kurddress kurddress

141 posts   1,410 followers   786 followings

لباس کردی 🍏 شێعر 🍏 lebas kurdi  * لباس کردی * جلی کوردی * کراس کوردی * kurdish_clothing * Kurdish_dresses

نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم، شەرت بێ، ھەتا ئەم خوارە بێ تۆ
**
دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ
ھەوارێکی چ پڕ ھاوارە بێ تۆ!
**
بیناییم کوێرە، ھەڵنایێ بە ڕووی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ
**
ھەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ
**
قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت
شەرابم عەینی ژەھری مارە بێ تۆ
**
لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ
**
لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
**
ھەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ
**
ھەموو ڕۆژێ لەتاو ھیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ
**
لە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالی
دوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ

ئاماوە وەھار
ئاماوە وەھار، وەھاری شادی
بۆی عەتری نەسیم غۆنچەی ئازادی
*
خێڵخانەی خەفەت باربەنیش کەردەن
مەینەت ڕوو نیان وە ماوای مەردەن
*
خەم وێنەی کەمان قامەت خەم بییەن
ھەوارگەی قەدیم نە دەسش شییەن
*
بەزمی شەوق و عەیش نە دەروون جەمەن
ئانە ھیچ نەبۆ نە دەروون، خەمەن
*
ئینە نەتیجەی دیای باڵای تۆن
نیشانەی ویساڵ خاڵی ئاڵای تۆن
*
سرووری نەشئەی بادەی وەسڵی تۆن
تەئسیری بۆی عەتر موشکی زوڵفی تۆن
*
سا پێم دەر، دەی دەی پەی پەی، نەو مەی مەی
لەتایف مەردەم یەکسەر بکەر حەی
*
تا پەی یارانیچ وە ئیتمینان بۆ
سەرمایەی نیشات دڵحەزینان بۆ
**
شاعیر: مەولەوی

💕🍏 lebas kurdi 🍏💕
سەیری من کەن ئارەزووتانە ئەگەر سەیرانی دۆست
عاشقی ڕەوشەن زەمیرە ئاوێنەی ڕەخشانی دۆست
دوژمنت نامەردە داواکاری سەرتە ئەی نەفس
تا بە دەستی ئەو نەچوویی خۆت بکە قوربانی دۆست
بێ ھەناسەی سەردی بولبول غونچە کەی پشکووتووە
وەک نەسیمی سوبحە ئاھم بۆ دەمی خەندانی دۆست
من بەسەر گەردی لە مەیدانی فیراقا کەوتووم
بەختی کێ بوو گەردێ ھەڵسا گەیوەتە دامانی دۆست
خوسرەوی ئیقلیمی حوسنە یار بە تەنسیبی ئەزەل
خەتتە شەرح و خاڵە توڕڕە و ڕوومەتە فەرمانی دۆست
پێکەنینم دێ بە خەڵقی بۆ لە دوژمن خەوف دەکەن
گەر ھەیانە باوەڕی کامیل لەسەر پەیمانی دۆست
وەک شەیاتینێ کە ڕۆژ دەگرن بە چەپڵە بەر دەدەن
وایە تەمسیلی لەکن من گرتن و بەردانی دۆست
دۆستی ئیقبالت لە ئیدبارا بە ئەکسەر دوژمنە
عیززەت و زیللەت وەکوو یەک وایە بۆ مەردانی دۆست
ئەم کەلامەت وەک شامامە حەمدی نەخشاند و ئەسەف
کەس نییە وەک توحفەیێ بیباتە بەر دیوانی دۆست
🌷 حه مدی 🌷
#jlikurdi #jlykordi
#jlykurdi #lebaskordi
#جلیکوردی #لباسکوردی
#لباسکردی #شێعر
#کراسکردی #کراسکوردی

🌹 خەیاڵ 🌹
بێ ئەوەی لای ھیچ ڕووبارێ خوێندبێتم
بە زمانی ئاو ئەنووسم.
نەچومەتە قوتابخانەی ھیچ کەژێک و
درەختەکان ئەخوێنمەوە
نە ھەور مامۆستام بووەو
نەچومەتە ھیچ کۆرسێکی زستانەوە و
بەڵام ھەموو قەسیدەکانی باران و
بەفر و باڕێزەم لەبەرە..
لە پەیمانگای باڵای زریان و گەردەلوول
ھاژەو گڤە، دەرنەچووم و
بەڵام لە باندی مۆسیقا و سیمفۆنیای
ھەموو وەرزەکان تێ ئەگەم.
من خەیاڵی ناو گەردوونی
شیعرستانم!
🌷 شێرکۆ بێکەس 🌷
#jlikurdi #jlykordi
#jlykurdi #lebaskordi
@dlnia_khan
#جلیکوردی #لباسکوردی
#لباسکردی #شێعر
#کراسکردی #کراسکوردی

