ھەیەو
لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن چاپخانەی شڤان چاپکراوە#andeshan#bookstagram #awrez#kteb #qazalnws

سینۆهە پزیشكی تایبەتی فیرعەون نوسینی :میكاڤالتاری
وەرگێرانی:سەیدا شێخ رەزا
ئەم كتێبە لە سێ بەرگ پێك هاتوە كە بەرگی سێهەمی چەند سالێكە كەوتۆتە بازار باس لە ژیانی فیرعەونو میسریە كۆنەكان ئەكات كە چ توانایەكیان هەبوە لەبارەی پزیشكی وە باس لە سەرگوزەشتی سینوهەی پزیشك ئەكات كە توشی چەندەها گرفت دێت
لە ساڵی 2011ـدا، بۆ یەكەم جار كتێبی (سینۆهە، پزیشكی تایبەتی فیرعەون) كرا بە كوردی، كە لەسەر دەستی سەیدا شێخ زرار بوو، ئەو كتێبە بۆ زۆربەی زمانەكانی دنیا وەرگێڕاوە، خوێنەرانی ئەو كتێبە، رووداوەكانی نێو ئەو كتێبە یەك بە یەكی بە واقیعی دەزانن و وەك راستییەك لە هزریاندا چەسپیوە.

سەیدا شێخ زرار لە بارەی چۆنیەتیی وەرگێڕانەكەیەوە، دەڵێت: ئەوەندەی لە توانامدا بووبێ، هەوڵم داوە نۆبەرەبوونی پێوە دیار نەبێت و لە زۆر شوێنیشدا سوودم لە وشە هاوبەشەكانی نێوان فارسی و كوردی وەرگرتووە و لە جێی پێویستیدا ئاماژەم بۆ مانا و هاوواتە و زاراوەكانی كردووە، لە كۆتای ساڵی 2000ـدا لە وەرگێڕانەكەی لێ بوومەتەوە و تا ئێستە نۆ جار چاپ كراوەتەوە
@hemn_rashad/ #bookstagram #awez #qazalnws #andeshandbook # awer# aras# kteb#

دیزاینی مەزن یان شێوەکاری مەزن (بە ئینگلیزی: The Grand Design) پەتووکێکی زانستی گشتیفام (popular-science) سەبارەت بە فیزیک، بیردۆزی بواری یەکگرتوو، سەچاوەی و بناخەی دروست بوونی گەردوون و... لە فیزیکزانان ستیڤن ھۆوکینگ و لیۆنارد ملۆدینۆە کە بۆ یەکەمین بار لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چاپ دراوە. ئەم پەرتووکە لە لایەن حوسێن حوسێنی و کامیار سابیر بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاو.[١]
#andeshandbook #kteb #awez #qazalnws

پەیمانی نوێ (بەئینگلیزی: New Testament، بەعەرەبی: العهد الجدید، بەگریکی کوەینە: Καινή Διαθήκη) بریتییە لە بەشی دووەمی کتێبی پیرۆز لەلای مەسیحییەکان. پەیمانی نوێ پێک دێت لە ٢٧ پەڕتووک، کە بریتیین لە چوار ئینجیلەکە: ئینجیلی مەتتا، ئینجیلی مەرقۆس، ئینجیلی لۆقا و ئینجیلی یوحەننا، هەروەها کرداری نێردراوەکان و چواردە نامەی پۆڵس و حەوت نامەی تری لەلایەن نێردراو قوتابییەکانی دیکەوە و دوا پەڕتووکیش پەڕتووکی خەونە. Hemn rashad. #kteb#andeshandbook #qazalnws #awez #bookstagram

ئیلیادە، ئەو كتێبە 2 هەزار و 800 ساڵییەی هۆمیرۆسە، كە كاری وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی كوردی تەواوبووە، بەهۆی كاركردنی بەردەوامی سێ ساڵەی فیكری پۆڵاتی شوێنەوارناس و كامەران دێمیری مامۆستای زمانی توركی.
ئەم ئەفسانە كۆنە یۆنانییە، كە تێیدا باس لە جەنگی ترۆی دەكرێت، لە باكووری چاناكال وەرگێڕدراوە، كە هەمان شوێنە كە شاری ترۆی كۆنی لێبووە.

پۆلات، ئەندامی دامەزراوەی ترۆیە، لەگەڵ هاوڕێكەی كە مامۆستای زمانی توركییە لە ئێزمیر، 3 ساڵە سەرقاڵی وەرگێڕانی كتێبەكەن، ئێستاش توانیویانە 4 كتێبی یەكەم و كتێبی 24 كە كۆتا كتێبی ئەفسانەكەیە وەربگێڕن و مانگی داهاتووش بڵاویدەكەنەوە.
كتێبەكە ناوی " داستانی ئیلیادە" ی لێنراوە بە كوردی و یۆنانی، كە زمانی رەسەنی ئەفسانەكەبووە، بڵاودەكرێتەوە.

