resulqadri resulqadri

173 posts   1,118 followers   731 followings

ResulQadri  #Kurd #sardasht #art #calligraphy #خۆشنووس #سەردەشت #سردشت #تابلوسازی #تابلونویسی #خطاط #کورد +989144442722 #سردشت #کمربندی قبول سفارشات

ژینی کورت و بە هەڵۆیی مردن 🦅🦅🦅🦅🦅🦅🦅🦅🦅🦅
نەک پەنا بۆ قەلی ڕووڕەش بردن
لای هەڵۆی بەرزە فڕی بەرزە مژی
چۆن بژی شەرتە نەوەک چەندە بژی
#سوارە_ئیلخانی_زادە
@ResulQadri

ئ‏ەوەتەی کۆچ هەیە ،کۆچ ئەکەم
ئ‏ەوەتەی گڕ هەیە ،ئەسوتێم
‏ئەوەتەی ئاو هەیە ،ئەخنکێم
‏ئەوەتەی تیغ هەیە ،قوربانیم
‏ئەوەتەی خاک هەیە ،بێ خاکم
‏ئەوەتەی شاخ هەیە ،من تلۆر دەبمەوەو
‏ئەوەتەی دار هەیە ،لێی ئەدرێم
‏من لە پێش موساوە ،ئاوارەم
‏پێش مەسیح من خاچم
‏پێش قوڕەیش من زیندە بە چالم ‏#شێرکۆبێکەس

پەپوولەکانی🧚 شاریش
لە چیرۆکی دڵم 💜وێڵن
پەنا بۆ گوڵ🌺🌷 دەبن
من پەنا بۆ [[کێ]] بەرم..؟!!
#س_مەولانا
####نالی#هەژار#هێمن#فارسی#کوردی#شعر#شێعر#
@ResulQadri

ڕابوێرە بە سەربــەرزی بە نان و ئاوێک
سەر دامەنەوێنە بۆ هەمـــوو ناپیاوێک

لەم ژینە کە هەر دەمێکە دێت و دەڕوا
مەردایەتـی مەفـرۆشە لە پێناو تاوێک
ـ
.
ماموستا هه ژار " خەییام به کوردی

عەزیزم ڕۆحی شیرینم لە من بۆچی کەناری تۆ؟

وەرە سەر ھەردوو چاوی من کە سەروی جۆیباری تۆ

لەسەر چاکی گریبانت سەبا شێت بوو وەکێوان کەوت

کە ڕێی کەوتە خەیابانی گوڵ و باغی ھەناری تۆ

نەخۆشی چاوەکانت بووم و خەندەی تۆ سەبووری دام

شیفای بیماری خۆت دا، گوڵشەکەر باری لە زاری تۆ

لەلایێ تارە داوی دڵ، لەلایێ مارە قەسدی سەر

چ سیحرێکە؟ عەجەب ماوم لە زولفی تار و ماری تۆ

ڕەگ و ڕیشەی دڵم ھەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ

بڵێ موتریب، وەرە ساقی، سەراپا بوومە تاری تۆ

#وەفایی

تاڵ و شیرین پێکەوە نەمدیوە چا بێ چا نەبێ
هەرکەسێ هاونشینی چا نەبێ پێت چا نەبێ
#حەریق #کورد#کوردی#کوردستان#شێعر#هەژار #شعر#هێمن#

کە تۆ ون بیت
من ڕووبارێکی سەرەڕۆم
باڵدارێکی بێ باڵم و
ڕێبوارێکی تەنیا و نامۆم
#شێرکۆ_بێکەس #سەردەست#هەژار#هێمن#فارسی#کوردستان #شێعری_کوردی #شێعر

لە گولیان پرسی بۆچی داماوی
وشکی خاکی یا وشکی ئاوی
وتی نە وشکی خاکم نە وشکی ئاوم
لای خۆشەویستم بێ ناز کراوم

ئیلاهی...
دڵ دیدارتی دەوێ و ڕووم نیە
یان دیداری دڵی بێ ڕوو
قبووڵ بفەرموو...
یان ڕوو بدە ...بە دڵی بێ ڕووم
#مەحوی
#نالی#هەژار #هێمن#کوردی #شێعر #شعر#

Most Popular Instagram Hashtags