shara._.ali shara._.ali

164 posts   2,714 followers   333 followings

Writer  ((بۆ ئه‌وه‌ی بژيم ده‌نووسم)) ئێره‌ ماڵی منه‌ ماڵێک له‌ هه‌نار و په‌نجه‌رکانی له‌ خۆشه‌ویستی من بۆ تۆ . "شارا"

سپاس بۆ @is.works بۆ دروستکردنی
❤️❤️🤗🤗

ئەوەندە غەریــبم
تەنیایی تەنگی پێ ھەڵچنیووم

ـــــــــــــــــــــ "شارا"

ڕۆژانێک
ساڵانێك
ئەسڵەن سەدەیەکیش دەبێت
من نیگەرانی تۆم
بیرم نایا لە کەیەوە ڕۆژ دەژمێرم
بەڵام نیگەرانی تۆمـ
گەر لە بەھشتەکەی خوداش بم
ھێشتا دڵم بەشی ئەوەندە جێگەی ماوە
کە نیگەرانی تۆ بم
لە ھەر کوێیەکی
ئەم نامەیەم بخوێنەوە و پێبکەنە
"نیگەرانی تۆم"
ئەھااا چەند جوان پێدەکەنی میھرەبانم
ـــــــــــــــــــــ "شارا"

من ئەوەندە
متمانەم بە تۆیە
کاتێک بە تووڕەی قەیتانی پێڵاوەکەت تووند دەکەی و ماڵئاوای دەکەی
وا ھەست دەکەم وەک ھەرزەکارێک دەچی کینەی دڵت لە شووشە بەتاڵەکانی باخەکە بەتاڵ دەکەیتەوە و ئێواران بە ھێمنی دێیتەوە و سەر بە سینەم دەکەی و لە بن گوێم دەچرپێنی
-پێم بڵێ ئەم دوونیایە جگە لە دەنگە میھرەبانەکەی تۆ کوێی جوانە تا ئارامم بکاتەوە؟؟ ئاھـ من چەندە متمانەم بە تۆیە
ـــــــــــــــــــــ "شارا"

لە ناو ھەزاران
خەوندا بۆ تۆ دەگەڕێم
لا ناو ئاپۆڕای ئەو ھەموو ھاتن و ڕۆشتنەدا
تەنھا بیرم لای ھاتنی تۆیە

خەریکە خۆشم ئەم
ئۆقیانووسە لە نەھامەتییە جێ دەھێڵم
کەچی ھێشتا چاوەڕێی ھاتنی تۆم

وەک بڵێی خۆری منی و لەھەر سوچێکی شار
چاو بۆ ھەڵاتنت دەگێڕم

وەک ئەوەی
بۆنی لالەکانی دایکم بیت
لە ھەر باخچەیەک بم
بۆ پشکوتنێکت
بۆ بۆنکردنێکت
دەبم بە دار ھەنار و سێبەرت بۆ دەکەم

لێم بوویتە خەونی کچێکی بێ دەسەڵات نایەیتە دی
لێم بوویتە ئەشقی کوڕە ھەژارێک بوویتە مەحاڵ

ناکرێ وون بوون بکەیتە سمبوولی ئەو ھەموو دڵتەنگیەم

لە ناو ھەزاران خەون بۆ بینینێکت دەگەڕێم
ـــــــــــــــــــــ "شارا"

نامەی دووەم

سڵااو

ھیچ تەنھاااا نەفرەت لەو نیشتیمانەی تۆ چۆڵت کرد

ـــــــــــــــــــــ "شارا"

لە کەم و کورتی ببوورن یەکەم جارمە..
زۆۆر سپاس بۆ @is.works دیزاین و میوزیک ئیشی ئەوە ئەرکی کێشا..
ھیوادارم بەدڵتان بێت 😍👌☺️

من دڵنیام ڕۆژێک هێنده‌ بیرم ده‌که‌ی
یه‌خه‌ی کچه‌ قه‌ره‌جێکی سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌گری و سۆراغی منی لێ ده‌که‌ی

من دڵنیام ڕۆژێک هێنده‌ بیرت ده‌که‌م
ده‌ست بۆ خوداوه‌ند به‌رز ده‌که‌مه‌وه‌ و پێی ده‌ڵێم
"نه‌ده‌کرا ئه‌وه‌نده‌ش ته‌نیامان نه‌که‌ی؟" من دڵنیام ڕۆژێک هێنده‌ بیرم ده‌که‌ی
له‌ که‌نار ئاوه‌کانی "ئیجه‌" ده‌ست له‌ ملی که‌ناریه‌ک ده‌که‌یت و باسی نه‌بونی منی بۆ ده‌که‌ی