پۆلات لە باسی پڕۆژەكەدا دەڵێت "كاتێك دەستمان بە وەرگێڕانكرد زۆر لە هاوڕێیانمان لە پەیمانگای كوردی دوودڵ بوون لەبەرئەوەی كتێبەكە وشەگەلێكی فەرهەنگی سەختی تێدایە و زۆربەی خەڵكیش گوتیان وەگێڕانی كتێبەكە تەنها خەونە، بەڵام ئێمە بێ دوودڵی كارەكەمان بەجێگەیاند و لە راستیشدا كتێبەكە زۆر رستەی تێدایە كە وەرگێڕانیان بۆ زۆر زمان سەخت دەبێت و ناتوانرێت وەربگێڕدرێت". هەروەها دەشڵێت " بەهۆی نزیكی هەردوو كولتوور لەیەكترەوە، توانراوە كاری وەرگێڕانەكە بەجێبهێندرێت". ئاماژەشی بەوەداوە، كە رەنگە وەرگێڕانی تەواوی ئەفسانەكە ماوەی 5 ساڵی بوێت.
كتێبی ئەلیادەی هۆمیرۆس، ساڵی 2009 یەكەم چاپی شێوەزاری سۆرانی لە لایەن نووسەر و وەرگێڕ حەمە كەریم عارف وەرگێڕدراوە و لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بڵاوكراوەتەوە.
@hemn_rashad
#bookstagram #awez #qazalnws #andeshandbook #qazalnws #awer#mexak

دووسەدە بێدەنگی
نوسینی :دعەبدولحسێن زەرینكوب
وەرگێرانی:د موسا محمدخدر
رێباز مستەفا
پرۆفیسۆر د.محسین محەمەد پێشەكی بۆنوسیوە
ئە گتێبە باس لە ولاتی پارسو سلسلەی ساسانیەكان ئەكات كە ولاتی هەخامەنشینیان. بەرێوە بردوە و باس لەم. حەرەبە سەحرا نشینانە ئەكات ژێردەستی پارسەكان بونە
@hemn_rashad ✌🏻📔📚📖❤️☮️#andeshandbook #aweza#awer#mexak#qazalnws #kteb#biribash#bxwenawa###

سازدانى :(شەنکار عبدوولا)

ئۆقیانوسێك لەتاوان ئەو كتێبەیە ساڵی 2007لەلایەن خاتوو خەندان حەمە جەزا بەچاپگەیەنرا، توێژەر لەم كتێبەدا زۆر بەووردی ومەیدانی كێوماڵی دیاردەی لەشفرۆشی كردووە لەهەرێمی كوردستان بەتایبەتی سلێمانی، ئەم كتێبە ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد لەهەمان ساڵدا خەڵاتی باشترین كتێبی پێدرا لەلایەن وەزارەتی وەرزش ولاوانەوە، بۆئەم مەبەستە گۆڤاری هۆنیا دیدارێكی لەگەڵ خەندان حەمەجەزا سازداو زانیاری زیاتری بەم شێوەیە خستەڕوو. *بیرۆكەی بەدواداچون یان دەستبردن بۆبابەتێكی وەك لەشفرۆشی لەكوردستان لەلایەن جەنابتانەوە لەچیەوە سەرچاوەی گرت؟ - بیرۆكەی ئەم توێژینەوەیە لەساڵی 1999سەری هەڵدا كەمن وەك بەڕێوەبەری بەرپرس بەشی كۆمەڵایەتی لەڕێكخراوی خانزاد كارمدەكرد، لەپێناو پارێزگاریكردن لەمافەكانی ژنان، یەكێك لەپرۆژە تایبەت ودیارەكانی ئەم ڕێكخراوە كاری ڕاستەوخۆ بوو بۆژنانی نێو گرتوخانە بەشی تەسفیرات(واتە بەرلەحوكم، ماوەی دەستگیركردنەكەیان نابێت لەسێ‌ مانگ تێپەڕێت)، بەڵام كاتێ‌ من ڕومكردە ئەم بەڕێوەبەرایەتیەو گوێم بۆسكاڵاو داخوازی كێشەكانی ژنان گرت بۆم دەركەوت ژنانێك لەم گرتوخانەیەدا هەن بێ‌ ئەوەی هیچ كەس بزانێو لێی بەئاگابێت، هەریەكەیان بۆماوەی (1،2،4)ساڵ لەو گرتوخانەیەدا گوزەردەكەن ودادگایش نەكراون، لەلایەن زۆرینەی پاسەوان وكاربەدەست وپۆلیسەوە ئیستغلال دەكران وسوكایەتیان پێدەكرا، ئەمە جگەلەوەی هیچكام لەڕێكخراوەكانی ژنان بەڕێكەوتیش ڕێیان نەدەكەوتە ئەم شوێنە وتەنانەت پێشیان وابو ژن نابێت بەندبێت، ئەگەر بەندكرا دیارە زۆر تاوانبارەو دەبێت لێی دوربكەویتەوە، ئێمە لەخانزاد پلانی كارمان ڕولە چین وتوێژە پەراوێزخراوەكان بكەین، چونكە زۆرن ئەوانەی كار بۆڕیكلامی ڕۆژنامەكان دەكەن و بەشێكی زۆریش لەوژنانە لەپشتی دیوارەكانەوە حەشاردرابوون وڕۆژانە سوكایەتیان پێدەكرێت و كەس لێیان ناپرسێت، لێرەوە تێگەشتم ڕۆژانە ژنان دەستگیردەكرێن و بەردەوام دووبارە دەبنەوەو وەك ئەوەی لەبازنەیەكی بەتاڵدا بخولێنەوە ئەوەش بەتاوانی لەشفرۆشی وخیانە زەوجی، دیارە ژنیش مرۆڤە وەك پیاو تاوان دەكات، بەڵام پرسیارو ڕامان لێرەوە دەستی پێكرد بۆمن... 1- بۆلەشفرۆشێك دەگیرێت كەچی كڕیارەكەی ئازاد دەكرێت بەمەرجێ‌ بەشدارن لەیەكپرۆسەدا؟

