[PR] Gain and Get More Likes and Followers on Instagram.

#هۆنە

29 posts

TOP POSTS

.
چی دەبێت ئێوارەیەکی هەینی ...
شەقامەکان بۆ من و تۆ چۆڵبن ؟
شەمەیەکی شەرمن ..
باغەکان من و تۆ ئاشتکەنەوە ؟
یەکشەمەیەکی عاشق ...
بازاڕەکان گوڵاوی من و تۆ بفرۆشن ؟
دووشەمەیەکی نازەنین ..
نازی پیرێتی من و تۆ بکێشێت ؟
سێشەمەیەکی باران ...
هەوری من و تۆ لێرەدا ببارێت ؟
چوارشەمەیەکی بیمار ...
بە ئەسرینی من و تۆ بگری ؟
پێنچشەمەیەکی پیر ...
بۆ من و تۆ بچەمێنێتەوە ؟
.
#شعر#شێعر#هۆنە#شاعێر#هۆنەر

.
"پەیامی یار"

لە یارەوە
لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە ڕازی ... پڕ نیھانییا
لە تەک شنەی بەیانییا
پەیام لە یاری جوانەوە
گەیشتە لام

بەرامەکەی
گوڵاوی باخی نامەکەی
کە ئاوی زیندەگانییە
شەرابی کامەرانییە
گوڵی ھیوای ژیانەوە
گوڵی ھیوام

چ نامەیێ ؟
چ پەنجەیێ، چ خامەیێ ؟
ئەوەندە دڵ ئەکاتەوە؟
خەفەت لە بیر ئەباتەوە،
ئەخاتە ناخی گیانەوە
تەزووی بەتام؟
"ئەحمەد هەردی"
.
#ناسرڕەزازی#مەرزیە_فەرێقی#مەرزیە_فەریقی#مرضیه_فریقی#هەژار#هێمن#قانع#شێرکۆی_مەزن#شێرکۆبێکەس#شێعری_نوێ#شێعر#هۆنە#شێعر_کوردی#سنە#بۆکان#مەهاباد#سقز#بانە#هەولێر#سلێمانی#پێشمەرگە#پاوە #مەریوان #سەقز #شنۆ #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە

.
من تەشـی ڕێسـێکی وەک شیرنی {وەفـایی}م بۆ چیە؟
کــیــژی وریــای چــاوکــراوەی فــێرە زانـــیــنــم دەوێ
بـۆ دەبـێ (زێنـدیـن) لـە زیـنـدانم بـکا چــونـکە گـوتـم
ئەز (مەم)م، خەستەی خەمم،کوشـتەی ئەمم(زین)م دەوێ
.
بەشـێک لە (فرمێسکی رونوو) "هێمن موکریانی"
.
#شێعر #هۆنە #چواربەیتی #هێمن #مامۆستا #جاف #کوردستان #کرماشان #مەهاباد #بۆکان #بانە #زانیارڕۆژهەڵات #سه‌قز #سنه #ئاوات_بۆکانی #awatbokani #krmashan #kurdistan

.
ﺩەﺯﺍﻧﻢ ﺗﯚ ﻭﺷﻪیێکی
ﺑﻪڵاﻡ ﺯﯙﺭ ﺟﺎﺭ ﺑﯚ ﻭﺷﻪیێک،
ﻫﯚﻧﺮﺍوەیەﮐﻢ ﮐﻮﺷﺘﻮﻭە!
ﺩەﺯﺍﻧﻢ ﺗﯚ ﺧﻮﻧﭽﻪﯾﻪﮐﯽ،
ﺑﻪڵاﻡ ﺯﯙﺭ ﺟﺎﺭ ﺑﯚ ﺧﻮﻧﭽﻪﯾﻪﮎ
ﮔﻮڵزﺍﺭێکم جێهێشتوﻭە
"عەبدوڵا پەشێو"
.
#سنە#پاوە #مەریوان #سەقز #شنۆ #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە #مەهاباد #مهاباد #پیرانشار #سلێمانی #هەولێر#sna #slemany #hawler #mahabad#awatbokani##Kurdistan #کوردستان#سقز#مریوان#عەبدوڵا_پەشێو#پەشێو#شعر#شێعر#هۆنە#شاعێر#هۆنەر

