Instagram post by @bangauaz بانگەواز

🔴بەڕاستی موسڵمانانی ئێستا، گەنجانمان خوێندکارەکانی کولیژ و قوتابخانەکان لەنەزانینیان لە عیلمی شەرعیدا بەرەو گومڕای دەڕۆن و توشی مەترسییەکی گەورەدێن، کە زۆر پرسیاری وایان لێ ئەکەن کە ببێتە تەشویش دروستکردن لەنێوان بیرو هزری موسڵمان و ناحەقیەک لەدڵیان و بیریان جێگیر دەکەن و خۆ دەربازبوون لێی کارێکی سەخت دەبێ بەتایبەت پرسیاری فەلسەفەیی خۆتان لەم جۆرە بیرو پرسیارانە بەدوور بگرن وەگەر لیتان کرا ئەوا پرسیار لەکەسێک بکەن کە عیلمی شەرعیان هەبێ.🔴 بێگومان هیچ شتێک نییە وەڵامی نەبێ لە قورئان و فەرموودە.
#هۆکارەکانی بێباوەڕبوون چی یە ؟
وەڵام/ ئەو هۆکارانەی کەدەبنە هۆی بێباوەڕ بوونی موسوڵمان
١~ (قول مکفر )گوفتارێکی کوفریانه ٢~ (فعل مکفر )کردارێکی کوفریانه به کردن بێت ئیتریان وازهێنان
٣~ (اعتقاد مکفر) بیروباوه ڕێکی کوفریانه
٤~ (شك مکفر)گومانێکی کوفریانه .
ئەبوبەکری حوسنی شافیعی ڕەحمەتی خوای لێبێ دەفەرموێ : { الرجوع عن الاسلام الی الکفر وقطع الاسلام ،ویحصل تارة با القول وتارة با الفعل وتارة با الاعتقاد ،وکل واحد من هذه الانواع الثلاثة فیه مسائل لاتکاد تحصر } ” کیفایة الاخیار ( ٢/١٢٣ ) ” واتە : گەڕانەوە لەئیسلامەوە بۆ بێباوەڕی {کفر} جاری واهەیە بەگوفتار ڕوودەدات ،جاری واش هەیە بە کردار ڕودەدات،جاری وش هەیە بەبیر و باوەڕ ڕوودەدات ، وەهەر یەکە لەم سێ جۆرە ئەوەندە مەسەلەی تێدایە کەخەریکە لەژماردن نەیەت.
حمدی کوڕی عتیقی نجدی { ڕەحمەتی خوای لێبێت } دەفەرموێ : (ان علماء السنة والحدیث _ قالوا : ان المرتد هو الذی یکفر بعد اسلامه اما نطقا واما فعلا واما اعتقادا،فقروا ان من قال الکفر کفر وان لم یعتقده ولم یعمل به، وهذا ملوم قطعا من کتبهم ومن له ممارسة فی العلم فلا بدایکون قد بلغ طائفن من ذلك ) ( الدفاع اهل السنة والاتباع للشیخ حمد بن عتیق ) ص ٣٠ #واتە: زانایانی سونەت و فەرموودە فەرموویانە : بەڕاستی هەڵگەڕاوە لەئاین ئەو کەسەیە کەبێباوەڕ دەبێت پاش موسوڵمان بونی،یان بەزمان یان بەکردەوە یان بە بیرو باوەڕ جابڕیاریان داوە کەوا هەر کەسێك (کفر) ێک بڵێت ئەوە بێباوەڕبوە، ئەگەر چی بیرو باوەڕیشی پێی نەبێت وەکاریشی پێ نەکات ، وەهەروەها ئەگەر کارێکی (کفر) ی بکات ئەوا بێباوەڕ دەبێت ، ئەگەر چی بیرو باوەڕیشی پێی نەبێت یان بەزمانیش نەیڵێت ، وەهەروەها ئەگەر دڵی بکاتەوە وفراوانی بکاتەوە بۆ بیرو باوەڕێکی (کفر) ئەوە بێباوەڕ دەبێت ، ئەگەر چی بەزمانیش نەیڵێت و کاریشی پێنەکات ، وائەمە شتێکی زانراوی بڕاوەیە لەکتێبەکانیاندا ، هەر کەسێکیش خەریکی زانیاری شەرعی بوبێت ئەوە بێ گوومان دەبێت هەندێ لەوەی پێ گەیشتبێت .

8 Comments

  • 39w ago hawkar.haseeb hawkar.haseeb

    خودا پاداشتی خێرتان باتەوە

  • 39w ago ghoraba.1369 ghoraba.1369

    ئه وه یه عنی ئه وه ی که له اصلی دینا عوذر له هیچ که س قه بول نابیت . واته له ته وحید و عه قیده یا . به لام ئه مرو مه لاکان پییان عه یب نه بوایه عوذریان بو شه یتانیش ئه هینایه وه . ته کفیر کردن واجبیکی دینییه . ته کفیری به حه ق . به لام ئه مرو مه لاکان نه فه ریک کوفریش بکات ئه له ن شایه د نه یزانیبی ، ئه بی اقامه حوجه ی له سه ر بکری . ئه وه نده ی تاویل بو موشریک ئه هیننو بو موسولمانی ناهیننو

  • 39w ago bangauaz bangauaz

    @balen_eng فریای خۆت بکەوە و هەوڵدە عەقیدەت پاک کەیتەوە لەو غوبارە و کتێب و بڵاوکراوەی مولحیدان مەخوێنو

  • 39w ago balen_eng balen_eng

    @bangauaz چۆن چۆنی ؟ ھەرچەند زیاتر دەگەرێم پرسیارەکان و گومانەکان زیاتر دەبن ، گەیشتمە رادەک دەستم ھەلگرت لێی ، ئێستاش بە تاسەوە بە دوای راستی دەگەرێم ! بەلام کا چارەسەر !

  • 39w ago sozyar_paro30 sozyar_paro30

    @balen_eng ئەمە پەیجە یارمەتیت بەڵکو بات @regaman_islama

  • 39w ago balen_eng balen_eng

    دەست خۆش کەسەکەم

  • 39w ago s.s.dlu_gulle_mnn s.s.dlu_gulle_mnn

    خواي كةورة بةنات بي ئةكرم بمباريزة لةعةزابي قةبرولةئاكري دؤزةخ آمين أجمعين يارب العالمين

  • 39w ago s.s.dlu_gulle_mnn s.s.dlu_gulle_mnn

    خواي كةورة باداشتي بةخيرتان بداتةوة

Most Popular Instagram Hashtags