[PR] Gain and Get More Likes and Followers on Instagram.

kaje.official kaje.official

26 posts   352477 followers   0 followings

🌸K A J E🌸  گەر وێنەکان خۆيان بدوێن.. پێمان دەڵێن.. ئەو هێزە شاراوەی لە ناخی مرۆڤ دايە زۆر بە هێزترە لەو جەستەيەی بە قەد دێوێکە بەڵام باوەڕی ناخی لاوازو بێ هێزە..

روژێك دادێ..په نجه ره كان له سه ر پشت بن
ده رگاكان كراوه بن..
مروڤه كان وه ك سروشتی خۆيان ده ركه ون و
خاوه ني كه سايه تی و شکۆی خۆيان بن
ئازادی ..هۆشياری..خوێنده واری
چه ند دنيايه کی جوان و ئارام به خشن
نيشتمان بێ ئازادی وه ك سترانێكی بێ
تێكست وايه ..
له گه ره لاوژه زياتر نه بی چي تر نابه خشێ
وه لی ئومێدو هيوا هه بێت باشه..
هەر نه بی
با كۆشكێك له خه ياڵ دروست بكه ين
ئه ميش دنيايه كی جوانه.... . . 🌸 کەژێ ی گوڵشا🌸

هۆ خەڵکينە !!
کێ دەڵێ..گەنجينەی بەڵێن
بەتاڵ نييە !
کێ دەڵێ..دەستی هەموو دنيا
بۆ قورگمان چەتاڵ نييە !
کێ دەڵێ..گۆشتی ناو قوتوی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ
گۆشتی ڕان و جەستەی ژن و
وردە پەنجەی مناڵێکی ئەنفاڵ نيە..

ئەگەر تۆ منت خۆش دەوێت
تکايە با نهێنی بێ
لێم دورکەوە
وەک و شێت خۆشت نەوێم
هيچ شتێکم پێ نابەخشی تەنيا خەم نەبێ

دورکەوە .. ‏🎶🎶사랑한다면
Sarang han da myun🎶

لە ڕۆژی ڤاڵانتاين..
خەجێ و سيامەند دەبينم
خۆشەويستی و گوڵ باران
لە مەم و زين دەسێنم
هه زاران عيشقی دنيا
ناگا بەو ساتە وەختەی
نالی بۆ حەبيبەکەی
لەيلاش بۆ مەجنونەکەی..
. . 🥀كەژێ ی گوڵشا🥀

بۆ هەميشە هەوڵ دەدەين
خۆرەتاو ميوانی ئاو بێ
ئەی بۆ عيشقی ئاگرێکين
سوتانێکی قوڵی تيابێ
ئيتر ئەمە پرسيارێکە و
سەد وەڵامی بەدوا دادێ
. . 🌸کەژێ ی گوڵشا🌸

🌸🌸🌸

ئەو ڕۆژانەی بيرت دەکەم
لە خەياڵدا دەوڵەمەندم
جاروبارەش بە پاساوێ
وەک فريشتەيەک دەتبێنم
شێرێک لەوێ و ڕيوييەک لەوێ
متمانە بە خۆم دەهێنم😊
لە نێو شادەماری خوێنم
وەک خڕۆکە تۆ دەبێنم
بەڵام ئەسەف...هەندێ جاريش
وەک کابوس و دێوە زمەو
ڤايرۆسی عيشق دەتبێنم...
. 🌸کەژێ ی گوڵشا🌸

ئاهاتي ناخم
ترپه ی نێو دڵم
سپرانۆی قورگی پچڕ پچڕم
داستانی ژين..
قه سيده ی مه رگ..
نه ژان ده يگرێ و نه به كۆتا دێ
تراژيديای رۆح..ڕه نگ و هاڕمۆنی
سه دان سه مفۆنيا به دوای خۆی دێنێ
هاواری نۆته..
شيوه نی به سته..
لاوك ده نالێ..حه يرانيش مه سته
ئه من نه مێنم له بۆ عه فرينێ..
. . . کەژێ

✨✨✨

ڕۆژێ دادێ يادم بکەی
ئاخ هەڵکێشی پەشيمانی
کەس وەک و من خۆشی ناوێ ی
بۆچی قەدری من نازانی
. .🎶گوێت لێ نەبوو🎶

..خۆ پێم گوتی
سەفەر مەکە،،ئەم سەفەرە لە تۆ نايە
دار هەر چەند باڵای بەرز بێ
پەل بهاوێ
ڕەگ شوێنی خۆی داکوتايە
دڵيش کە بەندی عيشق بێ
دابڕانی هەر لێ نايە..
. (کەژێ ی گوڵشا)

هاتم لە دەرگای دڵت دەم
بينيم دەرگا لەسەر پشت بوو
لە پرسگەی دڵتم پرسی..ئەوە بۆ دەرگا واڵايە؟
وەڵامێکی سەيری پێدام !
گوايە دڵت ..ئاخورێکی بێ دەرگايە
بۆ هەموو کەس بێ جياوازی
هەميشە کاروان سەرايە..
. 🌸کەژێ ی گوڵشا🌸

Most Popular Instagram Hashtags