[PR] Gain and Get More Likes and Followers on Instagram.

Instagram post by @zansti_lashjwani fitness Gym kurdistan

له‌وه‌رزى هاویندا گرنگى ته‌واو بده‌ به‌م میوانه‌

له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى گه‌رما له‌شى مرۆڤ زیاتر پێویستى به‌ خواردنه‌وه‌ سارده‌كان و میوه‌ ئاوداره‌كان هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تى پێویسته‌ زیاتر گرنگى ته‌واو بده‌ین به‌ میوه‌ هاوینه‌ییه‌كان و ئه‌و میوانه‌ى سروشتین و زیاتر فێنكمان ده‌كه‌نه‌وه‌ ، له‌گه‌ل َئه‌وه‌شدا سوودى ته‌ندروستیمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت .

ئه‌و میوانه‌ى زیاتر له‌ وه‌زى هاویندا پێویسته‌ گرنگى پێ بده‌ى :-
1-شووتى و كاڵه‌ك : ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامینات ، تواناى دابه‌زاندنى ڕێژه‌یى كۆلیسترۆڵییان هه‌یه‌ ، له‌هه‌مووى گرنگتر شه‌ڕى پیرى ده‌كه‌ن .
2-ترێ : خواردنى یه‌ك هێشووه‌ ترێ پارێزگارى له‌ ووشك بوونه‌وه‌ى له‌ش ده‌كات ، به‌باشترین میوه‌ داده‌نرێت له‌جیاتى شه‌ربه‌ت .
3-قه‌یسى : میوه‌ى قه‌یسى زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ تواناى دژایه‌تى شێرپه‌نجه‌یى هه‌یه‌.
4-هه‌نجیر : ڕۆژانه‌ خواردنى (3) هه‌نجیر ئاسووده‌یت پێ ده‌به‌خشێت هه‌ست به‌ حه‌سانه‌وه‌ ده‌كه‌یت ، جگه‌له‌وه‌ى پارێزگارى له‌ كێشى له‌ش ده‌كات.
5-گێلاس : یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ پڕ ڤیتامینه‌كان ، نیشانه‌ى پیرى دوا ده‌خات.
6-قۆخ : قۆخ زۆر پێویسته‌ ، چونكه‌ چاو ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشییه‌كانى ، پارێزگارى له‌ كێشى له‌شیش ده‌كات.
7-هه‌ڵووژه‌ : كردارى هه‌رس و ریخۆڵه‌ ئاسان ده‌كات و زۆر به‌سووده‌ بۆ خانمانى دووگیان .
8-ئه‌نه‌ناس : ده‌تپارێزێت له‌ كشانى پێست .
9-كێوى : پێست جوان ده‌كات و له‌ش پاك ده‌كاته‌وه‌ ، تواناى كردارى دژه‌ ئۆكسیدى هه‌یه‌ .

3 Comments

Most Popular Instagram Hashtags