2- بۆچی هەمو خەڵك بەمنیشەوە لەشفرۆش بەتاوانبارو قێزەون دەبینێ‌ وبێ‌ ئەوەی زانیبێتمان بۆوادەكات؟

3- بۆچی هەمومان واتێگەشتوین لەشفرۆش تەنها لەپێناو باری ئابوریدایەو ئەوانەشی پێی هەڵدەستن چینی نەخوێندەوارن
@hemn_rashad
#andeshandbook #aweza#awer#qazalnws #maliwafai#bookstagram #mexak#ahmadixani#

ڕۆمانی قەڵای سپی سێیەم ڕۆمانی ئۆرهان پاموکە، کە چیرۆکی ناکۆکی و دۆستایەتیی نێوان کۆیلەیەکی ڤینیسیایی و زانایەکی عوسمانی دەگێڕێتەوە و یەکەم جار ساڵی ١٩٨٥ چاپ کراوە. پاش ئەوەی ساڵی ١٩٩٠ بۆ زمانی ئینگلیزی و چەند زمانێکی تری ڕۆژئاوایی وەرگێڕدرا، یەکەم ڕۆمان بوو کە پێش وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب ناوبانگی پاموکی گەیاندە ئاستی نێودەوڵەتی. دواتر ڕۆمانەکە بۆ سەرووی ٤٠ زمان وەرگێڕدرا و بوو بە بەشێک لە ئەدەبیاتی جیهانی. سێیەمین چاپی کوردیی ئەم ڕۆمانە بە وەرگێڕانی بەکر شوانی لە چوارەمین فێستیڤاڵی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە بڵاو کرایەوە، کە لە ڕێکەوتی ١-٣/١٢/٢٠١٦ لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.

بەکر شوانی، وەرگێڕی ئەم ڕۆمانە بۆ کوردی، دەربارەی ڕۆمانەکە بۆ خوێنەرانی دیدی من گوتی: “وەک لە دیوی دەرەوەی بەرگی دووەمی چاپە تورکییەکەدا هاتووە، ڕۆژنامەی ئەی بی سی کولتوورای ئیسپانی لەبارەی ئەم ڕۆمانەوە نووسیویەتی: ‘کامڵترین بەرهەمی خەیاڵە تا ئێستا گەیشتبێتە کتێبخانەکان و فرۆشرابێت. گۆڤاری پەپلیشەر ویکلیی ئەمەریکییش نووسیویەتی: چیرۆکێکی پۆست‌مۆدێرنی بەچێژ و خەیاڵبزوێنە، وەستایانە بونیاد نراوە و بەداوی پارادۆکس هۆنراوەتەوە.”’
@hemn_rashad
#kteb #bookstagram #awez #andeshandbook #qazalnws ###

🔗 : فەرهاد و شیرین
📥 ⚠️ نووسینی: نازم حیکمەت
وەرگێڕانی لە تورکییەوە؛ ئەحمەد تاقانە
ئەم کتێبە لە ساڵی 2001 دا لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئاراسەوە بڵاوکراوەتەوە
@hemn rashad
#andeshandbook #qazalnws #awez #bxwenawa #biribash #bookstagram #awer#maliwafai#aras

MOST RECENT

رۆمانی قوتیل
لەم ڕۆمانە
باسکردن لە سەربوردەی ژیانی منداڵی و هەرزەکاری و تێکوپێکچونی شیرازەی خێزانی کە دەبێتە هۆکاری لێکدابڕانی تەواوی خێزانەکەیان، تامی تاڵی خۆشەویستی، مردنی برا و کوێربوونی دایک، تەواوی ئەم ئازارە نەبراوانە دەبینین.
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #bookstagram #bookstore #qazalnws #nawandiawer #ahmadixane #andeshandbook #mexak #aras #aweza#awang #kteb #biribash #مولانا❤️❤️❤️ #📕📥🤓✌️☮️ #

ئه‌چێبێ له‌ ساڵی 1958ز، ئه‌م ڕۆمانه‌ی چاپ كرد. دوای چه‌ند ساڵێك له‌ هه‌موو گێتیدا ده‌نگی دایه‌وه‌، بۆ زیاتر له‌ په‌نجا زمان وه‌رگێڕدرا.
ده‌ڵێن نێڵسۆن ماندێلا له‌ زینداندا چه‌ندان جار ئه‌م ڕۆمانه‌ی خوێندووه‌ته‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی چه‌ند ڕاپرسییه‌ك، ئه‌م ڕۆمانه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سه‌ت كتێبه‌ی پێویسته‌ به‌ر له‌ باهۆزی مه‌رگ، هه‌موو خوێنه‌رێك بیخوێنێته‌وه‌.
چینوا ئه‌چێبێ(1930- 2013ز)به‌ گه‌وره‌ترین ڕۆماننووس و ڕه‌خنه‌گری نایجیریا ناسراوه‌. به‌ یه‌كێك له‌ نووسه‌ره‌ هه‌ره‌ مه‌زنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا نێوزه‌د ده‌كرێت.
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #andeshandbook #bookstagram #bookstore #qazalnws #ahmadixane #nawandiawer #mexak#aras #aweza #awang #maliwafai #kteb#biribash #مولانا❤️❤️❤️ #📕📥🤓✌️☮️

سەیرکە،ببینە کە جیهان چۆن ڕۆژ بە ڕۆژ ساردتر دەبێتەوە،ساڵانی داهاتوویش هەر بەم جۆرە تێدەپەڕن و تەنیایی و وەڕەزیان لەگەڵدایە و تۆ پیر و لەرزۆک دەبی و گۆچانێک دەدەنە دەستت و ئیتر دوای ئەوە،هەروەک گەڵای زەردی پاییز نۆبەی بەدبەدختی و بێ پەناییتە.
ئایا تەنیایی حەسرەتبار نیە،تەنیاییەکی تەواو و ئەمەیش لەدۆخێکدا کە تەنانەت هیچ یادگارییەکت نییە تا غەمی بۆ بخۆیت،هیچ،هیچ،هیچ....چونکە ئەوەی کە لەدەستی دەدەی هەمووی هیچە،هیچ،یەک "هیچ"ی نەفامانە و بێ مانا،هەر هەمووی خەوێکە.

