nrt.kurdish nrt.kurdish

33,153 posts   646,791 followers   8 followings

NRT  ‎ئه‌کاونتی فه‌رمی ئێن ئاڕتی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام 👻: nrtmedia

ئەڵمانیا شایەنی بوو لە سوید بەرێتەوە؟

١- نەخێر
٢- بەڵێ

موقتەد سەدر سەرۆکی لیستی سائیرون و حەیدەر عەبادی سەرۆکی لیستی نەسر پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکیان بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند.

سەدر و عەبادی کۆبوونەوە و دواتر لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا هاوپەیمانێتییەکەیان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە کرد، هاوپەیمانێتییەکەیان سنوری تایەفی تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەدر ١٠ خاڵی خستووەتە بەردەم عەبادی کە خۆیان دەبیننەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بەهێزکردنی سوپا، ڕێگریکردن لە دەستوەردانی دەرەکی، پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دوور لە تایەفی، هەروەها پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات.

ژمارەی کورسییەکانی لیستی سائیرون ٥٤ کورسی و لیستی نەسریش ٤٢ کورسییە، سەرجەم دەکاتە ٩٦ کورسی.

لیستى سائیرون بەسەرۆکایەتى موقتەدا سەدر کە بە بەدەستهێنانى ٥٤ کورسی بووە براوەى هەڵبژاردنەکەى ١٢ى ئایار، لەدواى هەڵبژاردنەوە جگە لەم هاوپەیمانییە، دوو هاوپەیمانیەتى دیکەشی راگەیاندووە، یەکێکێکیان بەناوى هاوپەیمانى زۆرینەى باوکایەتى نیشتمانى لەگەڵ ڕەوتى حیکمە و لیستى نیشتمانى، ئەوى دیکەشیان لەگەڵ لیستى فەتح.

ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە، هاوپەیمانى سائیرون و فەتح کە پێکەوە ١٠١ کورسى پەرلەمانیان بردووەتەوە پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکیان لەژێر ناوی (زۆرینەی نیشتیمانی باوکایەتی) ڕاگەیاند، بۆ پێکهێنانى گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى و پێکهێنانى حکومەتى نوێ.

ئەوەش بە هەنگاوێکى چاوەڕواننەکراو لێکدرایەوە چونکە بە ئاڕاستەیەکى پێچەوانەى هەوڵەکانى پەرلەمانى عێراق و ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى بوو بۆ ئەژمارکردنەوەى دەنگەکان.

هەر ئەو کات هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح ڕایگەیاند، لەگەڵ سائیرون ڕێککەتوون لەسەر بەرنامەیەک بۆ پێکهێنانى حکومەت و کۆتایهێنان بە کێشەکانى عێراق و دروستکردنى حکومەتێکى خزمەتگوزار.

ڕاشیگەیاند، هەرکەس بەرنامەى ئەم هاوپەیمانییەى بەدڵە ئەوا بابێتە ڕیزیانەوە و هەرکەسیش بەدڵی نییە با ببێتە ئۆپۆزسیۆنێکى بنیاتنەر.

هاوکات هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ هاوپەیمانێتییەکە ڕاگەیاند.

ک.ئ

ئەڵمانیا پاڵەوانی مۆندیالی ڕابردوو ماڵئاوای دەکات ؟

لە ماوەى پێنج ڕۆژدا لە شاری ھەولێر چوار کەس کوژراون

لە پێنج ڕۆژدا لە ھەولێر لە چەند ڕووداوێکدا و بە هۆکارى جیاواز ٤ کەس کوژراون و کەسێکیش بریندارکراوە.

دوو شەممەی ڕابردوو بە بیانوى ئەوەی گەنجێک بە ئۆتۆمبێلەکەى دەستی شکاندووەتەوە سەر منداڵێک، گەنجەکە لەبەردەم ماڵى خۆیاندا و بە بەرچاوى باوکییەوە کوژرا، ڕۆژێک دواتر گەنجێکی دیکە لەسەر ڕێگەی کەسنەزان کوژرا، ڕۆژی ھەینیش باوک و کوڕێک لە نەمامگەییەکی ھەولێردا کوژران، دوایین ڕووداوى کوشتنیش لە نەخۆشخانەیەکى شارەکەدا بوو کە بەهۆى دەمەقاڵێوە لە نێوان دوو کارمەندى نەخۆشخانەکەدا یەکێکیان ئەوى دیکەى کوشت.

بکوژى ئەو گەنجەى ئۆتۆمبێلەکەى بەسەر منداڵێکدا شکاندبووەوە چۆنیەتى ڕووداوەکەى بۆ ئێن ئاڕ تى گێڕایەوە.

بەڕێوبەری پۆلیسی ھەولێر ھۆکاری ڕووداوەکانى کوشتنى گەڕاندەوە بۆ دیاردەی چەکھەڵگرتن لەناو خەڵکدا، وتیشى ھەوڵدەدەن ئەو دیاردەیە بە ڕێنمایی و یاسا سنوردار بکەن، یاخود بە یەکجاری پێدانی مۆڵەتى چەک هەڵگرتن ڕابگرن.

