[PR] Gain and Get More Likes and Followers on Instagram.

#هۆنراوه

MOST RECENT

@kurdaane
گوڵم
ئەزانی دڵتەنگی چییە؟

دڵتەنگی ئەو پەنجەرەیە
کە تۆ لە بەرانبەریا تێ ئەپەڕی و
دەستم ئەگرێت نەکا لێت کەوێ

ئەو دیوارەیە کە لە پشتیەوە
دەنگت ئەگاتە گوێم و
ڕێم لێ ئەگرێت نەکا چاوم پێت کەوێ

دڵتەنگی ئەو شەقامەیە
کە بە‌سەریا گوزەر ئەکەم و
یادت بەرۆکم بەر نادات
ئەو بارانەیە کە بێ تۆ
لە تەنیاییم ئەدات

دڵتەنگی
نیگای وێڵی منە
کە بۆت پڕ بارانە
ئامێزی منە
کە دەمێکە لە چاوەڕوانیتا چۆڵستانە

تەختێکی دووکەسییە
کە لە پەنامەوە
جێگەی تۆ
چۆڵ و بێ ناز کەوتووە و
عەتری بەژنی تۆی گرتووەتە خۆ

ئەی یار
دڵتەنگی
منم بێ تۆ
٭٭٭
هۆنراوه: هیوا زەکەریایی
نیگارکێش: هادی زیائه‌دینی
ئه‌دمین: سۆرانی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #هیوا #زکریایی #هادی #ضیاءالدینی #نقاشی #عشق #دلتنگی
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #hîwa #hiva #hadi #painting #kurdish #love
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
که‌ ڕه‌شه‌با ڕێی پێ گرتی
ببه‌ به‌ شاخ
که‌ شه‌ماڵ هات به‌ پیرته‌وه‌
ببه‌ به‌ باخ!
ئەم قسەیەم لە ڕۆژنامەی دار بەڕوویەکدا خوێندەوە...
٭٭٭
هۆنراوه: شێرکۆ بێکەس / دەربەندی پەپوولە
ئه‌دمین: سۆرانی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #شێرکۆ #بێکەس #عکاسی #زمستان #برف
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #şêrko #photography #kurdish #snow #winter
www.kurdaane.com
@kurdaane

#هۆنراوه یەک بە ناو ئیستیعمار #mamostakrekar
@krekarofficial

@kurdaane
"نم نم بارانه"

هه‌ر وه‌ختێ هه‌وره و نم نم بارانه
دێنێته‌و یادم ئه‌و زستانه

شه‌که‌ت و ماندوو، هیلاک و مردوو
ڕێبوارێ بووم من له ڕێی بانه

نازه‌نینێ، چاو شیرینێ بووبوو به هاوڕێم
خۆشکه‌لامێ، خۆشخه‌رامێ هێزی خسته پێم

چ بارانێ وای چ تۆفانێ! خوا خوه‌ی ئه‌زانێ
له‌به‌ر له سه‌ما و ته‌وژمی باران و سه‌رما

تا به‌یانی چووینه غارێ هه‌ردوو ته‌نیا
تا به‌یانی چووینه غارێ هه‌ردوو ته‌نیا

سه‌رم نابوویه سه‌ر سینه‌ی نه‌رمی
خستوویه گیانم خۆشی و گه‌رمی

ئێسته‌یش هه‌ر کاتێ نم نم بارانه
دێته‌وه یادم ئه‌و زستانه ...
٭٭٭
هۆنراوه: عوسمان ئەحمەدی
ئه‌دمین: سۆرانی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #عثمان #احمدی #زستان #عکاسی #باران #زمستان
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #osman #ehmedî #photography #kurdish #poem #rain #winter
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
دەرچوونم بۆ نەبوو
عەشقی تۆ دەوری دام
من ئێستا لە نەخشەی تازەتا
دوورگەی تۆم!
٭٭٭
هۆنراوه: شێرکۆ بێکەس / دەربەندی پەپوولە
ئه‌دمین: سۆرانی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #شێرکۆ #بێکەس #عکاسی #عشق #گل
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #şêrko #photography #kurdish #poem #flower
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
"مەڕۆ"

لە بیرت دێ پێم وتی توخوا مەڕۆ
تۆی هەموو ژینم، ژیانم بووە بە تۆ
پێم وتی ئەم دونیایە لێرەوە
تا ئەوپەڕی گەر بگەڕێی
کەس نابینی وەکوو من بێ بۆ تۆ

من پڕ بە دڵ تۆم ویست
پڕ بە دڵ تۆم خۆشویست
بڕوات بێ
لە خۆم زیاتر تۆم خۆشویست!