ڕۆمانی "شەوە ڕۆشنەکان، ل ٥۳
ن:فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #andeshandbook #ahmadixane #nawandiawer #qazalnws #bookstagram #bookstore #aras #aweza #awang #mexak #biribash #kteb#مولانا❤️❤️❤️ #📕📥🤓✌️☮️

رۆمان
دێڵە گورگی خۆشەویستی و کتێب
نووسەری عێڕاقی بەناوبانگ: محسن رمیڵی دانیشتوی ئیسپانیا

بڕگەیەک لە رۆمانی (دێڵەگورگ و خۆشەویستی وکتێب)
یەکەمجار بوو فاتیمەی کچی خاڵم منی بردە حەمام، کە رووت بووەوە بە دوو مەمکە جوانەکەی سەرسام بووم. رەنگە ئەو دەمانە تەمەنی شازدە ساڵان دەبوو. قیژندام: فاتیمە ئەوە چییە؟
ئەو گوتی: مەمکە.
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #bookstagram #bookstore #andeshandbook #nawandiawer #qazalnws #ahmadixane #awang #aweza #aras #biribash #kteb #📕📥🤓✌️☮️ #مولانا❤️❤️❤️

ماکیاویللی , فەیلەسوف و سیاسەتوان و مۆسیقار و شانۆنووس و وێژەوانی مەزنی ئیتاڵییە و بە سێبەری شەیتان ناسراوە...
لەڕاستیدا لای خوێنەری کورد ئەو تەنها بەهۆی کتێبە ناوازەکەی ــ میرـ ەوە ناسراوە کە کتێبێکی توێژی سیاسیی تایبەتە, بەڵام ماکیاویللی وێژەوانێکی کاراماشە بۆ نموونە لەم کتێبەی کە بەندە وەرمگێڕاوە چیرۆکێکی ئەوی تێدایە باناوی (بەسەرهاتی شیتان بلفگور) چیرۆکێکی تەلیسماوی کە تەردەستی نووسەری پێوە دیارە, ئەم چیرۆکە بۆ فرە زمانی جیهان وەرگێردراوە ... @hemn_rashad
#ktebxanaigshti #bookstagram #bookstore #ahmadixane #andeshandbook #qazalnws #maliwafai #nawandiawer #aras #aweza #awang #kteb#biribash #📕📥🤓✌️☮️ #مولانا❤️❤️❤️

خواوەندی ئەلەموت
نوسینی:پۆل ئامیر
وەرگێرانی:سەیدا شێخ زرار (مەست و هۆشیار)

پاسەوانی شەو مەستێ دەبینێ و دەست لە یەخەی گیر دەکات. مەستەکە دەڵێ ئەرێ برا ئەمە کراسە خۆ رەشمە نییە
پاسەوانە کە دەڵێ: تۆ سەرخۆشی بۆیە بەلادا دێیت و دەکەوی
سەرخۆشەکە دەڵێ: تاوانی بەرێ رۆیشتن نییە، ڕێگاکە خۆی هەموار (تەخت) نییە
پاسەوانەکە دەڵێ: دەبێ ئێستا بۆ ماڵی دادوەرت ببەم
مەستەکە دەڵێ: بڕۆ بەیانی وەرەوە، دادوەر بەم نیوەشەوە بێدار نییە؟!
پاسەوانەکە دەڵێ: باشە ماڵی بەڕێوەبەر نزیکە با بۆ ئەوێت بەرم
کابرا دەڵێ: جا کێ ناڵێ بەڕێوەبەر خۆی لە مەیخانە نییە؟!
پاسەوانەکە دەڵێ:تا دەچم بانگی سەرۆکی پاسەوانان دەکەم لەم مزگەوتەدا بنووە.
کابرا دەڵێ: نابێ، مزگەوت کەی شوێنی نووستنی پیاو خراپانە؟!
پاسەوانەکە دەڵێ: باشە بە دزیەوە دینارێکم بدەرێ و خۆت ڕزگار بکە
مەستەکە دەڵێ: نابێ کاکە، کاری شەرع، خۆ کاری درهەم و دینار نییە.
پاسەوانەکە دەڵێ: لە بری سزا(‌غەرامە) کراسەکەت لێ دەسەنم.
مەستەکە دەڵێ: کراسەکەم رزیوە، تەنها نەخشی تان و پۆیەکەی ماوە!
پاسەوانەکە دەڵێ: تۆ ئاگات لە خۆ نییە، کڵاوەکەت لەسەر بەر بۆوە.
مەستەکە دەڵێ: سەر ژیری (عقڵ)ی دەوێ، بێ کڵاوی عەیب نییە
پاسەوانەکە دەڵێ: زۆرت خواردووەتەوە، بۆیە وا وڕێنە دەکەی.
مەستەکە دەڵێ: تۆ بێ هودە دەڵێی، کەم بدوێ و درێژەی مەدەیە.
پاسەوانەکە دەڵێ: دەبێ هۆشیارانی ناو خەڵکی ئێوەمانان دارکاری بکەن.
مەستەکە دەڵێ: جا هوشیار کوا؟ لێرە کەسێکی هوشیار (بەئاگا) هەیە؟
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #andeshandbook #bookstagram #bookstore #ahmadixane #qazalnws #nawandiawer #aweza#aras #awang #maliwafai #📕📥🤓✌️☮️

