kurdiculture kurdiculture

537 posts   18,665 followers   6,290 followings

Kurdistan  فەرهەنگ کوردی لاپەڕەیێک بۆ ناسینی فەرهەنگی کوردی . 🔴🔵 ناونیشان کاناڵ تلگرام

.
عەمرت نەمێنێ بۆ پرسیارت و جیهانبینیت

یانێ ئەوندە هەرچێ شتە باش و ڕێک و پێکە کە تۆ تەنیا کێشەت ژل(جلی) مووی سەرتە.

کاش دایکت مارێکی بوای(بە دنیا بهاوردا) بە جێگای تۆ.
#ژل #جل #نەچیروان #بارزانی #سانی_جلی
@rudaw

.
جەماعەت نووشابەخۆر ئێرانی زۆر تووڕەن لە کۆچەر، بەڵام کەسێگ وەکووە کۆچەر جێگای شانازی و بەهێز بوونی کوردە.

ئەو نووشابەخۆرە کە دەڵێ مەریوانمان ڕزگار کرد، هێشتا نەیزانیوە کە ئەو جەنگە، جەنگی نێوان ئێران و عێراق لە خاکی کوردستان بوو و هیچ پێوەندێکی بە کورد نەبوو تەنیا ماڵ وێرانی بۆ کورد بە جێ هێشت.

ئەمنیەت، ئێمە خۆمان ئەمنیەتین، ئێمە خۆمان سەرواز جیهانین، لە هەر کوێنە جەنگ بێت کورد بێچارە ها لە خەت ئەوەڵ جەنگەو، جەنگ داعش، جەنگ ئێران و ئێراق، جەنگەکان سەلاحدین ئەیوبی و هتد

#جەماعەت_نووشابەخۆر
#کۆچەر_بیرکار #کۆچەر #بیرکار
#جماعت_نوشابە_خور_نوشابە_بخور_غصه_نخور

.
کەس زات ناکات بە جادەی مەریوانا تێپەڕ بێ ئەوەندە تانکری تێدایە

.
ئێمە وامان ئەزانی بەرپرسەکان("مسئولین") کوردی حاڵییان ناوێ و ئەشێ بە فارسی بێژین پێیان، وەلێ بەداخەوە بە فارسیش حاڵییان ناوێ!

.
بۆ بیستنی ئەم گۆرانییە فەرمۆن سەردان کاناڵەکەمان لە تلگرام کەن
Telegram: KurdishCulture
گوڵەباخ
هۆنراوەی: (؟)
گۆرانیبێژ: لەیلا فەریقی

ئەمن ڕەگێگ بووم ڕەگی گوڵەباخ
وا بۆم سروشتی لە داوێنی شاخ

با هەڵی کەندم، با هەڵی گرتم
دەریا بە دەریا دنیای پێ کردم

فڕێدام لە ناو دڕک و داڵستان
جەرگم هەڵتۆقی لە تاو کوردستان

ئێستاش دەترسم ئاوارە بمرم
لەشم چقڵ بێ، گوڵەباخ دەگرم

بۆن و بەرامەم نەگاتە یاران
جوانیم نەبینن کوڕی دڵداران

بۆ زار لە دیارم، فرمێسک نەڕێژن
سترانی ئەوین بە دڵ نەبێژن

یاران هۆ زاران سوێند بێ بە ژیانم
عشقی ئێوەیە هەواری گیانم

یادی ئێوەیە سڕی مانەوە
خەمی ئێوەیە هۆی ژیانەوە

ئێوە دوور نین لێم لە ناو دەمارا
خوێنن، خورۆشن لە شەوی تارا

گەر لە دووریشدا سەرم نایەوە
بڵێن گوڵەباخ ڕووسوور مایەوە
@KurdiCulture
ڕەگ: ڕیشه، نژاد
چقڵ: دڕک
هەوار: هاوار، بانگ
دەمار: ڕەگ خوێن
🎵🆔2⃣4⃣4⃣

.
بۆ بیستنی ئەم گۆرانییە فەرمۆن سەردان کاناڵەکەمان لە تلگرام کەن

بگەڕێوە
هۆنراوەی: (؟)
گۆرانیبێژ: حەمید عوسمان

بگەڕێوە عیشقی پاکم، وا من بێ تۆ پەرێشانم
بگڕێوە خۆت بمبینە بۆ ڕابڕدوو پەشیمانم
تۆ بۆ جارێ بمبوورە، زۆر شت گۆڕا بە نەزانی
هەر لە ئێستا هەتا مردن هاوڕێگەتم بێ باکانە

خۆزگە دەخۆم بۆ ڕۆژانی بە ئاسانی لە دەستم چووی
وەکوو خەون و وەکوو خەیاڵ، هەرچیم هەبوو لە دەستم چوو
ئاخر تاوانی من چی بوو، جگە لەوەی تۆم خۆش ئەویست
ئێستا و ئەوساش بۆ ساتێکیش خۆشەویستی منت نەویست

ئاخر گیانە بێ تۆیی دەردێکی زۆر گرانە
من تەمەنم بەسەر چوو،عەشق بێ تۆ خەزانە
هێندە گریام، کە فرمێسکیش لە چاوانما دابڕاوە
بێ تۆ ژیانم بەسەر چوو، چیتر هەناسەم نەماوە