لاى خۆشیەوە وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤى هەرێم لەسەر زیادبوونى ڕێژەى کوشتن لە هەرێم ڕایگەیاند، دەمێکە داوادەکەن دیاردەی چەکھەڵگردتن قەدەغەبکرێت بەڵام حکومەت وەک پێویست گرنگی بەو بابەتە نەدا.

چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەروەرنەبوونى یاسا و پاراستنى تۆمەتبار و بکوژەکان لەلایەن حزب و بەرپرسەکانیانەوە بە هۆکارى زۆربوونی ڕێژەى تاوان و کوشتن دادەنێن و دەڵێن، ئەو دوو هۆکارە وایانکردووە خەڵکی بە ئاسانی تاوان ئەنجامبدەن.

زیادبوونى ڕووداوەکانى کوشتن لەم ھەفتەیەدا لە شاری ھەولێر نیگەرانى و کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا ھێناوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکانى مەدەنى چەندین ھاشتاگیان دروستکردووە و داوادەکەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دیاردەى چەکهەڵگرتن قەدەغەبکەن.

هەڵەبجە.. منداڵێک لەکاتی هەڵدانەوەی جۆزەی مۆلیدە

سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە دوایین ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا پەیامێکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند"بەربەستی لەسەدا ١٠ تێپەڕدەکەین و ئارامی دەگەڕێنینەوە بۆ وڵات، دەنگی ئێوە بۆ هەدەپە دەنگدانە بۆ دیموکراسی و ئاشتی، دەنگەکەتان بەفیڕۆ ناچێ". سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە ڕێگای پارێزەرەکانییەوە لە تویتێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر، پەیامێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بە ئەوە کرد" دوایین ڕۆژی کەمپەینی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنمانە، پێویستە تا دوایین چرکەسات هەموومان بەردەوامبین لە تێکۆشان، ئەوانەی نایانەوێت بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، پێویستە خۆیان لە مێژووی سیاسیمان بە بەرپرسیار ببینن". ئەوەشی ڕاگەیاند" ئەو دەنگە ڕێگا بۆ دیموکراسی خۆش دەکات، بە دەنگتان دەتوانن رێگا بۆ سیاسەت خۆش بکەن، بە دەنگتان پیشانی بدەن کە وڵات هی تاکە پیاوێک نییە، بەڵکو وڵات هی گەلە، بەو دەنگەی کە دەیدەن ئایندەی منداڵەکانتان مسۆگەر دەکەن". دەمیرتاش هەر لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو" ئێوە چارەنووسی ئەو هەڵبژاردنە دیاریدەکەن، لەو کاتەی تورکیایەکی دیموکرات دامەزرا، بۆ ئەوەی بتوانن بڵێن ئێمە ڕۆڵمان هەبووە لە پێکهاتنی ئەم دۆخە ئارامەدا، دەنگ بدەن بە دیموکراسی". بڕیارە سەبینێ ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی حوزەیران ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەبچێت.

کۆمێنت بنوسن لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی دەردەکەوێت

ئەمرۆ تەمەنى یاسایی ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم کۆتایی دێت، دیارینەکردنى وادەى هەڵبژاردنى پارێزگاکان لە بەرژەوەندى کێ دایە؟

بەرنامەى تاوتوێ

کاتژمێر ٠٧:٠٥

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق لە هەولێر بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دەستپێکردنى ژماردنەوەى دەستى دەنگەکان پێویستى بە ڕێنمایی هەیە و تا ئێستا دەستیپێنەکردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەستی، کۆمسیۆنی شارەکان پێویستی بە ڕێنمایی و بریاری نوێ هەیە و تا ئێستا ئەو رێنماییانە نەگەشتوون و بۆیە پرۆسەکە دەستیپێنەکردووە.

ئەوەشی وت، تا ئێستاش کارمەند دانەنراوە بۆ پێداچوونەوە و ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەستی.

سەرچاوەکەى کۆمسیۆن ئەوەشی وت، چاوەڕوانی بەغدان ڕێنمایی و فەرمان بنێرێت تا دەست بەو پرۆسەیە بکەن.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات دەنگۆی دەستپێکردنى ژماردنەوەى دەنگەکان بە دەستى لە هەرێم بڵاوبوویەوە.

هـ،ڕ

کۆمێنت بنوسە و لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی دەردەکەوێت
تا چەند درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى عێراق بە پێویست دەزانیت؟

بەرنامەی ڕای تۆ
کاتژمێر ٠٥:٠٥

لە بەغدا کۆمەڵێک ئامێر بەسەر کارمەندانی کۆمسیۆندا کەوتووە و کەسێک گیانی لەدەستداوە و چەند کامەندێکیش بریندابوون

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە یەکێک لە بنکەکانی کۆمسیۆنی بەغداد رەفەیەکی گەورە کە سندوق و ئامێرەکانی دەنگدانی لەسەربووە کەوتووە بەسەر کارمەندانی کۆمسیۆندا و کەسێک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی تریش برینداربوون.