ئەو ژیانە چەپەڵەی لەگەڵ ئاوەزی مرۆڤ ناگونجێت،لەو ڕۆژەوە دەستپێدەکات،تێیدا یەکەمین کەسایەتی مرۆیی لە وزەی میللەتە مەزنەکە،دایکی کۆمەڵەکە دادەبڕێت،بۆیەش لە ترسی تەنیایی و سەقەتبوون ئەو کەسایەتییە لەناو جەستەیەکی چەپەڵی ڕقکار خۆی دەنوێنێت،ناویش لەو جەستەیە نراوە (من)! لاپەڕە ۲۹۹
لە کتێبی (ددانپێدانان)
مەکسیم گۆرگی
وەرگێڕانی:شێرزاد هەینی
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #andeshandbook #bookstagram #bookstore #qazalnws #ahmadixane #nawandiawer #maliwafai #aweza#aras #awang #mawlawi #kteb#biribash #📕📥🤓✌️☮️

" ژیان هەر خواردن و نووستن و كەیف و سەفا نییە، ژیان هەر ڕابواردن نییە پیاسەی سەر شەقامەكان و پارەو پول نییە.. بەڵكو ژیان خەباتە ژیان مردنە بۆ ژیان.
ئەو كەسە ژیاوە كە خزمەتی ژیانی هەموو كەسێک بكات ژیان پلەو پایەو كورسی بەرز نییە... ژیان خۆ هەڵكێشان و خۆ بادان نییە، بەڵكو ژیان شكاندنی كورسی زۆردارانە. ژیان تف كردنە لە پلەو پایە.
هەر بۆیە مردن لە پێناوی خۆش كردنی ژیانی گەل ژیانێكی هەتا هەتایە." له‌ کتێبی "قه‌ندیل به‌غدای هه‌ژاند"
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #andeshandbook #ahmadixane #nawandiawer #qazalnws #aras #awez #awang #mexak #maliwafai #bookstagram #bookstore #kteb #biribash #📕📥🤓✌️☮️

لە ڕێی گومان و وەهمەوە بوو بە یار و دۆست و هاودەمـی مـن..!
ئـەوە ئەو کەسە هـیچ نهێنی و ئەسـراری منـی بۆ دەرناکەوێ و نا دۆزێتەوە..!
گومان و وەهم دوو بەربەست و ڕێکای ڕێبواران و شەیتانی قوتابیانی ئەم مەدرەسەیەن ، ئەگەر ڕێبووار و قوتابیان نەتوانن لەم ڕێگر و جەردەیە ڕزگاریان ببێ ئەوا ناکەن بە مەنزڵگای حەقیقەت

ڕۆمی .. لە قوماری عاشقانە
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #bookstagram #bookstore #andeshandbook #qazalnws #ahmadixane #nawandiawer #mexak #aras #awez #aras #kteb #biribash #📕📥🤓✌️☮️

ڕۆمانی كوژرانی كابرای كتێبفرۆش (مقتل بائع الكتب)
نووسینی: سه‌عد محه‌مه‌د ڕه‌حیم
وه‌رگێڕانی: سه‌باح ئیسماعیل

ڕووداوه‌كانی ڕۆمانی (كوژرانی كابرای كتێبفرۆش) له‌ چوارچێوه‌یه‌كی به‌رینی جوگرافیدا ڕووده‌ده‌ن، له‌ عێراقه‌وه‌ درێژده‌بنه‌وه‌ تاكو ئه‌وروپا، به‌درێژایی زه‌مه‌نێك نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌ ده‌خایه‌نێت، له‌سه‌ر باگڕاوندی گۆڕانكاریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی، كه‌ له‌و ده‌یان ساڵانه‌دا به‌چاوی خۆمان بینیمانن.
سه‌عد محه‌مه‌د ڕه‌حیم، له‌م ڕۆمانه‌یدا، كه‌ زه‌مه‌نی ڕۆمانه‌كه‌ جیایه‌ له‌ زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه‌، ده‌خوازێت ئێستای عێراق، واته‌ عێراقی پاش دیكتاتۆرییه‌ت بخاته‌ قاڵبی ڕۆمانه‌وه‌. هاتووه‌ له‌ ڕێگه‌ی كاراكته‌رێكی نادیاره‌وه‌ مێژووی ئه‌م دوایییه‌ی عێراق ده‌نووسێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر وه‌ك چۆن مێژوو به‌ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵاتداران نووسراوه‌ته‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌م ڕۆمانه‌شدا كاراكته‌ره‌كان به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردن و په‌رده‌لادان له‌سه‌ر نهێنییه‌كانی مێژووی ژیانی مه‌حمود مه‌رزوقی شێوه‌كار و ئاشقی موزیك و ئه‌ده‌ب و زمان و كتێب و جوانی و پێوه‌ندییه‌ مرۆیییه‌كان، به‌ئاره‌زووی دڵی خۆیان گه‌واهیی ده‌ده‌ن. جارێك به‌ڕه‌نگبێ ده‌دوێن و جارێكی دی به‌له‌وانه‌یه‌ و دوورنییه‌ و زۆر دڵنیانیم. ئه‌وه‌ خوێنه‌ری وشیاره‌ له‌ میانه‌ی ته‌كنیكه‌ جیاجیاكانی گێڕانه‌وه‌وه‌، وه‌ك : یاده‌وه‌ریی، وه‌سفی وێنه‌كان، ڕۆژه‌ڤ، نامه‌، وه‌سفی تابلۆكان و مۆبایل و چاتی مازنجه‌ره‌وه‌ ده‌توانێت په‌ی به‌ڕاستییه‌كان ببات.
وێڕای ئه‌وه‌ی مه‌رزوق له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆی هه‌ڵدێت و له‌تێك له‌ ژیانی له‌ دوورخراوگه‌ ده‌ژێت، كه‌چی سیاسه‌ت هه‌ڵیده‌دات و هه‌میشه‌ چاره‌نووسی لێره‌ و له‌وێ دیاریده‌كات. ئه‌و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئامانجی ڕوون نییه‌. تووشی ئه‌زموونی شكستخواردووی خۆشه‌ویستیی دێت، ده‌ستگیر ده‌كرێت، ساڵانێكی زۆر شار و وڵاته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت، پێش ئه‌وه‌ی به‌خه‌ونێكی تری شكستخواردووی تره‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ لایان.. هه‌ڵوێست و قه‌ناعه‌تی له‌نێوان ماركسیزم و لیبراڵیزم و بوونگه‌رایی و پووچگه‌راییدا ناسه‌قامگیرن.
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #andeshandbook #bookstagram #nawandiawer #ahmadixane #qazalnws #mexak#awang #awez#kteb #biribash #aras #📕📥🤓✌️☮️