بۆچی ئەڕۆی بەجێم دێڵی، نازانی چەند بیرت دەکەم
یادی عەشق و خۆشەویستی ڕۆژانی ڕابڕدووت ئەکەم
ئاخر بۆچی وات لە من کرد؟ کۆشکی عیشقی خۆت خراپ کرد
لە ئێستاوە هەتا مردن منت لە خۆت جیا کرد

خۆزگە دەخۆم بۆ ڕۆژانی بە ئاسانی لە دەستم چووی
وەکوو خەون و وەکوو خەیاڵ، هەرچیم هەبوو لە دەستم جوو
ئاخر تاوانی من چی بوو، جگە لەوەی تۆم خۆش ئەویست
ئێستا و ئەوساش بۆ ساتێکیش خۆشەویستی منت نەویست

ئاخر گیانە بێ تۆیی دەردێکی زۆر گرانە
من تەمەنم بەسەر چوو، عەشق بێ تۆ خەزانە
هێندە گریام، کە فرمێسکیش لە چاوانما دابڕاوە
من ژیانم بەسەر چوو، چیتر هەناسەم نەماوە
@KurdiCulture
🎵🆔2⃣4⃣3⃣

.
دوەستم
هۆنراوەی: (؟)
گۆرانیبێژ: ڕ!پەڕین
@KurdishCulture
🎵2⃣1⃣3⃣

.
بۆ بیستنی گۆرانی "ئەی یاران" بە دەنگی "کەماڵ موحەممەد" فەرمۆن سەردان کاناڵەکەمان لە تلگرام کەن

Telegram: KurdishCulture
ئەی یاران
هۆنراوەی: ئسماعیل ساڵح
گۆرانیبێژ: کەماڵ موحەممەد

بڵێن بە یار باوانەکەم دڵ بریندارم
پێی بڵێن توخوا دڵم نەشکێنێ من دڵشکاوم
پێی بلێن بە یار باوانەکەم من دڵڕەنجاوم
پێی بڵێن توخوا دڵم نەشکێنێ من دڵشکاوم
ئەی یاران، یاران بگەن بە فریام
بێ ئەو نەمام، بێ ئەو سووتام، بە تاقی تەنیام

پێی بڵێن بۆ چی وا بەناحەق دڵم ئەشکێنێ؟
ئەبێ گوناحی من چی بێ وام بە سەر دێنێ؟

ئەی یاران، یاران بگەن بە فریام
بێ ئەو نەمام، بێ ئەو سووتام، بە تاقی تەنیام

هەتاکوو کەی دڵ ئەشکێنێ تاوانم چییە
تەنیا تاوانی ئەم دڵەم خۆشەویستیە

ئەی هاوار، هاوار ڕۆی بە جێم دێڵێ
لە نامۆیی و غوربەتیمدا چیم بە سەر دێنێ

ئەی هاوار، هاوار یار بە جێم دێڵێ
لە نامۆیی و غوربەتیمدا چیم بە سەر دێنێ
@KurdiCulture
🎵🆔2️⃣4️⃣2️⃣

.
بۆ بیستنی گۆرانی "ئەی یاران" بە دەنگی "کەماڵ موحەممەد" فەرمۆن سەردان کاناڵەکەمان لە تلگرام کەن

Telegram: KurdishCulture
ئەی یاران
هۆنراوەی: ئسماعیل ساڵح
گۆرانیبێژ: کەماڵ موحەممەد

بڵێن بە یار باوانەکەم دڵ بریندارم
پێی بڵێن توخوا دڵم نەشکێنێ من دڵشکاوم
پێی بلێن بە یار باوانەکەم من دڵڕەنجاوم
پێی بڵێن توخوا دڵم نەشکێنێ من دڵشکاوم
ئەی یاران، یاران بگەن بە فریام
بێ ئەو نەمام، بێ ئەو سووتام، بە تاقی تەنیام

پێی بڵێن بۆ چی وا بەناحەق دڵم ئەشکێنێ؟
ئەبێ گوناحی من چی بێ وام بە سەر دێنێ؟

ئەی یاران، یاران بگەن بە فریام
بێ ئەو نەمام، بێ ئەو سووتام، بە تاقی تەنیام

هەتاکوو کەی دڵ ئەشکێنێ تاوانم چییە
تەنیا تاوانی ئەم دڵەم خۆشەویستیە

ئەی هاوار، هاوار ڕۆی بە جێم دێڵێ
لە نامۆیی و غوربەتیمدا چیم بە سەر دێنێ

ئەی هاوار، هاوار یار بە جێم دێڵێ
لە نامۆیی و غوربەتیمدا چیم بە سەر دێنێ
@KurdiCulture
🎵🆔2️⃣4️⃣2️⃣

.
بێ شک جوابی وەحشیگەری، وەحشیگەری نییە

بە فەلسەفە و ئەدبیات جوابی ئیدۆلۆژیگەرایی ئەدینە

ڕاستە ئێوە وەحشین بەڵام ئەتوانن ئەهلیش بن

.
پیرۆزە ڕۆژی جیهانی ژن

هاوڕێیان ڕۆژی جیهانی ژن هیچ پێوەندیێکی لەگەڵ ڕۆژی دایک لە ئێرانا نییە

Most Popular Instagram Hashtags