Instagram post by @__saryal__ أسْتَغفِرُ اللەواتُوبُ إِلَيهِ

‎فڵانە کوڕ خیانەتی لێکردم، فڵانە کوڕ وەعدی.
زەواجی یامێ، فڵانە کوڕ قۆڵی بڕیم، فڵانە کوڕ ھەڕەشەی لێکردم و بەزۆر ئیلاقەم لەگەڵ دانا! ‎فڵانە کوڕ خۆشی ناوێم بەس ھەموو شتێکی بۆ ئەکەم ، فڵانە کوڕ ژنی ھێناو من ھەر دانیشتووم چونکە ئەوم خۆشوویست ! خیانەتم لە مێردەکەم کرد لەبەر فڵانە کوڕ ! ئەمەوێ تۆبە کەم لەبەر ئەوەی ئیلاقەی نا شەرعیم ھەبوو لەگەڵ فڵانە کوڕ ، ئامۆزاکەم ئەتکی کردم ، پورزاکەم خەریک بوو دەست درێژیکاتە سەرم.... ‎بە سەدان باس و خواستی وا ‎جا ئەمەوێ شتێکتان لە خزمەت عەرز کەم ‎#پیاو جوانە پیاو باوکە، برایە ، ھاوسەرە.. چۆن پیاوی خراپ و بێڕەوشت ھەیە بە ھەمان شێوە #ئافرەتی واش ھەیە ڕێزو حورمەتم بۆ ئێوە ، بەڵام سەیرەکە لەوەیایە لەسەدا شەستی ئەو خانمانە تەمەنیان گەورەیە و باسی ئەوە ئەکەن ھەڵخەڵەتێنراون واتە تەمەنێکی کامڵیان ھەیە ، ھەنێ شت ھەیە ناکرێ و نابێ جگە لە خۆت کەس تاوانبار کەیت،تۆ بە ئەقڵێکی کامڵەوە کوڕێک ھەڵت خەڵەتێنێ تاوانی خۆتە ئەو کوڕە بێ بەرییە، ھیچ پیاوێک نیە لەم دنیایەیا چەقۆ لەسەر ملی ئافرەت دانێ و بەزۆر شتی پێ بکاو لەگەڵی بکات.. ھیچ پیاوێکیش نیە لەم سەر کورەی ئەرزە پێشتر دەستی لە کچێتی کچێک یابێ و دواتر بە دڵ بیەوێ ببێ بە دایکی مناڵەکانی! پیاو ھەر چەن پیس بێ ھەرچی کردبێ بەدوای ئافرەتێکا ئەگەڕێ بە مانای کەلیمە پاک و پاکیزە بێت لە ڕووی ڕەوشت و فیکر و جەستەش، واز لە قەیرانی ئابووری بێنن قەیرانی ئەخلاق و ڕەوشت گرنگترە ،کۆمەڵگە بەرەو داڕمان ئەچێت ، تکایە ئاگاتان لە کچەکانتان بێت تکایە، ئەگە خۆشویستن و ئەم شتانە تۆزقاڵێک سوودی بۆ مرۆڤ ھەبووایە خوای گەورە نەھی لێ نە ئەکرد ، چونکە جگە لە خۆشەویستی خوا پاشان دایک ھەموو خۆشەویستیەکانی کە گۆڕینی ھۆرمۆنات و حەزە، کام کوڕەی ئەڵێی بێ من ناژی ببە بە ژنی و لەگەڵی مەخەوە ! ئەگەر وازی لێ نەھێنایی و ژنی نەھێنایەوە وەرە سەری من بتاشە، ژیان درامای ناو تەلەفێزۆن نیە ،کلتوری ئێمەو ئەوروپا نابێ بەیەک بۆ لە شتە سەقەتەکانا ئەڵێن ڕۆشنبیریە بۆ لە عیلمەکەیانا ئەڵێن ئێمەو ئەوان نابین بەیەک..زۆر سەرتان نایەشێنم بەس بەڕاستی من خەفەت بەو شتانە ئەخۆم لە ناو ئەم کۆمەڵگایە ئەگوزەرێت ‎باوکت نان و شەقت باتێ زۆر زۆر باشترە لە سۆزو موحیبەتی نامەردێک..

Most Popular Instagram Hashtags