کتێبی: خەباتی من
ئەدۆلف هیتلەر
بە درێژایی ڕۆژگار بۆم دەرکەوت کە هیچ کارێکی دژ بە ئەخلاق و هیچ تاوانێک دژ بە کۆمەڵ نییە کەجولەکەکان دەستیان تێدا نەبێت...
لەپشت هەرکارێکی بەدڕەوشتی، ئەوان بازرگانی پێوە ئەکەن...
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #bookstagram #andeshandbook #ahmadixane #nawandiawer #maliwafai #qazalnws #awez #aras #awang #kteb#mexak #📕📥🤓✌️☮️

له‌ناو سه‌ركردایه‌تی هه‌ردو پارتی كۆماری‌و دیموكراته‌كاندا ئه‌و كه‌سانه‌ی پاڵپشتی له‌ چاره‌سه‌ره‌ ئه‌قڵانییه‌كان‌و ده‌رچواندنی یاسایه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌وه‌ په‌راوێزده‌خرێن، به‌رده‌وام له‌ ته‌له‌فزیۆن‌و رادیۆكاندا له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كه‌ی خۆیانه‌وه‌ هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر. ئه‌م دۆخه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵات‌و حوكمڕانی زۆر مه‌ترسیداره‌.
ئه‌مه‌ بڕگه‌یه‌كه‌ له‌ كتێبی (جیهانی دوای ئه‌مریكا) له‌ نوسینی نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی ناسراوی ئه‌مریكی به‌ ره‌گه‌ز هیندی فه‌رید زه‌كه‌رییا، كتێبه‌كه‌ سه‌ڵاح سه‌عدی كردویه‌تی به‌ كوردی، ناوه‌ندی ئاوێر له‌دوتوێی (390) لاپه‌ڕه‌دا چاپیكردوه‌.
زه‌كه‌رییا ده‌ڵێت: پێویسته‌ له‌سه‌ر واشنتۆن له‌ سه‌ده‌ی هه‌شته‌می كۆچی‌و حوكمدان له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی سوننه‌و شیعه‌ له‌ به‌غدا، بچێته‌ نێو سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك – به‌ره‌و چین‌و هیندو به‌رازیل- بڕوات، كه‌ تیایاندا ئاینده‌ دروستده‌كرێت.
له‌ دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌، راپۆرتێكم له‌باره‌ی ئه‌و كتێبه‌وه‌ كردوه‌و ده‌توانن خوێنه‌ری بن.
فەرید زەكەریا
وەرگێرانی: سەلاح سەعدی
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #bookstagram #andeshandbook #ahmadixane #qazalnws #nawandiawer #awez #awang #aras #mexak #maliwafai #kteb #biribash #📕📥🤓✌️☮️

جیاوازی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ ئەوەیە:
ئاژەڵ کە دەتخوا باکی نییە و بیانوت بۆ ناهێنێتەوە،
بەڵام مرۆڤ کاتێ تۆ دەخوا، بانگەشەی ئەوە دەکا کە لە پێناو خوا و حەق و حەقیقەت تۆ دەخوا ...
عەلی وەردی
لە کتێبی "گاڵتەجاڕی عەقڵی مرۆڤ"
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #andeshandbook #ahmadixane #qazalnws #nawandiawer #awez #awang #aras #mexak #kteb #biribash #📕📥🤓✌️☮️

سەبارەت بە گوستاڤ فلۆبێر
نووسینی: مەسعوود لوتفی
وەرگێڕانی: ژیار هۆمەر «ئەدەبیات بەرهەمی لێزمەیەکی بەهێزی خوێن، ئارەق، سپێرم و فرمێسکە.» - ڕۆبێرتۆ بۆلانیۆ