هەرچیم هەبوو هی تۆ بوو
هەرچیم ئەکرد هەر بۆ تۆ بوو
پاڕامەوە مەڕۆ
تۆ هەر نەتویست

لەپاش چی دێیتەوە پەشیمانی
ئەڵێی هەڵە بووم، بمبوورە نەمزانی
لەپاش تۆ دڵم وێڵ بوو
زۆر بۆت گەڕا هەتا لێم وون بوو
چۆن بتوانم بە بێ دڵ
تۆم خۆشبوێ وەک ڕابردوو؟!
٭٭٭
هۆنراوه: سۆران ئیبراهیم خەیات
نیگارکێش: ماشه‌ڵڵا موحه‌مه‌دی
ئه‌دمین: سۆرانی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #سۆران #ماشالله #محمدی #نقاشی #انتظار
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #soran #painting #kurdish #poetry
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
هەر بێدەنگی و بە نیگای چاوت بۆم ئەدوێی
کەی لەم شەرمە بێزار ئەبی و شتێک ئەڵێی
من لە ئەهلی ئەڤینێکم کە ئەشقم کرد
بە ئاشکرا و دەنگی بەرز خۆشیم ئەکرد

کە لەگەڵما دائەنیشتی بێدەنگ، شەرمن
جەستە‌و ڕۆحم بە تاسەوە گوێت بۆ ئەگرن
سەدان گوڵی وشە لەسەر لێوەکانتە
هەموو بێدەنگ بە بێ نازی هەڵئەوەرن

ئەشق وەک گۆرانی وایە، پاک و سۆزدار
ساکار ئەدوێ نەک بە زمانی بەرد و دار
کەی ئەم دیوارەی نێوانمان ئەڕووخێنی
شتێک بڵێ بێدەنگیت دیوارە دیوار!

بێدەنگی، بێدەنگی، بێدەنگی ...
٭٭٭
هۆنراوه: ئاراس عه‌بدولکه‌ریم
نیگارکێش: ئه‌کبه‌ر مه‌نسووری
ئه‌دمین: سۆرانی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #ئاراس #اکبر #منصوری #نقاشی #عاشقانه
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #aras #akbar #painting #kurdish #poetry #love
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
"ئەمجار سەختتەرەن"

ئەمجار سەختتەرەن زامم جە جاران
چڵ مدۆ دایم چون گەستەی ماران

ھەر وە زۆر مەندەن ڕای ئامای نەفەس
تای ڕیشەی تاقەت شییەنم جە دەس

بڵێسەی فیراق سۆچنان جەستەم
ناسۆرەن زامان گازی خەم بەستەم

دووی کەواوی دڵ پۆشان سەر ھەردان
زەرد کەردەن ڕوخسار پاییزی دەردان

سەرسامەن عاڵەم یەکسەر جە ناڵەم
فەڵەک مۆرەی بەد شانا وە تاڵەم

مەینەت سەر بەرزەن، شادیم زگارەن
ساقی! جامەکەت ئەمجار وەکارەن

بۆرێ وە مەجلیس لا بەر پەردەی شەرم
وە دەورێ دیسان بەزمێ کەرمێ گەرم

تا موتریب وە ساز حەنجەرەی بێگەرد
ھوردۆ مەقامێ دەوا کەرۆ دەرد

بەڵ ناکا نەیچی بەیۆ جە لاوە
وە مەقامەکەی قەقنەس ئاساوە

بەزمێمان جەم بۆ چون ھەردە جاران
بنۆشین جامێ وە یادی یاران

ھەر وە زۆر مەندەن نیم نەفەس باقی
پڕ کەر جامەکت، دەخیلم ساقی!