.
من حەزم ئەکرد ئەسپ بوومایە
بەو مەرجەی سوارەکەم عاشق بوایە
من حەزم ئەکرد باڵا ئاوێنەی بوومایە
بەو مەرجەی لە ژووری ژنێکی جواندا بوومایە
من حەزم ئەکرد گوڵەباخی سوور بوومایە
بەو مەرجەی لە ڕۆژی "ڤالانتاین"دا
پێشکەش کچێ بکرامایە.

من حەزم ئەکرد نانێک بوومایە
بەو مەرجەی ژنێکی برسی بیخواردمایە
من حەزم ئەکرد ڕووبار بوومایە
بەڵام بە سلەیمانیدا بڕۆیشتمایە.
بۆ دواجاریش بەبێ ئەوەی مەرجم هەبێ
حەزم ئەکرد تۆم لە ئامێز بگرتایە و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایە!

شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست .
#شێرکۆ_بێکەس #شێرکۆ #بێکەس #شێعری_نوێ #شێعر #هۆنە #شێرکۆی_مەزن #فایەق_بێکەس #هێمن #هەژار #وەفایی #شەریف #مامۆستا #سنە #سلێمانی #سوید #مەهاباد #بۆکان #کوردستان

.
لە لادێیەکی شاری نەغەدە ، ماڵێک ئاگری گرت و هێلانەیێکیش سووتا
چۆلەکەکە بە سەر منداڵەکانیەوە سووتا بەڵام هێلکەکانی بە جێ نەهێشت...
.
دریکی از روستاهای نقدە ، خانەای آتش گرفت و لانەای هم سوخت
گنجشک مادر برروی تخم هایش سوخت ولی بچەهایش را رها نکرد...
.
#نەغەدە#سنە#پاوە #مەریوان #سەقز #شنۆ #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە #مەهاباد #مهاباد #پیرانشار #سلێمانی #هەولێر#sna #slemany #hawler #mahabad#awatbokani##Kurdistan #کوردستان#سقز#مریوان#شێرکۆبێکەس#شێعر#هۆنە#شاعێر #هەژار#هێمن#قانع

MOST RECENT

.
چارەی خەمی من مەی نییە مەیخانە بڵێ چی
بەو دەردەوە مەی نامگرێ پەیمانە بڵێ چی

پێم وا نییە لەو غەدرە لەفریام بکەوێ کەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو بێگانە بڵێ چی

بسکت بدە دەس شانە بەڵام چین مەخە ئەبرۆ
زوڵفی تۆ شنە تێکی دەدا شانە بڵێ چی

هەر عاشقە سووچیشی نەبێ دەیخەنە ئەستۆی
شەم ئاگری کردۆتەوە پەروانە بڵێ چی

تاوانی منە دەربەدەری و دەردی سەری من
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ هێلانە بڵێ چی

شێتی قەدی تۆ شەرتی لەگەڵ چۆل و چیا بوو
زانا بێ بە زنجیرەوە دێوانە بڵێ چی

خاڵی تۆ بە پەرژین و خەیاڵ ناسک و ساده
بێچارە لەناو ئەو هەموو پاوانە بڵێ چی

چیرۆکی جوانیی تۆ لەناو لاپەڕە و دێڕا
ناگونجێ ئیتر نووسەری ئەفسانە بڵێ چی

تاسەی تۆ کە دامدەگرێ دە ڵێن ئاخری خێر بێ
"هێدی" لەگەڵ ئەو کۆنە برینانە بڵێ چی
"مامۆستا هێدی"
.
#مامۆستا_هێدی#هێدی#ناسرڕەزازی#مەرزیە_فەرێقی#مرضیه_فریقی#هەژار#هێمن#قانع#ناسر_رزازی#شێرکۆبێکەس#شێعری_نوێ#شێعر#هۆنە#شێعر_کوردی#سنە#بۆکان#مەهاباد#سقز#بانە#هەولێر#سلێمانی#پێشمەرگە#پاوە #مەریوان #سەقز #شنۆ #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە

.
"پەیامی یار"

لە یارەوە
لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە ڕازی ... پڕ نیھانییا
لە تەک شنەی بەیانییا
پەیام لە یاری جوانەوە
گەیشتە لام

بەرامەکەی
گوڵاوی باخی نامەکەی
کە ئاوی زیندەگانییە
شەرابی کامەرانییە
گوڵی ھیوای ژیانەوە
گوڵی ھیوام

چ نامەیێ ؟
چ پەنجەیێ، چ خامەیێ ؟
ئەوەندە دڵ ئەکاتەوە؟
خەفەت لە بیر ئەباتەوە،
ئەخاتە ناخی گیانەوە
تەزووی بەتام؟
"ئەحمەد هەردی"
.
#ناسرڕەزازی#مەرزیە_فەرێقی#مەرزیە_فەریقی#مرضیه_فریقی#هەژار#هێمن#قانع#شێرکۆی_مەزن#شێرکۆبێکەس#شێعری_نوێ#شێعر#هۆنە#شێعر_کوردی#سنە#بۆکان#مەهاباد#سقز#بانە#هەولێر#سلێمانی#پێشمەرگە#پاوە #مەریوان #سەقز #شنۆ #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە

.
ﺗۆ ﻫﻪﻣﺎﻥ ﺗﻪﻋﺒﯿﺮﯼ ﺧﻪﻭﻧﯽ ﺳﻪﺭﺩﻩﻣﯽ ﻻﻭﯼ ﻣﻨﯽ
ﺗۆ ﻫﻪﻣﺎﻥ شێعری ﺩﻩﺭﻭﻧﯽ ﻗﻪﺕ ﻧﻪﻧﻮﺳﺮﺍﻭﯼ ﻣﻨﯽ
ﺗۆکتێبی ﻧﺎﻭ کتێبخانه ی ﻗﻪﺩﯾﻤﯽ ﺷﺎﺭﯼ ﺩڵ
ﺗۆ ﯾﻪﮐﻪﻡ رۆﻣﺎﻧﯽ ﻋﯿﺸﻘﯽ ،،ﻫﻪﺳﺘﯽ ﭘﺎﺭﺍﻭﯼ ﻣﻨﯽ
ﺗۆﻫﻪﻣﺎﻥ ﺷﻪﻭﺑۆﯼ ﭘﻪﻧﺎ ﯾﺎﺳﯽ ﺣﻪﺳﺎﺭﯼ ﺳﯿﻨﻪﻣﯽ