گەر بمانەوێ لەنێو نووسەرەکاندا نموونەیەک بۆ ئەم پەیڤەی بۆلانیۆ بهێنینەوە، کەسێکی باشتر لە «گوستاڤ فلۆبێر» نادۆزینەوە. ڕۆماننووسێکی مەزن، بە ڕقلێبوونەوە لە ڕێکخراوەکان و ئەکادیمیا ئەدەبییەکان و «کۆمەڵگاکانی نمایش»[١] و خەڵاتە ئەدەبییەکان و چاپەمەنییەکانی ئەو ڕۆژگارە، هەروەها بە ملنەدانی بۆ نەریتەکان و دابی نەفرەتاویی بۆرژوازی، سەری پەرژاندە سەر ژینە نەبڕاوە و ڕاستەقینەکەی[٢] نێو ناخی: «ئەدەبیات.» گوستاڤ، زارۆکە هەڵەشە و ناساغەکەی دوکتۆر فلۆبێر، تیمارکەری بەنێوبانگی ڕوان، لە ساڵی ١٨٢١ لە هەمان شاردا لەدایکبوو. پاش تەواوکردنی قۆناغی ناوەندی، بە مەبەستی خوێندنی بەشی ماف چوو بۆ پاریس. بەڵام گەر فلۆبێر، ئەم بەشە وەڕەسکەر و دوور لە ئەدەبیاتەی بە نیوەناچڵی جێنەهێشتایە، دەبوو واقمان بوڕمایە. لە ٢٣ ساڵیدا بۆ یەکەمین جار تووشی نەخۆشیی پەرکەم دەبێت –ئەم نەخۆشیینە تاوەکوو دوا هەناسەی تەمەنی بەرۆکی بەرنادات- پاش ئەوەی لە ساڵی ١٨٨٠ـدا لە کرواسی[٣]، لە نێو بێکەسی و تەنیایی، دەمرێ، بە یەکجاری خۆی لە خوێندنەوە و نووسین دادەبڕێ.
لە لایەکەوە فۆلبێر، ئەم «مرۆڤ - قەڵەم»ـە[٤]، دەکرێ بە درێژەپێدەری ڕیالیزمی ئەورووپی، واتا درێژەپێدەری ڕێچکەی ستانداڵ و بەلزاک دابندرێ. لە لایەکەی ترەوە، دەکرێ وەکوو پردێکی پۆڵایین و پتەوی نێوان ڕیالیزمی سەدەی نۆزدەهەم و مۆدێرنیزمی سەدەی بیستەم دابندرێ. لە خۆڕاوە نییە کە نووسەرانی وەک: «بێکت، پرووست، کافکا و گێرتود ستاین» گەلێگ جاران ئاماژەیان بە کاریگەریی فلۆبێر کردووە لەسەر نووسینەکانیان. فلۆبێر، وەسواسی و هەستیارییەکی کوشندەی هەبوو لە نووسیندا کە خۆی گوتەنی: "خوێنم دەکرد بە ئاو و، ئارەقم هەڵدەڕشت تاوەکوو جێی درووستی فاریزە لە ڕستەدا بدۆزمەوە." هەروەها خوویەکی دی هەبوو؛ بە دەنگی بەرز نووسینەکانی خۆی دەخوێندەوە و بەردەوام گۆڕانکاری لە ڕستەکاندا دەکرد، ئەمە بووە هۆی ئەوەی نەتوانێ پتر لە چەند ڕۆمان و چیرۆک و شانۆنامە لە دوای خۆی جێبهێڵێ. فلۆبێر لە ساڵی ١٨٧٥ـدا لە نامەیەکیدا بۆ «ژۆرژ ساند» دەنووسێ: "ڕاستییەکەی ئاوهایە: من هەستیارییەکی نابەجێ و پێکەنیناوییم پێ بڕاوە. ئەو شتەی ئەوانی دی دەڕووشێنێ، من هەڵدەدڕێ و پارچە پارچەم دەکات.''
@hemn_rashad
#bookstagram #ktebxanaigshti #nawandiawer #ahmadixane #qazalnws #andeshandbook #awez #aras#awang #mexak #kteb #biribash #📕📥🤓✌️☮️

((شەوە ڕۆشنەكان)): گۆرانییەكی خەمناک، هەستیار و فكربزوێن.
شەوی یەكەم

شەوێكی كەم وێنە بوو، خوێنەری ئازیز! لەو شەوانەی كە ڕەنگە تەنیا لە تافی لاویدا هەڵبكەون. ئاسمان بە ئەندازەیەک ڕۆشن و ئەستێرە باران بوو كە كاتێک لێیت دەڕوانی، بێ ویست و دەمودەس لە خۆتت دەپرسی: ”ئایا دەكرێ لەژێر وەها ئاسمانێكدا ئەم هەموو مرۆڤە مڕومۆن و هەوەسبازە بوونی هەبێت؟”
___________________
شەوە ڕۆشنەكان
فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #bookstagram #qazalnws #ahmadixane #maliwafai #aras #nawandiawer #awer#awang #kteb #biribash #📕📥🤓✌️☮️

چین ئه‌و پێوه‌رانەی ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تمه‌داران ده‌بنه‌وه ‌کاتێک بۆ چارەسەری کێشە و ململانێکان رێگه‌یه‌ک هه‌لده‌بژێرن و ئه‌ویتر ره‌ت ده‌که‌نه‌وه؟ جا ئه‌م پێوه‌ر یا رێگایانه‌ پشت به‌ مه‌به‌ست ده‌به‌ستن یا به‌ شێوازی چاره‌سه‌ری یا به‌ به‌ها مرۆییه‌کان؟ وەڵامی ئەم پرسیارە و چەندین پرسیاری تری تایبەت بە حوکمران و بواری سیاسەت لە کتێبەکەی مکیافیللی وەرگرە.