ئەر ئازیز وەی تەور لێم کەرۆ ستەم
خەلاسیم نییەن ئەمجار خاتر جەم

عەرەق چون شەونم نیشتەن نە ڕووی گوڵ
تەڕ کەردەن تاتای توغراکەی سونبوڵ

جە قازانی خەم، دڵ کەردەن وە ئاو
وە درۆ ماچۆ مەگێروو گوڵاو

ئازیزم! گوڵاو بۆی خۆی کوڵمی تۆن
ئەر بۆی تۆ نەبۆ بۆی گوڵاو جەکۆن؟

زەڕەی بۆی زوڵفت کەفتەن نە بەرزان
بۆی گوڵان کەردەن جە بەرزان ھەرزان

ئازیز، وە مەرگت گەر ئینسافت بۆ
ھەنی کافییەن بۆی زوڵفت پەی تۆ

ئیتر چ حاجەت وێت مەدەی عەزاو
قەبووڵ کەری جەور مەگێری گوڵاو؟
٭٭٭
هۆنراوه: مەولەوی / دیوانی مەولەوی
وێنه: ڕۆیا موحه‎مه‌دی
ئه‌دمین: هه‌ورامی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #هه‌ورامی #مەولەوی #رویا #محمدی #زمستان #انار
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #hewramî #mewlewî #kurdish #love #winter #poetry #roya
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
سڵاو هاوڕێیان؛
تکایه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا فاڵۆمان بکه‌ن:

تێلێگرام
t.me/kurdaane

ئینستاگرام
instagram.com/kurdaane

فه‌یسبۆک
facebook.com/kurdaane

یووتیووب
youtube.com/kurdaane

ئاپارات
aparat.com/kurdaane

ساوندکڵاود
soundcloud.com/kurdaane

تویتێر
twitter.com/kurdaane

گووگڵ پڵاس
plus.google.com/kurdaane

#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هۆنراوه #په‌خشان‌ #چیرۆک #گۆرانی #مۆسیقا #سۆرانی #کورمانجی #که‌ڵوڕی #هه‌ورامی
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #çîrok #stran #soranî #kurmancî #kelhuȓî #hewramî
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
شەوی یەلدایە، یا دەیجوورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو

دڵم وەک حاکمی مەعزوولە، قوربان!
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو

دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە، بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو

کە تۆی شای کەچ کولاھی دیدە مەستان
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو

لە خەو ھەڵساوە، یا ئاڵۆزە چاوت؟
ھەمیشە وایە، یا مەخموورە ئەمشەو؟

سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەر دارەکەی مەنسوورە ئەمشەو

موسوڵمانان دەپرسن حاڵی "نالی"
لە کونجی بێکەسی مەھجوورە ئەمشەو
٭٭٭
هۆنراوه: نالی / دیوانی نالی
ئه‌دمین: سۆرانی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #نالی #عکس #عاشقانه #یلدا #انار #یەلدا
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #photo #kurdish #nalî #autumn #poetry #yalda
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
له‌ ده‌سته ‌گه‌رمه‌کانی تۆ
که‌ منداڵی ئاوه‌ڵدوانه‌ی نێو باوه‌شمن
چیها قسه‌م پێیه‌ بیکه‌م
ئه‌گه‌ر خه‌می نان لێم گه‌ڕێ

له‌ میهره‌بانی بێدریغی گیانی تۆ
مه‌سیحی دایک، ئه‌ی خۆره‌تاو!
به‌سازێکی بێ‌کۆتایی که‌ هه‌ر تۆ بی
ئه‌من نه‌غمه ‌له‌سه‌ر نه‌غمه‌ سروود ئه‌ڵێم
ئه‌گه‌ر خه‌می نان لێم گه‌ڕێ

له‌ کۆلکه‌زێڕینه‌ی مانگی گوڵانی تۆ
که‌ له‌م باخی خه‌زانه‌دا سه‌راپه‌رده‌ی خۆی هه‌ڵداوه‌
چه‌ندین و چه‌ند نه‌قش و نیگار ده‌کێشمه‌وه‌
که‌ هه‌‌ر ڕه‌نگه‌ی له‌ ڕه‌نگێکی تر گه‌ڕابێ
ئه‌گه‌ر خه‌می نان لێم گه‌ڕێ

