Instagram post by @rozhgar.abdulla яσzнgαя.αв∂υℓℓα

👥
.
.

ئایا کوتانی لەش بە دەرزی دژە هەڵامەتی وەرزی گرنگە و پێویستە؟
بەلێ کوتانی لەش بەم دەرزیە یەکێکە لە کوتانە گرنگەکانی لەش بۆ ئەو گروپە کەسانەی کە دەکەونە بەر دووچاری تووشبوون بە کاریگەری مەترسیداری هەڵامەتی وەرزی.
کوتان بەم دەرزیە بەرگریەکی نایاب دەدات بە لەش دژی تووش بوون بە هەڵامەتی وەرزی و بەرگریەکەش بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی ساڵێک.
چ کاتێک گونجاوە بۆ لێدانی دەرزی دژە هەڵامەتی وەرزی؟
وا گونجاوترو باشترە لە مانگی #ئوکتۆبەر واتە مانگی ۱٠ یان کەمترینەکەی بگات بە مانگی دیسەمبەر واتە مانگی ۱۲ ی هەموو ساڵێک .
کاریگەریەکانی کوتانەکە دەست پێدەکات دوای ۲ هەفتە لە کوتانی.
مەبەست لێرەدا بۆ ئەو کەسەی کە دەڵێت من دوای کوتانم بە دەرزیەکە توشی هەڵامەت بووم ، لەوانەیە کەسەکە تووشی هەڵامەت بوبێ پێش ئەوەی کوتانەکە دەست بە کار بکات واتە بەر لە ۲ هەفتەکە یان لەوانەیە کەسەکە تووشی هەوکردنی بەکتریایی یان #هەوکردنی تر بووبێت ،

لێرەدا کوتانەکە پەیوەندی پێوەدا نیە.... دەرزی دروستکراوی دژە هەڵامەت کە لە بۆیە ی ڤایرۆسی هەڵامەت دروست دەکرێ لەوانەیە بڵاوبوونەوەی لە لەشی کەسەکە دوا بکەوێت بۆ زستانی #داهاتوو ، هەموو ساڵێکیش جۆرەکەی دەگۆڕێت.... کێن ئەو کەسانەی کە پێویست دەکات بپارێزرێن لەدژی تووشبوون بە هەڵامەتی وەرزی؟
منداڵ لەتەمەنی نێوان ٦ مانگ بۆ ۲ ساڵ .
بەساڵاچووەکان(بە تەمەنەکان) ئەوانەی تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ یان زیاترە.
ئەو کەسانەی کە گرفتی تەندروستی یان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەکو( #هەوکردنی درێژخایەنی بۆڕیەکانی هەوا، هەناسەتەنگی،نەخۆشیەکانی دڵ،کێشەلە #گورچیلەکان،نەخۆشیەکانی جگەر،نەخۆشی شەکرە، ئەو کەسانەی کە کۆئەندامی بەرگریان لاواز بووە، ئەو کەسانەی کە چارەسەری #کیمیایی وەردەگرن، ئەوانەی کە چارەسەری جۆری #ستیرۆید(#کۆرتیزۆن)

بۆ زیاتر لە مانگێک وەردەگرن، خوێن مەیین لە دەمارەکانی #مێشک و #دڵ...
ئەو گروپە کەسانەی کە دووچاری مەترسی زیاتری تووشبوون بەم هەڵامەتە دەبن(ئەوانەی کەلە خانەی چاودێری دەژین، #فەرمانبەران و #کارمەندانی بەشی #تەندروستی).... ئایا #ئافرەتی دوو گیان پێویستی بە لێدانی دەرزی دژە هەڵامەتی وەرزی هەیە؟
بەڵێ: بۆ ئافرەتی #دووگیان زیاتر پێویستە چونکە زیاتر ئەگەری تووشبوون بەم هەڵامەتەیان هەیە و تووشبوونیان بەم #هەڵامەتە بە تینترە لەم ماوەیەدا زیاتر لەکەسی ئاسایی...
.
.

#rozhgar۰abdulla_arabic ⬇️⬇️

Most Popular Instagram Hashtags