ﺗۆ ﻟﻪ ڕۆﺡ ﺋﺎڵاوی ،ﺋﺎڵای ﺑﻪﮊﻧﯽ ﻻﻭﻻﻭﯼ ﻣﻨﯽ
ﺗۆﻫﻪﻣﺎﻥ ﺋﻪستێرهﯾﯽ ،،ﺩﺍﺩﻩﮔﺮﯼ ﭼﺎﻭﺕ ﺟﺎﺭ ﻭ ﺑﺎﺭ
ﺗۆﻫﻪﻣﺎﻥ ﺩﺍﮔﯿﺮﮐﻪﺭﯼ ﭼﺎﻭ،،ﻧﻮﺭﯼ ﻧﺎﻭ ﭼﺎﻭﯼ ﻣﻨﯽ
ﺗۆ ﺷﻪﻣﺎﻣﻪﯼ ﭘڕ ﻟﻪ ﻋﻪﺗﺮﯼ ﻭﺍ ﻟﻪ بێستاﻧﯽ ﻭﺟﻮﻭﺩ
ﺷﻠﮑﻪ ڕێحاﻧﻪﯼ ﮊﯾﺎﻧﯽ ،،ﺟﻮﺍﻧﯽ ﺩێرﺍﻭﯼ ﻣﻨﯽ
ﺗۆ ﻫﻪﻣﺎﻥ ڕێژنهﯼ ﻟﻪ ﺑﺎﺭﺍﻥ ﺩﺍﺩﻩﺑﺎﺭﯼ بێ ﻭﭼﺎﻥ
ﺗۆﻫﻪﻣﺎﻥ فێنکاﯾﯽ ﺩﻩﺷﺘﯽ ﺟﻪﺭﮔﯽ ﺳﻮﻭﺗﺎﻭﯼ ﻣﻨﯽ
ﺗۆ ڕۆﺣﯽ ،،ﺗۆ ﮊﯾﻨﯽ ،ﺗۆﮔﯿﺎﻧﯽ ،ﺋﻪﺗۆ ﯾﻪﮎ ﻋﺎﻟﻪﻣﯽ
ﺗۆ؛ﻫﻪﻣﯿﺸﻪ ﺧۆﺷﻪﻭﯾﺴﺘﯽ ،ﻗﻪﺕ ﻧﻪﮔۆڕﺍﻭﯼ ﻣﻨﯽ
ﺗۆ ﺑﻪﻫﺎﻧﻪﯼ ﺑﺎﺷﯽ ﺑۆﮊﯾﻦ،،ﺑۆ ﺋﻪﻭﯾﻦ ،،ﺑۆ ﻣﺎﻧﻪﻭﻩ
ﺗۆﻭﻩﮐﻮﻭ ﮐﺎﺭﻣﺎﻣﺰﯼ ﻫﻪﺳﺘﯽ ﻗﻪﺕ ﻧﻪﮔﯿﺮﺍﻭﯼ ﻣﻨﯽ
ﺗۆﺳﺮﻭﺩﯼ ،،ﺯﻩﻣﺰﻩﻣﻪﯼ ﺋﺎﻫﻪﻧﮕﯽ ﺩڵ ﻻوینی ﺑۆﻡ
ﺗۆ ﻟﻪ ﻧﺎﻭ ﻫﻪڵپه ڕﮐﯽ ﮊﯾﻨﺎ،،ﻧﻪﺯﻣﯽ ﻫﻪﻧﮕﺎﻭﯼ ﻣﻨﯽ
ﺗۆ ﻫﻪﻣﺎﻥ ﺧﻪﻭﻥ ﻭ ﺧﻪﯾﺎڵیﮐۆنی امنی بێ ﮔﻮﻣﺎﻥ
پێم ﻣﻪڵێ ﺗﻮﺧﻮﺍ ﺧﻪﯾﺎڵی ﺧﻪﻭﻧﯽ ﺗﺎﻭ ﺗﺎﻭﯼ منی...
"تارا وەیس"
@ara_photographe وێنەگر .
.
#هەژار#هێمن#قانع#شێرکۆی_مەزن#شێرکۆبێکەس#شێعری_نوێ#شێعر#هۆنە#شێعر_کوردی#سنە#بۆکان#مەهاباد#سقز#بانە#هەولێر#سلێمانی#پێشمەرگە#پاوە #مەریوان #سەقز #شنۆ #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە#تارا_وەیس