🌹 libas kordi 🌹
تەنیا یەک جار
.
ھەڵفڕین تەجرەبە دەکا
.
گەڵا:
.
لە پاییزدا
.
لە لکەوە ھەتا زەوی.
.
ئەمنیش تەنیا یەک جار ژیان
.
لە گریانی کاتی لە دایک بوونەوە
.
تا فرمێسکی دەمی گیان دان.
🌷🍊🌷
#jlikurdi #jlykordi
#jlykurdi #lebaskordi
@dlnia_khan
#جلیکوردی #لباسکوردی
#لباسکردی #شێعر
#کراسکردی #کراسکوردی

🌹 libas kordi 🌹
خەیاڵی عەشقی ڕووتە وا لە سەرما
بە ڕووتی بۆیە نیمە باکی سەرما
🌸
لە سکما لەرزی سەردی تۆیە گەرما
بە من ناگا و نەگەیوە باسی گەرما
🌸
کە لەیلا کردی مەجنوونی خەڵاتم
سەراپا بەرگی ڕووتی کرد بە بەرما
🌸
دڵی ئاگر بە ئاھی من دەسووتێ
کەچی ناڵەم لە دڵتا بێ ئەسەر ما
🌸
دەمێکە دڵ گومە نامەرد بزانن
لەلای ئەو شۆخەیە یا دەربەدەر ما
🌸
لە بەرماوەی کەبابی یارە ساقی
دڵی برژا و مەی دانا لە بەرما
🌸
بە پیری یارەوە حەمدی بە پێ چوو
بەسەر ناچێ ئەگەر ئەمجا بەسەرما
🌷🍊🌷
#jlikurdi #jlykordi
#jlykurdi #lebaskordi
#kurddress #kurdishclothing
#جلیکوردی #لباسکوردی
#لباسکردی #شێعر
#کراسکردی #کراسکوردی

🌹 lbas kordy 🌹
کە تۆ ھەستای بە تەرکم من لە داخا جێ بە جێ کەوتم
دەمێ دەستت نەگرتم تا بە مەحروومی لە پێ کەوتم
🍊
ھەتا دڵداری من بووی بۆ ڕەزای تۆ بەخت ئەبوو گیانم
کە دڵ بەرداری من بووی موفلیس و بێ خانەخوێ کەوتم
🍊
وڵاتی ئارەزووی وەسڵت بەھەشت و دەشتی گەشتم بوو
ئەمێستا وێڵی ھیجرم خەڵکی کوێ بووم وا لە کوێ کەوتم
🍊
وتم ئەی دڵ: دە ڕێ کە، ڕێ کە، ڕێ کەوتی لەگەڵ مندا
بەڵام حەیفم لە دەردی تەرکی ڕێکەوتت لە ڕێ کەوتم
🍊
تەلەف بوو ھەر بە باس و ھات و چوو ئەمڕۆ و سبەی عومرم
لە ترس لەرزی جوابە تاڵەکەی پێری و دوێ کەوتم
🍊
لە بەحری عیشقدا وەک گەوھەرێکی زۆر بە قیمەت بووم
وەکوو بەردیش خەریدارم نییەن ئاخ دەستی کێ کەوتم
🍊
لە داوی میحنەتی ھیوای خەلاسیم موشکڵە تاھیر
ھەموو تاوانی دڵ بوو، بێ گوناه بەمجۆرە تێکەوتم
🌷🍊🌷
#jlikurdi #jlykordi
#jlykurdi #lebaskordi
#kurddress #kurdishclothing
#جلیکوردی #لباسکوردی
#لباسکردی #شێعر
#کراسکردی #کراسکوردی

🌹 lebas kurdi 🌹
ئازیزم، ئامای ئای بێقەرار وێم!
ئای ئای چەمەڕا ئای ئینتیزار وێم!
💕
مەوتەنەکەی چەم دیدەش ھا نەڕێت
غەریبی تاکەی، بۆ وە ماوای وێت
💕
ھای ساقی! بازاڕ جیلوەی دڵدارەن
سەودای خڕیدار، دانەی دیدارەن
💕
یەکێ وە مایەی گەنجی کەیەوە
چون منیچ وە تای فەرتووت «نەی»ەوە
💕
ئەر سەد ھەر کەسێ پەی وێش وە ڕاوەن
وە قیمەت نییەن، ئیخلاس حەساوەن
💕
با بێدار کەرۆ تاکەی بۆ غافڵ
دەف وە سەدا گیان، جام وە ڕەشحەی دڵ
💕
با کڵافە بۆ، ئاخر لەوانم
خاکی پای حەزرەت پیری موغانم
💕
چون دەف، بەرگ پۆس ئیرادەت پۆشم
غوڵامی بەر دەس حەڵقە نە گۆشم
💕
خوم ئاسا خەیلێن وەتەن مەیخانەم
چون پیاڵەی واق شیشەی پەیمانەم
🌷مەولەوی🌷
#jlikurdi #jlykordi
#jlykurdi #lebaskordi
#kurddress #kurdishclothing
#جلیکوردی #لباسکوردی
#لباسکردی #شێعر
#کراسکردی #کراسکوردی