میکاڤیللی، سێبەری شەیتان لەسەر زەوی
وەرگێڕانی: خالید ھەرکی
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #bookstagram #andeshandbook #ahmadixane #qazalnws #maliwafai #awang #awez #nawandiawer#aras #biribash #kteb#📕📥🤓✌️☮️

داستانی ڕەش و ڕووتان
ئەم ڕۆمانە بە یەکێک گرنگترین ڕۆمانی ڕۆماننووسی میسری بەناوبانگ (نەجیب مەحفووز ) داستانی ژیان و ئومێد ، ژیان بە خەون و ئاوات و هەڵەو کەموکوڕییەکانییەوە،
خەڵاتی ئەدەبیی نۆبڵی ساڵی 1988 وەرگرتووە
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #andeshandbook #bookstagram #maliwafai #qazalnws #awang #nawandi awer#awez#aras#ahmadixane #kteb #biribash #📕📥🤓✌️☮️

مەولانا دەفەرمووێ : عەقڵ سەرتاپا هۆشیارییە ، بێداریە ، عارف
مەولانا و ڕازی نەی
لەبڵاوکراوەکانی ناوەندی ئاوێر کەمێک دووچاری مەستی و شوکری ئیلاهی دەبێ دووچاری سەرسامی و واق و ڕمان دێت . وەک کابرایەکی خەواڵوی بەسەردا دێت .
حاسل عمرم سەسخن بیش نیست
خام بودم پختە شدم سوختم

سەرجەمی زندەگیم سێ وتەیەو بەس
كال بووم برژام سەر ئەنجام سوتام
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #bookstagram #bookstore #nawandiawer #awez#aras#awang#ahmadixane #qazalnws #andeshandbook #maliwafai #mexak#kteb #biribash#📕📥🤓✌️☮️

(( سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر))
نووسینی: گۆستاڤ لۆبۆن.
وه‌رگێڕانی: له‌ عه‌ره‌بی و فارسییه‌وه‌: سه‌ڵاح سه‌عدی.
دیزاینی به‌رگ: ئاكار جه‌لیل كاكه‌وه‌یس.
لۆبۆن ده‌ڵێ: جه‌ماوه‌ر نه‌ ئه‌قڵی هه‌یه‌ و نه‌ بیریش ده‌كاته‌وه‌! لۆبۆن له‌م كتێبه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ جه‌ماوه‌ر نه‌ ئه‌قڵی هه‌یه‌ و نه‌ بیریش ده‌كاته‌وه‌، چوونكه‌ یان به‌یه‌كجاری بیر و بۆچوونه‌كان په‌سند ده‌كات یانیش به‌یه‌كجاری ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بیر و ڕایانه‌ بگرێ. ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ وڕێبه‌ران به‌ گوێیدا ده‌چرپێنن، به‌خێرای مێشكی داگیر ده‌كه‌ن و جه‌ماوه‌ریش یه‌كسه‌ر ده‌یانكاته‌ كردار و جووله‌، ئه‌وه‌ی وه‌ك سرووشێك ده‌به‌خشرێته‌ جه‌ماوه‌ر، ئه‌وا به‌ره‌و ئاستی نموونه‌ی باڵا به‌رزی ده‌كاته‌وه‌ و دواتریش هه‌ر به‌و نموونه‌ باڵایه‌ هان ده‌درێت و به‌شێوه‌یه‌كی خۆویستانه‌ به‌ره‌و قوربانیدانی ده‌بات.
جه‌ماوه‌ر ته‌نیا هه‌ستی توندوتیژییه‌كی ده‌رئاسای هه‌یه‌، هێنده‌ی پێناچێت هاوسۆزییه‌كه‌ی ده‌بێته‌ په‌رستن، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شتێك بێزاری بكات، ئه‌وا یه‌كسه‌ر له‌ به‌رانبه‌ریدا ڕق و كینه‌ هه‌ڵده‌گرێ.
له‌ نێو جه‌ماوه‌ردا وزه‌ی بیركردنه‌وه‌ داده‌به‌زێته‌ خواره‌وه‌، ناچوونییه‌كه‌كان و جیاوازه‌كان، له‌ چوونیه‌ك و وێكچووه‌كاندا ده‌توێنه‌وه‌، له‌و كاتیشدا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له‌ نه‌ستییه‌وه‌ ده‌رده‌چن، به‌ته‌واوی باڵی به‌سه‌ردا ده‌كێشن.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر عه‌لمانیش بێت، ئه‌وا كاردانه‌وه‌ی ئاینییانه‌ی هه‌ر ده‌مێنێ كه‌ بریتییه‌ له‌ په‌رستنی سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌ر و ترسان له‌ توندوتیژییه‌كه‌ی و ملكه‌چییه‌كی كوێرانه‌ بۆ ویست و خواسته‌كه‌ی، ئه‌وسا قسه‌كانی جه‌ماوه‌ر ده‌بنه‌ دۆگمایه‌ك كه‌ هیچ گفتوگۆیه‌ك هه‌ڵناگرن، حه‌زی گشتاندنی ئه‌و دۆگمایه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌دات. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هاوبه‌شی سه‌رسامبوونه‌كانی هه‌مبه‌ر وته‌كانی سه‌ركرده‌كه‌ی نابن، ئه‌وا ده‌بنه‌ دوژمن.
@hemn_rashad
#ktebxanaigshti #bookstagram #andeshandbook #ahmadixane #qazalnws #maliwafai #nawandiawer#awez #aras #awang #kteb #biribash #📕📥🤓✌️☮️

Most Popular Instagram Hashtags