kaws4r_ kaws4r_

1,023 posts   4,526 followers   68 followings

نامەرد ڕووت ڕەشبێ وەک👈بەختم 👽  ° ° • Sc👻 》 kawsar_nasri • ◥ لە ژیانم 🌼 هیچ وانەیەک بێ بەرامبەر فێر نەبوم باجم بۆ هەمووی ياوە ✋💯 ◣ • . Chit haia bezha 🙈 `👇´

.
قسەی من بۆ خاتونێک 😒😒
‎ ئەکرێ دڵـــخۆشی هەرئـــــەوە بێ کە جیـــــاواز بـــــــیی ،جیاواز لــــە بیرکردنەوە لە شتانــــێک کە پێویستە وجودی هەبـێ .هەنێ شت هەیە لە چەن خولەکێکی تەمەنیــــــدا داگیرت دەکــــــــات دەتبا بۆ ئەوسەری خۆزگەیەکی دووری بەدی نەهاتوو . خۆزگەی ئەوەی بەقەدەر ئەوەی نرخ بەی بە ڕوخسارێکی دەستکردی کــــــــــاتی نرخ یان بە کـــــتێب !! واییی لەوەی لە کۆکردنەوەو دزینی کتێب چێژی نەبینیوە ،.
عەجایــــــــب چۆن سەری لێ تێک ناچێ ئاخر من کە خواردنی زۆریشی لێبێ نیوەیــــم بیر دەچێ و بەجێی دێڵم 🤔
.
بەوجۆرە ئیتر😌

.
من چەند جارێک مردنم تاقی کردووەتەوە...
جارێکیان کە دایکم مرد
جارەکەی دیکەش کە دڵم شکا
ئەم دووجارە بەجۆرێک مردم تاوەکو ئێستا زیندوو نەبوومەتەوە.
.

.
یەک ژن لە ژیانی پیاودا ھەیە
یەک پیاویش لە ژیانی ژندا ھەیە
جگە لەوە ئەوانی تر تەنھا ھەوڵی قەرەبووکردنەوەن.. .
لەگەڵ قسەکەمی ؟
.

.
ژیان واتا لەدەست دان
ڕۆژێک ئازیزێکت لەدەست ئەدەیت
ڕۆژێک خەونەکانت
ڕۆژی دواتریش خۆت
.
6:11

.
هەموومان لە نزیك یەکترین!!
کەچی یەکتر نابینین!!
هێندە خراپ سەرگەرم بووین لە ونکردنی یەکتردا..
هەرچی بگەڕێین لەو نزیك بوونەشدا کەچی یەکتر نادۆزینەوە!!!.. چونکە
خاڵین لە خۆشەویستی..
بیرمان چووە کە پێویستمان بە دڵ
گەرمییە نەك
سەرگەرمی
.

.
بوونت لە ژیانم پیرۆز ئەی شیرینترین بیانوو 🐼 💙
دڵم خێراتر لێ ئەیا..
ئەمەوێ شتێکت پێ بڵێم و نازانی چیە..!
نازانم زەرورە قسەی دڵمت بۆ بکە
یان خۆت ئەهلی دڵیت و تێئەگەی
دە ڕۆژ بەر لە ئێستا پیرۆزبایم کرد ئاخر ترسام نەگەمە ئەمڕۆ و بەڵێنەکەم بشکێ کە هەموو ساڵێک یەکەم کەس بم بەر لەوەی چاوەکانت بکەیتەوە لە ساڵی تازەت پیرۆزبایت لێ بکەم!
کۆتا ڕۆژی ۲۳ ساڵیت بۆم نوسی و
یەکەم ڕۆژی ۲٥ ساڵیشت بەهەمان شێوە 😙
ڕەنگە ڕۆژانێک بێت بۆ بێتاقەتی سەیری ئەمانە بکەی و من لێرە نەماوم دڵنیام لەوە.. ئەو ڕۆژە لەئەمڕۆ دڵخۆشتربە بــا نوسین و یادگاریەکان منت بیربێننەوە...نـا نـــا هەر بەڕاست نامەوێ کە لێرە نەبووم شتێک هەبێ منت بیر بێنێتەوە.. ....... بەڵام
بیرتە پێم وتی گەر شەوێک غەمگین بویت و دەنگت پێم نەگەیشت  چاوەکانت داخەو دەست بخە سەر دڵت گوێ لە لێدانی ترپەکانی دڵت ڕاگرە من لەهیچ شوێنێکی ئەم دونیایەدا نیم جگە لەو دڵەی تۆ ... 😍
هەرکات بێدەنگی سەراپای ڕۆحت دادەگرێت من وەک باڵندەیەکی دەنگ خۆش لەگەڵ بێدەنگیەکانتدا دەدوێم
شعرێکت بەدەنگی بەرز بۆ دەخوێنمەوە دەڵێم :
من تۆم بۆ دوای مردنیش خۆشدەوێ 💙