ئەمەش لە دوای ئەوە ھات ئەمڕۆ دەنگۆی دەستپێکردنی ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست بڵاوبوویەوە و بەڵام سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەولێر بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دەستپێکردنی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان پێویستی بە ڕێنمایی ھەیە و تا ئێستا دەستیپێنەکردووە.

وتیشی تا ئێستاش کارمەند دانەنراوە بۆ پێداچوونەوە و ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەستی.

سەرچاوەکەی کۆمسیۆن ئەوەشی وت، چاوەڕوانی بەغدان ڕێنمایی و فەرمان بنێرێت تا دەست بەو پرۆسەیە بکەن.

هـ،ڕ

چاودێرانی میدیای تورکیا: نایەکسانی لە بڵاوکردنەوەی بانگەشەی کاندیدەکانی هەڵبژاردندا هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی چاودێریکردنی میدیای تورکیا ڕایگەیاند، نایەکسانییەکی زۆر هەیە لە بڵاوکردنەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچن.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، ئەندامێکی ئۆپۆزسیۆنی چاودێری میدیای تورکیا چارتێکی بڵاوکردووەتەوە کە پیشانیدەدات نایەکسانییەکی بەرچاو بەدیدەکرێت لە بڵاوکردنەوەی بانگەشەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە لایەن میدیای فەرمی ئەو وڵاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، چارتەکە لە ڕێگەی تویتێکەوە و لەلایەن ئیلهان تاسجی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، بانگەشەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتەکەی ئەکەپە، بۆ ماوەی ١٨١ کاتژمێر لە کەناڵی تی ئاڕ تییەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کاتێکدایە بانگەشەی موحەرەم ئینجە کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کە بە گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن لەقەڵەمدەدرێت، بۆ ماوەی تەنها ١٦ کاتژمێر لەهەمان کەناڵەوە بڵاوکراوەتەوە. ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا سەرجەم میدیاکانی تورکیا بە گشتی و تایبەتیشەوە لایەنگری ئەردۆغان دەکەن و بانگەشە بۆ پارتەکەی ئەو دەکەن.

هەر بەپێی چارتەکەی ئیلهان تاسجی و ئەو داتایانەی کە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردووە تا ڕۆژی هەینی وەرگیراون، بانگەشەی سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی زیدانیکراوی پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە) و پارتەکەی تەنها بۆ ماوەی ٣٢ خولەک لە کەناڵی تی ئاڕ تی کوردییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە بانگەشەی پارتێکی بچوکی ئیسلامی کە پشتیوانی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات بۆ ماوەی زیاتر لە یەک کاتژمێر لە هەمان کەناڵەوە بڵاوکراوەتەوە.

بڕیارە سبەینێ هاوڵاتیانی تورکیا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ٢٧مین خولی پەرلەمان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی زیندانیکراوی هەدەپەش، کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.

ش.ق

هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، ئەوان دەیانویست پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتى باش بکەن و کێشەکانى نێوانیان چارەسەر بکەن، بەڵام لەناکاو دۆخێکى تر هاتە ئاراوە و تورکیا هێرشى بۆ سەر پەکەکە لە سنورى برادۆست دەستپێکرد.

جەمیل بایک بە میدیاکانى نزیک لە پەکەکەى راگەیاندووە، جێگیربوونى سەربازانى سوپاى تورکیا لە باشوورى کوردستان هەنگاون بۆ داگیرکردنى تەواوى باشوورى کوردستان و دەڵێت، ئەگەر حیزبەکانى باشوور و حکومەتى هەرێم لە بەرامبەر ئەوەدا بێدەنگ بن و قبوڵى بکەن، هەڵە دەکەن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تورکیا بۆ ئەوەى بگاتە قەندیل دەبێت بە درێژایى ١٠٠ کیلۆمەتر دۆڵ و چیا ببڕێت و بە هێزى سەربازى کۆنترۆڵى بکات، بە بێ هاوکاری و پشتیوانى پارتیش ناتوانن ئەو کارە بکەن.

جەمیل بایک ئەوەشی وتووە، تورکیا دەتوانێت بە فڕۆکە بۆردومان بکات، هەر وەک چۆن پێشتر شنگالی بۆردومانکرد و ئەمریکاش ڕێگە بە هێرشى لەو شێوەیە دەدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەکە سوپای تورکیا بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێم و لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنى گرتنى قەندیلی ڕاگەیاندووە و ڕۆژانە پێکدادان لەنێوان ئەوان و گەریلانی پەکەکەدا ڕوودەدات.

Most Popular Instagram Hashtags