کانیاوێک له‌ نێو دڵدا و
ئاوهه‌ڵدێرێک له‌ نێو ده‌ستدا
خۆره‌تاوێک له‌ نیگادا و
فریشته‌یه‌ک له‌ کراسدا
له‌ ئینسانێک که‌ هه‌ر خۆتی
هه‌زار چیرۆک ده‌گێڕمه‌وه‌
ئه‌گه‌ر خه‌می نان لێم گه‌ڕێ
٭٭٭
هۆنراوه‌: ئه‌حمه‌د شاملوو / کۆمه‌ڵه‌ شیعری "در‌خت و خنجر و خاطره"
وه‌رگێڕان له فارسی بۆ کوردی: ناسر حسامی
نیگارکێش: هادی زیائه‌دینی
ئه‌دمین: سۆرانی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #احمد #شاملو #ناسر #حسامی #عکس #عاشقانه #پاییز
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #photo #kurdish #ahmad #shamlou #autumn #poetry #love
www.kurdaane.com
@kurdaane

👆👆👆
گوزه‌شت ئازیز چپه‌ و ماچی هه‌میشه‌مان له ‌سێبه‌ران
شه‌وه‌ ژوانی تێ ڕوانینی به‌جووته‌مان له‌ ئه‌ستێران

گوزه‌شت ئازیز ئێواره‌ی ناو ساڵ و وه‌رزی یه‌كتر بینین
ڕێژنه‌ نیگا، ئومێدی زۆر، خه‌ون و تاسه‌ی یه‌كتر بینین

تازه‌ ڕۆیی له‌ده‌سمان چوو بۆن شه‌مامه‌ی بێستانی له‌ش
شوورای جوانی له‌مه‌مكی گوڵ، شه‌نگه‌ڕۆژی به‌هاری گه‌ش

تازه‌ ڕۆیی ڕه‌شه‌ بای ماچ جێژوانی پڕ له‌ گوڵمان
خوێنی گه‌رمی خۆشه‌ویستی و قریوه‌ی ناو ماڵی دڵمان

گوزه‌شت گوڵم ئه‌و ئومێده‌ی که‌ من ده‌مویست هاوشانم بێ
چه‌شنی جوانی له‌ ناو دێڕا ئه‌و میوانی دیوانم بێ

ئاره‌زوومان بوو به‌ گه‌ڵا و چڵی وشكی به‌ختی پاییز
ئه‌ی دڵداره‌ تاقانه‌که‌م به‌هاریشمان بوو به‌ پاییز *** #کوردانه #هۆنراوه #سۆرانی #ئیسماعیل #خورماڵی
@kurdaaneتلگرام👈
گوزه شت
وتن :نه جمه دین_#غولامی
هۆنراوه: ئیسماعیل خورماڵی

@kurdaane
گوزه‌شت ئازیز چپه‌ و ماچی هه‌میشه‌مان له ‌سێبه‌ران
شه‌وه‌ ژوانی تێ ڕوانینی به‌جووته‌مان له‌ ئه‌ستێران

گوزه‌شت ئازیز ئێواره‌ی ناو ساڵ و وه‌رزی یه‌كتر بینین
ڕێژنه‌ نیگا، ئومێدی زۆر، خه‌ون و تاسه‌ی یه‌كتر بینین

تازه‌ ڕۆیی له‌ده‌سمان چوو بۆن شه‌مامه‌ی بێستانی له‌ش
شوورای جوانی له‌مه‌مكی گوڵ، شه‌نگه‌ڕۆژی به‌هاری گه‌ش

تازه‌ ڕۆیی ڕه‌شه‌ بای ماچ جێژوانی پڕ له‌ گوڵمان
خوێنی گه‌رمی خۆشه‌ویستی و قریوه‌ی ناو ماڵی دڵمان

گوزه‌شت گوڵم ئه‌و ئومێده‌ی که‌ من ده‌مویست هاوشانم بێ
چه‌شنی جوانی له‌ ناو دێڕا ئه‌و میوانی دیوانم بێ

ئاره‌زوومان بوو به‌ گه‌ڵا و چڵی وشكی به‌ختی پاییز
ئه‌ی دڵداره‌ تاقانه‌که‌م به‌هاریشمان بوو به‌ پاییز
٭٭٭
هۆنراوه: ئیسماعیل خورماڵی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #ئیسماعیل #خورماڵی #عکس #عاشقانه #پاییز #باران
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #photo #kurdish #xormalî #autumn #rain #photography #poetry #love
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
ده‌ستم له‌ گه‌رده‌نی خۆت هه‌ڵ‌مه‌گره‌ ئه‌ی "حه‌بیبه"‌
وه‌بزانه‌ خوێنی خۆمه‌، یا میننه‌تی ڕه‌قیبه‌