ئەم هەموو قسانە بۆ ئەوە بوو پێت بڵێم
لەم دڵە بچوکەما هیوای باش بوونت بۆ هەڵئەگرم..💕
بوونێکی باش ئازیزی دڵم 🌸
لێرەین تـــا کاتێ بمانەوێ..!
باسی ئەوەش ناکەم چەند لەسەر دڵم قورس بوو نەمتوانی ئەمڕۆ لاتبم بەڵام لەوپەڕی شارێکی دوور لە تــۆوە پیرۆزبایت لێئەکەم 🎂🎉
پڕاو پڕی دڵم خۆشم ئەوێی و شیرینی لام 🙈💙
بۆ هەمیشە لە مندا بمێنەوە 😙🌼
.
۱۹ \ ۹ \۲۰۱٨
٨:۰٨
کەوسەر

.
تا کاتێک تە نیایت
هه رچی پێتەگات ئەڵێت:
تۆ کە هەموو شتێکت هەیە
بۆچی هاوسەرگیری ناکەیت؟
کاتیک هاوسەر گیریت کرد
هە رچی پێتەگات ئەڵێ
تۆ کە هەموو شتێکت هەبو
بۆچی هاوسەرگیریت کرد؟
.

.
‎فێری چێژ وەرگرتن نەبووین
لە گەرما ئەناڵێنین ..!لە سەرماش ڕائەکەین ، لە قەرەباڵغی بێتاقەتین ..!بە تەنهایش دڵ تەنگ ئەبین ..! هەموو ڕۆژێک چاوەڕوانی پشووی کۆتای هەفتە ئەکەین !بەڵام کاتێک ئەچینە ناو پشوەکەوە تاقەتی هیچمان نییە !هەمیشە چاوەڕێی کۆتای هاتنی ڕۆژانێکین کە باشترین ڕۆژانی ژیانمان پێک دەهێنین ..!قوتابخانە ، زانکۆ ، کار تەنانەت لە گەشتیش هەمیشە بیر لەگەشتن ئەکەینەوە بەبێ ئەوەی چێژ لە ڕێگاکە وەربگرین ..!بێ ئەوەی ئاگامان لێ بێت ژیان هەر هەمان ئەو چرکە ساتانە بوو کە ئەمان وویست تێپەڕ بێت .

.
بە پێنووسێکەوە دێمە لات
لە کتێبی ئەزموونەکانی ژیانت چیم بۆ ئەنووسی ؟
.

.
ئەگەر مرۆڤ بیت..!
دەبێ هەندێ جار بەختەوەریەکانت بشاریتەوە ، لەهەمبەر کەسێکدا کە نیگەرانە...
.
7:40

.
شەکرم کردە کوپە چاکەوە ..
بیرم چو تێکی بدەم ..
قومێکم لێ خوارد
زۆر تاڵ بوو ...
بەڵام تاڵی چا نیشانەی نەبوونی شەکر نیە تیایدا
لەبەرئەوەی تەنها بە جووڵاندنی شەکرەکە چاکە شیرین دەبێت .
شەکریش بوونی هەبوو تەنها پێویست بوو یەکێک بیجوڵێنێ
هەروەها خێر و خۆشیش لە دڵی کەسەکاندا هەیە
بەڵام پێویستی بە جوڵان هەیە
خێر و خۆشەویستی لە ناخی خۆتان و ئەوانەش کەخۆشتان ئەوێن بجوڵێنن ...هەست بەشیرینی ژیان دەکەن
هەست بە خێرو خۆشی کەسایەتی ئەوانی تریش دەکەن
چەند میهرەبان بوو شەکر ئەوەی هەیبوو بە چای بەخشی
و خۆشی وون بوو ..
وەکو شەکر بە تەنانەت بە وون بوونیشت جوانی و شیرینی بە جێ بێڵە .
.
6:44

.
ئەگەر ئێوارەیەک هات و خۆر ئاوابوو
غەمگین مەبە...
هەرچییەک لەژیانی تۆدا ئاوا دەبێت با ببێت ؛
من لەبری هەمووشتەکانی دونیا بۆتۆ هەڵدێم
لەبری خۆر،  لەبری مانگ
لەبری یەک بەیەکی چرای ماڵە هەژارەکان
جگە لەدونیا دڵمت بۆ ڕوناک دەکەمەوە

لەهەر کوێیەکی دونیا دابوویت
گرنگ نییە، لەگەڵ کێدا هاوسەفەری و خەیاڵت لای کێیە،
من تا تەنیایم گەورەتر بێت
خەیاڵەکانم دەمبەنەوە بۆلای تۆ
بیرم لای زەردەخەنەو قسە شیرنەکانی تۆیە.... کاتێک چاوە ئافسوناویەکانت لەخەودان
من سات بەسات بێدار دەبم و
لە سیمای جوانی تۆ ڕادەمێنم
لەبەر خۆمەوە دەڵێم :
دونیا هەرئەوەندە خۆشە
بەبێدەنگی لە ئازیزێکت ڕابمێنی 😍

دەمەوێت بڵێم تۆ تەنیا نیت،
من هەمیشە وەک دێوانەیەک لەلای تۆم
لە خەیاڵی تۆم...
من هەرخۆم نا دڵیشم لای تۆیە .
8:44

Most Popular Instagram Hashtags