.
من ئە ڵێم:
پەپوولەیەک فڕی بەباڵی سەوزو سورەوە .
من ئە ڵیم:
گوڵێک بە دەم شنەی شە ماڵە وە بزەی بزوت
تۆئەڵێی
چ بوو پوپوولە یەک فڕی 
یانە سورە گووڵ،زەردە کەوتە لێوی ناسکی 
من ئەڵێم :
هاتا هەتایە دەوری جوانیە 
ئەمڕۆ گەر هەتاو کەسیرەیە نەماوە ئاگڕو گڕی 
مێرگی ئاسمان بەسوتمانی هەوری لۆکەیی نەزۆک 
پڕ لەخاڵ و قۆپەنە ..
جەنگەڵێ کەجێژوانی پۆلە پۆڕی باڕیە
جێگە مۆڵی کەمتیارو گوورگ و ڕێویە 
شۆڕەبی کەبۆتە داری چآکی بێ نەشەو شنە 
زەلکە گەر تەیاری تێرو قۆشەنە
خۆشەویستەکەم 
لەپەنجەرەی نیوە تاکی بوومە لێڵەوە 
چاوی من لەدیمەنی کچی بەیانیە 
لەحەنجەرەی زەمانەوە 
گوێم لەزەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانیە
باسی شەو مەکە نەشایەری شەوم 
باسی خەو مەکە لەلای هومێدی فێرە سەر ڕەوم
بەو دەمەت کەبۆنی سەد بەهاری لێوە دێ
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای،بەدەستی با 
بە گوڵ چناوی ، لێوەدێ 
بۆنی سەرسەکۆی بەکاگڵی، بەئاو پژاوی ، لێوەدێ 
پێم مەڵێ کەداکەوم 
پیم مەڵێ کەئاڵی زاڵی شەو ،چاوی بێخەوی چڕە 
پێم مەڵی نەهاتنەوە ئەوەی کەچوون 
مەگری بۆخەساری بێ گەڕانەوە 
ڕیگەمان دورو سەخت و قاقڕە 
خۆشەویســــــــــــــــــــــــــتەکەم 
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژهەڵات 
ڕۆژهەڵاتی سوری ئاگرین
فێر نەبووین بەزین و دابەزین 
ڕانەهاتوە 
چاوی قارەمانی کورد
بەشەونمی گرین 
خۆشەویستەکەم 
لەپەنجەرەی نیوە تاکی بوومە لێڵەوە 
چاوی من لەدیمەنی کچی بەیانیە 
لەحەنجەرەی زەمانەوە 
گوێم لەزەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانیە
دیوانی خەوە بەردینە ...
.
"سوارە ئیلخانی زادە"
.
#سوارە_ئیلخانی_زادە#سوارە#ئیلخانی_زادە#هەژار#هێمن#قانع#شێرکۆی_مەزن#شێرکۆبێکەس#شێعری_نوێ#شێعر#هۆنە#شێعر_کوردی#سنە#بۆکان#مەهاباد#سقز#بانە#هەولێر#سلێمانی#پێشمەرگە#پاوە #مەریوان #سەقز #شنۆ #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە

.
ئەمڕۆ 1ی جۆزەردان ،سێهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی مامۆستا "عەباس کەمەندی"،
شارەزای حەوت بەشی هونەر ،
یەکێک لە گەورە پیاوان و هونەرمەندە مەزنانەی شاری سنە و کوردەواریە ،
ماڵ ئاوا خاڵۆ عەباس...
"زانیار ڕۆژهەڵات"
.
#عەباس_کەمەندی#عباس_کمندی#هەژار#هێمن#قانع#شێرکۆی_مەزن#شێرکۆبێکەس#شێعری_نوێ#شێعر#هۆنە#شێعر_کوردی#سنە#بۆکان#مەهاباد#سقز#بانە#هەولێر#سلێمانی

.
غوبار گرتوویه‌ ئه‌م هه‌رده‌، بڵێم چی؟
که‌ دڵ که‌یلی غه‌م و ده‌رده‌‌، بڵێم
چی؟
گوڵێکم چاند‌ له‌به‌ر دامانی ئه‌ڵوه‌ند
له‌ به‌ختی من ئه‌ویش زه‌رده‌ بڵێم چی؟
"بابا تاهیر"
وەرگێڕانی ناسرحیسامی
.
#باباتاهیر#ناسرحیسامی#ناسرحسامی#هەژار#هێمن#قانع#شێرکۆی_مەزن#شێرکۆبێکەس#شێعری_نوێ#شێعر#هۆنە#شێعر_کوردی#سنە#بۆکان#مەهاباد#سقز#بانە#هەولێر#سلێمانی

