#هیلال

2 posts

MOST RECENT

.
#عاشقی بێ دڵ ده ناڵی ، مه یلی #گریانی هه یه

بێ شکه هه وره #تریشقه تاوی #بارانی هه یه

چاوی من ده‌م‌ده‌م #ده ڕێژێ #ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێن ده‌ریای عومانه‌ دوڕڕ و #مه‌رجانی هه‌یه‌
په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی #زوڵفی پێچه‌یه‌
دا به‌ ڕۆژیش پێی بڵێن #شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه‌

ئاسمانی حوسنی #مه‌حبووبه‌م له‌ #ئه‌برۆ و #زوڵف و ڕوو
دوو #هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه‌

هه‌ر له‌بت، یا #سینه‌شت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه‌، دابڵێن:
له‌علی ڕوممانی هه‌یه‌، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه‌

وه‌حشیه‌ لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت
ڕاسته‌ هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه‌ #شه‌یتانی هه‌یه‌
دڵ موشه‌ببه‌ک بوو له‌ به‌ر ئێشانی نیشانی #موژه‌ت
حه‌یفه‌ قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه‌ شانی هه‌یه‌

له‌حزه‌یێک و له‌محه‌یێک چاوم به‌ چاوی ناکه‌وێ
کێ ده‌ڵێ وه‌حشی #غه‌زاله‌ مه‌یلی ئینسانی هه‌یه‌

تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له‌ جێ ڕاوه‌ستی دێو و #کافریش
دێن ده‌ڵێن: به‌ خودا #قیامه‌ت #ڕاسته‌ #هه‌ستانی هه‌یه‌

#فارس و #کورد و #عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به‌ ده‌فته‌ر گرتووه‌ " #نالی"  ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه‌ ،#دیوانی هه‌یه‌!
.

Most Popular Instagram Hashtags