🌹 lebas kordi 🌹
مومکین نییە تیماری برینم بە تەبیبان
بەو خەنجەری ئەبرۆتە کە جنراوە دڵی من
🍇
کردوویە لەگەڵ خەڵکی جیھان قەتعی عەلائیق
لەوڕۆژەوە بەوزوڵفەوە بەسراوە دڵی من
🍇
لەو ساتەوە ڕۆیشتووە تۆراوە لە سینەم
بەو شاخی کەماجاڕەوە گیراوە دڵی من
🍇
مەقسوودی تەوافی خەمی ئەو زولفەتە قوربان
وەک شانە کە وا لەت لەت و جنراوە دڵی من
🌷🍏🌷
#jlikurdi #jlykordi
#jlykurdi #lebaskordi
#kurddress #kurdishclothing
#جلیکوردی #لباسکوردی
#لباسکردی #شێعر
#کراسکردی #کراسکوردی

🌹 lebas kordi 🌹
حوزنی من یا حوسنی تۆ ئیشکالە تا ئاخر نەفەس
چون زەکاتی حوسنی تۆ یا حوزنی من ناگا بە کەس
🍏
زاھیرەن فەرمووتە وەختی مردنی حازر دەبم
وا لە خۆشی مردنم دەمرم دەسا ئینسافە بەس
🍏
چۆن دەکەی مەنعی دڵی من تۆ لە شەھدی لێوی خۆت؟
لێوی تۆ وەک شەککەرستانە و دڵی من وەک مەگەس
🍏
چاوەکەم لەو باغی حوسنە مەنعی چاوی من مەکە
لازمە بۆ پاسەوانی باغەکەت جووتێ عەسەس
🍏
تازە فەرمووتە لەلای کەس ڕازی عیشقی من مەڵێ
نەتدەزانی دڵ کە کون بوو دەنگی لێ دێ وەک جەرەس؟
🍏
پێی بڵێن زاھید بە خێری خۆی لە وەعزی من گەڕێ
عیشقی من شوعلە و بڵێسە، وەعزی ئەو وەک خار و خەس
🍏
خاڵی سەوزە، داغی سەوزە، باسی ناسۆری مەکەن
تا زەدەی ئەو بێ حەریقی قەت شیفای نایە بە کەس
🌷🍏🌷
#jlikurdi #jlykordi
#jlykurdi #lebaskordi
#kurddress #kurdishclothing
#جلیکوردی #لباسکوردی
#لباسکردی #شێعر
#کراسکردی #کراسکوردی

💕🍏 لباس کردی 🍏💕
🌹 lebas kordi 🌹
شکاندی شیشەیی عەیش و نیشاتم چاوی سەححارت
فڕاندی تاعەت و تەقوا و عیبادەت، زوڵفی زوننارت
🍉
بە قەد سەروە، بە دەم غونچە،بە چاو نێرگس،بە ڕوو وەک گوڵ
سەراپا باغی حوسنی جانفەزایە باغ و گوڵزارت
🍉
لە ئەوقاتی تەغافول قیمەتی چینە نیگاھێکت
خەتایە، نرخی دنیایە نیگاھی چاوی بیمارت
🍉
بە باڵا سەروە، ڕەفتاری وەکوو کەبکی دەری وایە
فیدای باڵایی بەرزت بم فیدای عینوان و ڕەفتارت
🍉
بە ڕۆح ھاتوونە سەودا، بۆ تەماشای موشتەری ناکەی
لە سایەی شەککەری لێوت عەجایب گەرمە بازاڕت
🍉
بە باڵای بەرز و سوخمەی سەوز و تەرزی دڵبەری تاقی
کەوا تاقەی عیراقی، زۆرە وەک یۆسف خڕیدارت
🍉
تەشەککور لازمە زێوەر لە ئاساری وەفا و میھری
عەجەب تەئسیری کردە ئەو دڵە ئەفغان و ھاوارت
🌷🌷
#jlikurdi #jlykordi
#jlykurdi #lebaskordi
#kurddress #kurdishclothing
#جلیکوردی #لباسکوردی
#لباسکردی #شێعر
#کراسکردی #کراسکوردی

Most Popular Instagram Hashtags