.
ﺩەﺯﺍﻧﻢ ﺗﯚ ﻭﺷﻪیێکی
ﺑﻪڵاﻡ ﺯﯙﺭ ﺟﺎﺭ ﺑﯚ ﻭﺷﻪیێک،
ﻫﯚﻧﺮﺍوەیەﮐﻢ ﮐﻮﺷﺘﻮﻭە!
ﺩەﺯﺍﻧﻢ ﺗﯚ ﺧﻮﻧﭽﻪﯾﻪﮐﯽ،
ﺑﻪڵاﻡ ﺯﯙﺭ ﺟﺎﺭ ﺑﯚ ﺧﻮﻧﭽﻪﯾﻪﮎ
ﮔﻮڵزﺍﺭێکم جێهێشتوﻭە
"عەبدوڵا پەشێو"
.
#سنە#پاوە #مەریوان #سەقز #شنۆ #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە #مەهاباد #مهاباد #پیرانشار #سلێمانی #هەولێر#sna #slemany #hawler #mahabad#awatbokani##Kurdistan #کوردستان#سقز#مریوان#عەبدوڵا_پەشێو#پەشێو#شعر#شێعر#هۆنە#شاعێر#هۆنەر

.
ئەبمە دڵۆپێ حەسرەتی ئازار
لە وەرزی چاوی غوربەت دێمە خوار
ئەبمە ناسنامەی ژنێکی عاشق
بێزووی بە خاکی وڵاتەو دیدار
ئەبمە هاوکۆچی پەڕەسێلکەکان
ئەگەڕێمەوە بەرەو کوردستان
لە چوار ڕێیانەی مان و نەمانا
ئەبمە خاڵێ سوور لە نەخشەی جیهان
پێکەرەی پاکی ئەوین ئەنێژم
فرمێسکی تاڵی تاوان ئەڕێژم
گەر خۆشەویستی تاوانباریە
لێوانلێوی تۆم لە تۆ سەرڕێژم
من دارەوەنی ئاشنای کوێستان
ڕیشەم جێ ناگرێ لە غەریبستان
ڕۆژێکم ماوێ لەسەر دونیاوه
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو دارستان
"سیمین چایچی"
.
#سنە#پاوە #مەریوان #سەقز #شنۆ #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە #مەهاباد #مهاباد #پیرانشار #سلێمانی #هەولێر#sna #slemany #hawler #mahabad#awatbokani##Kurdistan #کوردستان#سقز#مریوان#سیمین_چایچی#Simin_chaichi#شعر#شێعر#هۆنە#شاعێر#هۆنەر

.
چی دەبێت ئێوارەیەکی هەینی ...
شەقامەکان بۆ من و تۆ چۆڵبن ؟
شەمەیەکی شەرمن ..
باغەکان من و تۆ ئاشتکەنەوە ؟
یەکشەمەیەکی عاشق ...
بازاڕەکان گوڵاوی من و تۆ بفرۆشن ؟
دووشەمەیەکی نازەنین ..
نازی پیرێتی من و تۆ بکێشێت ؟
سێشەمەیەکی باران ...
هەوری من و تۆ لێرەدا ببارێت ؟
چوارشەمەیەکی بیمار ...
بە ئەسرینی من و تۆ بگری ؟
پێنچشەمەیەکی پیر ...
بۆ من و تۆ بچەمێنێتەوە ؟
.
#شعر#شێعر#هۆنە#شاعێر#هۆنەر