سه‌ر به‌رده‌بازی ڕێته‌، ته‌ن ته‌خته‌به‌ندی جێته‌
دڵ مه‌یلی خاکی پێته‌، ڕۆح ماڵی خۆته‌، بیبه‌

تۆ نه‌و شگوفته‌ وه‌ردی، من مایلم به‌ زه‌ردی
تۆ هه‌مسه‌رت نه‌سیمه،‌ من هه‌مده‌مم له‌هیبه‌

شاهێنی دیده‌ بازه‌، مه‌ستی شه‌رابی نازه‌
دڵ‌دار و دڵ‌نه‌وازه‌، دڵ‌کێش و دڵ‌فریبه‌

ئه‌و طیفله‌ خوردساله‌، هه‌رچه‌نده‌ وه‌ک غه‌زاله‌
ئه‌مما که‌ هاته‌ نه‌خچیر، شێر صه‌وله‌تی مه‌هیبه‌

دڵ پەی دەکا نیگاهی سەهمی موژەی سیاهی
ڕەمزی هەموو بەڵایە، غەمزەی هەموو موصیبە

ئەی چاوی پڕ نەدامەت، دڵ پڕغەم و غەرامەت
بگری، کە وشکە صۆفی لەم فەیضە بێ نەصیبە

ئه‌ی خەڵوەتی مورائی، بێ ڕەنگی خود نومائی
ڕەنگ زەردی عاشقی بە، نەک زەردڕوو و شەقی بە

نالی لەبی "حەبیبە" هەم طیب و هەم طەبیبە
خولاصەیی لە‌بیبە، فەرمانبەری لەبی بە
٭٭٭
هۆنراوه: نالی / دیوانی نالی
وێنه: شیرین قوڕه‌یشی
ئه‌دمین: سۆرانی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #نالی #شیرین#عاشقانه #پاییز #باران
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #photo #kurdish #nalî #autumn #rain #poetry #love #life
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
"زەمانە"

بۆچ زەمانە ھەر لەگەڵما مەیلی غەدداری ھەیە
بۆچ فەلەک دایم خەیاڵی مەردوم ئازاری ھەیە

زاڵمە بێ مروەتە خەسمی کەسانی عاقڵە
فیتنەیە ئەو کافرە ھەر مەیلی خونخواری ھەیە

من نەخۆش و خەستە و زارم لە ڕۆژێکۆ کە وا
چاوی مەخمووری نیگارم مەیلی بیماری ھەیە

من خەیاڵی گەردنی ساقی و مەی و بادەم بەسە
خواجە ھێند بێ عەقڵە ھەر دەردی جلوباری ھەیە

تەرکی دین و مەزھەبم کرد من کە دیم زوڵفی نیگار
حەڵقە حەڵقە و پێچ پێچە شکڵی زونناری ھەیە

تەرکی کە توخوا ڕەفیقیی زاھیدی بێ عەقڵ و ھۆش
چونکە ئەو شێت و نەزانە عیللەتی ساری ھەیە

خوێنی پاکی لاوی کوردانە ڕژاوە کێو و کەژ
بۆیە وا ئێستاکە سوورە، ڕەنگی گوڵناری ھەیە

بۆ دڵم خۆش بێ بە ڕەنگی ئەم بەھارە فەسڵی ئەو
من موحەققەقمە ئەمیش ھەر شێوەکەی پاری ھەیە

شێت و شەیدا بە ئەگەر وەسڵی نیگارت مەتڵەبە
دوژمنی ئەو شەخسە بە وا بەختی ھوشیاری ھەیە

دەستەئەژنۆ قوڕبەسەر گریانە پیشەی ڕۆژ و شەو
ئەحمەدی بێچارە عیشقی شیوەن و زاری ھەیە
٭٭٭
هۆنراوه: ئەحمەد موختار جاف / دیوانی ئەحمەد موختار جاف
ئه‌دمین: سۆرانی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #جاف #عکس #عاشقانه #زندگی #پاییز #باران
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #photo #kurdish #caf #autumn #rain #photography #poetry #love #life
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
پاییز بوو، باران نم نم ئەباری
نیگای چاوانی پاییز و مەستی
وەك چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە
دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی

وێنەی دوو دڵ و تیرێكمان ھەڵكەند
لەسەر قەدی ئەو دار ئەرخەوانە
توخوا تۆ بڵێی ئەو دارە مابێ
یان ئەویش سوتوی سەر گۆڕەكانە

بۆ چووار وەرزی ساڵ نابێتە پاییز
تا نیگای ئەوم ھەردەم نیشاندا
ئەو نیگای لە سنگما ئەسووتێ
چەخماخە ئەدا لە ناخی گیانما

بە سۆز و یادی ھەواری باڵای
زستانی پار بوو لە ڕێبەندانا
بەفری بەردەرگام كرد بە پەیكەری
تا تەزووی ئۆخەی بێنێ بە گیانا
٭٭٭
هۆنراوه: محەمەد عومەر عوسمان (ژەنەڕاڵی پاییز)
وێنه: به‌رات قه‌ویئه‌ندام
ئه‌دمین: سۆرانی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #عکس #عاشقانه #هه‌نار #پاییز #انار #باران #برات
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #payîz #henar #photo #kurdish #autumn #photo #poetry
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
تاسه‌ی ماچت ناکەم وەک جاران
ناکەومە بیرت لە ژێر باران

ئیستا من تەنیا له‌گەڵ سێوەرما
بزه قووت ئاموو غەمیش لە‌بەرمه

ئییتر وەک جاران ناکەنێ شەقام
لە کاتێ کە تۆ ڕۆیشتووی لە‌لام

بە بەرزی ئاویەر دوورە دەستم لێت
وەک جاری جاران لە دڵ نایژم پێت

جانتای خەیاڵم خاڵی لە وێنەت
لە بیرم نە‌ما شێواز و شێوەت

قووڵایی هەستم بۆ تۆ نانووسێ
لە تۆ جێ ماوه بۆ من پێنووسێ

ئیدی بۆ یادت ناچم بۆ جێژوان
هەموو وەرزی ساڵم بوو به زستان

لارو لەنجەی دڵتەنگی منی برد
بە دەس ئاواتی تۆ ژینی من مرد

پێم بڵێ چاوت چون منی نە‌دی
من مام و هیوایک ساکار و سپی

من و پێکەنین دەستمان لە‌یەک بوو
نیگات له سەردی چاوانی من چوو

ئاواتێ کە هات ژینمی لەیەک کرد
فکر و خەیاڵتی ئیدی لە‌بیر برد

بیرەوەری تۆ دنیای لێم تاراند
ساماڵی چاوم غه‌می پێم باراند
٭٭٭
هۆنراوه: نیلووفه‌ر موڵایی
ئه‌دمین: سۆرانی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #سۆرانی #نیلووفه‌ر #موڵایی #عکس #عاشقانه #پاییز #نیلوفر
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #soranî #photo #kurdish #love #poetry #autumn #leaf
www.kurdaane.com
@kurdaane

@kurdaane
که‌م بۊش بچم دیره، له‌ی شوڕ شوڕ وارانه
یه‌‌ی شه‌و بمینه لامان، مه‌ر ئێره بیاوانه!

ئامان وه تو هاوردم دی باڵ و په‌ڕم نه‌شکن
چۊ کەوتر زه‌خمیگم هامه‌ لێو ئێی بانه

عومریگه‌ چەوه‌ڕیتم، پاماڵ جوانیتم
بیلا ک ده‌می ته‌ڕ که‌م لەو چک چک زوڵفانه

که‌م بۊش بچم دیره، ئه‌ر مردمه چۊ هیلم!
ئاخه شەویه‌گه‌د خیسه لەی وه‌خت زمستانه
٭٭٭
هۆنراوه‌: په‌‌رته‌و کرماشانی / کوچه باغی‌ها
نیگارکێش: هیوا پاشایی
ئه‌دمین: که‌لهوڕی
#کوردانه #کورد #کوردی #کوردستان #شعر #شیعر #هه‌ڵبه‌ست #هۆنراوه #که‌لهوڕی #په‌‌رته‌و #کرماشانی #هیوا #پاشایی #کرماشان #پاییز #باران #کلهری
#kurdaane #kurd #kurdî #kurdistan #helbest #kelhuȓî #hiva #hiwa #poetry #rain
www.kurdaane.com
@kurdaane

Most Popular Instagram Hashtags