من دڵنیام ڕۆژێک هێنده‌ بیرت ده‌که‌م
ته‌نانه‌ت "باوه‌ش" بۆ هاو شێوه‌کانی "تۆش" ده‌که‌مه‌وه‌

من دڵنیام ڕۆژێک هێنده‌ بیرم ده‌که‌ی
ده‌چیته‌ به‌رده‌م ئاوێنه‌ی "کچه‌" هه‌ژارێک و په‌رچه‌مه‌ ئاڵۆسکاوه‌کانی
بۆ لا ده‌ده‌ی

من دڵنیام ڕۆژێک هێنده‌ بیرت ده‌که‌م
ده‌چمه‌ لای فاڵچیه‌ک و پێی ده‌ڵێم
"شوێنی تۆ له‌سه‌ر ده‌ستم ناا له‌سه‌ر دڵم بدۆزێته‌وه‌" من دڵنیام ڕۆژێک هێنده‌ بیرم ده‌که‌ی
له‌ ته‌نیایی و له‌ غه‌ریبی مندا
"ده‌ستت ده‌چێته‌ گیانی خۆت و ده‌مری"

من دڵنیام ڕۆژێک هێنده‌ بیرت ده‌که‌م
له‌ ژووره‌که‌م له‌سه‌ر جێگه‌ی خه‌وتنه‌که‌م
له‌ باوه‌شی ته‌نیاییدا
"ده‌ستم ده‌چێته‌ گیانی خۆم و ده‌مرم"

من دڵنیام ڕۆژێک دێت "خــودا" ئه‌وه‌نده‌ "میهره‌بان " ده‌بێت

له‌و دوونیا به‌یه‌کمان ده‌گه‌یه‌نێت

ـــــــــــــــــــــ "شارا"

ئەو جەلادەی منی بە جێھێشت
ئێستا لە دەرگای ھەر دڵێک دەدات
وەک تاوانبارێک
ھەستەکانی لە سێدارە دەدەن
ـــــــــــــــــــــ

شارا"

@is.works سپاس بۆ دیزاین 😍

ئەو ڕۆژانە
وەک دەسبیحەکانی دایە گەورەم
دڵتەنگیەکانم دەژمێرم

تەواو نابن
ــــــــــــــــــــ "شارا"

نامەوێ تۆ خۆشت بووێم
کاتێک خۆشت دەوێمـ
من ھەرگیز خۆم نیمـ دەبمە کچێکی سەر لێشێواو
گۆرانی بۆ مەرگ دەچڕم
شیعر بۆ ئازار دەنووسم
دەبمە ھاوڕێی مەیخۆرەکان
دەبمە ھاودەمی تەنیایی
قژەکانم وەک شێت پەرش و بڵاو دەکەم

کە تۆ خۆشت بووێم
من حاڵم خراپ دەبێ
بە دیار نامەیەکتەوە وشک دەبم
بە بینی "خۆشمدەوێی"ەکت
لەرز دەکەوێتە دەستەکانم
ھەموو گیانم "تاا" دەیگرێ

نەمدەویست خۆشت بووێم
کە تۆ خۆشت بووێم
من لاسار دەبم
جلی ڕەش لەبەر دەکەم

دەچمە دەر و دەشت
سەما دەکەم
گۆرانی بۆ ھەنگەکان دەڵێم
لەگەڵ گووڵەکان سەما دەکەم
باڵی پاساریەک دەگرم و دەڵێم
تخوا ھاورێ ھیچ نەبێ ئەمڕۆ تۆزێک پیاسەی شارم پێبکە

کە تۆ خۆشت بووێم
زۆر خراپ دەبم
درەنگ دەچمە سەربان جلەکان لە تەنافەکە بکەمەوە
بە دیار دوو چۆلەکەوە خەیاڵ دەمباتەوە

ھێواش قاپەکان دەشۆمـ
نە بادا وەک دڵم بشکێن
زوو زوو حەوشەکە ئاو ڕشێن دەکەم
وەلێ
کە تۆ خۆشت بووێم
گووڵەکان فەرامۆش دەکەم
و وەک گووڵێک لە چاوەڕوانی ھاتنی دەمەو
ئێوارانت سیس دەبم
و دەپڕوکێم و ھەپڕوون ھەپڕوون وێران دەبم

کە تۆ خۆشت بووێم
دەزانم ھیچ کات ئاسوودە نابم
دەزانم
کە تۆ خۆشت بووێم
دەبمە تۆیەکی تر نەک خۆم
کە تۆ لێم نزیک بی
دەزانم "دەمرم"

ـــــــــــــــــــــ "شارا"

Most Popular Instagram Hashtags