.
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم!
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم! 
لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە، هەر داغی سەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم! 
لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار 
وەکو "شێخ" ئیختیاری مەزهەبی "تەرسا" نەکەم، چ بکەم! 
لە ڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما
دەسا خاکی هەموو عالەم بەسەر خۆما نەکەم، چ بکەم! 
دەمێکە شاری پڕ شۆری مەحەببەت مات و خامۆشە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم! 
لە چاوانم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریە
سیا ساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم! 
لەسەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزیەم "مانع الجمع"ە
کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی هەموو دنیا نەکەم، چ بکەم! 
بەجێ ماوم لە یاران، نا بە جێ ماوم، ئەجەل زوو بە
بە مردن لەم قوسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم! 
ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحوی!
هەتا قامی قیامەت، ئاه و واوەیلا نەکەم، چ بکەم!
"مامۆستا مەحوی"
.
#سنە#پاوە #مەریوان #سەقز #شنۆ #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە #مەهاباد #مهاباد #پیرانشار #سلێمانی #هەولێر#sna #slemany #hawler #mahabad#awatbokani##Kurdistan #کوردستان#سقز#مریوان#مەحوی#مامۆستامەحوی#mahwi #شعر#شێعر#هۆنە#شاعێر#هۆنەر

.
شێتانە،شێتی،شێتــــــیکی،شــێتم
شێتە،شێت نییم،شێتـــــی شێتیتم

خۆزگا هەمۆ کەس دەمێ شێت بواێە
با بێ ســـــــــەۆدایی ئیتر نە ژیاێە

خەم دورە لە شێت،بــــەشی عاقڵە
عاقل بێ عــــــــەقڵە،بە ناۆ عاقڵە

شێت دل پاکه نــــــــاۆ کەس نابا
بەشی کەس ناخـــۆا،بەخێڵی نابا

تاۆانی شێتان فـــــــەقەت شێتیە
هەزاران خۆزگەم بـــەم بێ عەقڵیە

ئەگەر عـــــــــاقلی دوور لە شێتیە
شێتیم پێ خۆشـــە عەقڵم بۆچیە
"مامۆستا قانع"
.
#سنە#پاوە #مەریوان #سەقز #شنۆ #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە #مەهاباد #مهاباد #پیرانشار #سلێمانی #هەولێر#sna #slemany #hawler #mahabad#awatbokani##Kurdistan #کوردستان#سقز#مریوان#قانع#ماموستا_قانع #شعر#شێعر#هۆنە#شاعێر#هۆنەر

" كۆچ "

كۆچی كوردان وا به‌كاروان دێ له‌ ڕێی شارانه‌وه‌

ڕۆژ به‌ باری قورس وبرسی، شه‌و له‌ به‌ر بارانه‌وه

نیشتمانی خۆمه‌ ده‌یپێوم، پێم ده‌ڵێن ئاواره‌یه

گه‌رچی بێ ڕه‌شماڵ و پێخواس، سه‌ر به‌ كۆسارانه‌وه

ڕێگه‌ دوور و خێڵ، ماندوو و لێو به‌بار و پێپه‌تی

چاو به‌ ئه‌سرین دێنه‌ پیری كۆچه‌كه‌ی یارانه‌وه‌

نایه‌ سۆزی ده‌نگی گۆرانی، هه‌واره‌ و كۆچی سوور

كاروان گوێی داوه‌ به‌ ناڵه‌ی بریندارانه‌وه‌

بۆ مناڵێ ته‌رمی دایكی خۆی به‌جێ دێڵێ و ئه‌چێ

ئاسمان ده‌گری، مه‌لان ده‌گرین به‌سه‌ر دارانه‌وه‌

ده‌نگی تۆپ و تیری دوژمن دێ له‌ شوێنی كۆچه‌وه‌

جێ هه‌واران وا به‌ ده‌ستی سووری زۆردارانه‌وه‌ .
"مامۆستا شه‌ریف"
.
#سنە #مەریوان #سەقز #شنۆ #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە #مەهاباد #مهاباد #پیرانشار #سلێمانی #هەولێر #شەڕڤان #sna #slemany #hawler #mahabad #مامۆستا_شەریف #شێعر #هۆنە#شعر

.
ئه ی ئەورووپا!
مووزه خانەکانت، پۆلیسەکانت ،کچۆڵه کانت، ژنەکانت، پەنجەرەکانت، دەرگا کانت، مەیدانەکانت، پشیلەکانت، دووکه ڵکێشەکانت، بەلەمەکانت، شەمەندەفەرە کانت، ئۆتۆموبیلەکانت، نافووره کانت، فرۆکەخانەکانت، کابینەی تەلەفۆنەکانت، بانکەکانت، پۆلیسخانەکانت، چێشتخانه کانت، قه راغ دەریاکانت، بانیژەکانت، سەگەکانت، پەسپۆرتەکانت...
.
هه موو شتێکت ئەی ئه ورووپا
هه موو شتێکت به قۆربانی دارەکەی بەر ماڵمان لە کوردوستان ..
.
#کورد #کوردەواری #کوردستان #ڕۆژهەڵات #سنە #سابڵاغ #مەهاباد #سەقز #شارەزور #شنۆ #پیرانشار #ورمێ #کرماشان #کرمانشاە #ئاوات_بۆکانی #ارومیە #سلێمانی #هەولێر #sna #mahabad #slaymani #awatbokani #شێعر #هۆنە #شعر

.
من حەزم ئەکرد ئەسپ بوومایە
بەو مەرجەی سوارەکەم عاشق بوایە
من حەزم ئەکرد باڵا ئاوێنەی بوومایە
بەو مەرجەی لە ژووری ژنێکی جواندا بوومایە
من حەزم ئەکرد گوڵەباخی سوور بوومایە
بەو مەرجەی لە ڕۆژی "ڤالانتاین"دا
پێشکەش کچێ بکرامایە.

من حەزم ئەکرد نانێک بوومایە
بەو مەرجەی ژنێکی برسی بیخواردمایە
من حەزم ئەکرد ڕووبار بوومایە
بەڵام بە سلەیمانیدا بڕۆیشتمایە.
بۆ دواجاریش بەبێ ئەوەی مەرجم هەبێ
حەزم ئەکرد تۆم لە ئامێز بگرتایە و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایە!

شێرکۆ بێکەس
#هەست_و_نەست .
#شێرکۆ_بێکەس #شێرکۆ #بێکەس #شێعری_نوێ #شێعر #هۆنە #شێرکۆی_مەزن #فایەق_بێکەس #هێمن #هەژار #وەفایی #شەریف #مامۆستا #سنە #سلێمانی #سوید #مەهاباد #بۆکان #کوردستان

.
مامۆستا جەماڵ گوڵباخی ، باوکی خۆشەویستم لە لای چەپ
لەگەڵ مامۆستا فەرەیدوون بەهرامی"شەرا هەورامی" لە لای ڕاستەوە
نەورۆزی 2715 , تەنگیسەر
گەر هەموو ڕۆژێکیش ڕۆژی باوک بێت و هەموو جارێکیش گیانمی بۆ دیاری کەم ،
پێم وا نەبێ ماندوویی ڕۆژێکی قەرەبوو کاتەوە ...
پیرۆزە ڕۆژی باوک لە هەموو باوکانی بەرز و بەڕێز ،
بەو هیوای ببین بە شانازی ڕاستەقینە بۆ باوکەکانمان ،نەک هەر بە قسە کردن ..
.
#ڕۆژی_باوک #ڕۆژی_پیاو #شاعێر #شێعر #هۆنەر #هۆنە #باوک #بابە #پیاوەتی #مەردایەتی #ژین #ژیان #ئەڤین #سنە #سەقز #کرماشان #مهاباد #مەهاباد #پیرانشار #شنۆ #بۆکان #هەولێر #سلێمانی #کرمانشاە #مامۆستا

.
بەهار بوو فەسڵی زستانم ئەگەر یارم دەگەڵ بایە
درۆیە گەر گوتوویانە بە خونچێکی بەهار نایە
"مامۆستا هێمن "
.
#هێمن #مامۆستا_هێمن #شێعر #هۆنە #مهاباد #مەهاباد #موکریان #کورد #کوردستان #گۆرانی #ڕەسەن #کوردەواری #ژیان

Most Popular Instagram Hashtags