jinani_runakbir jinani_runakbir

201 posts   5149 followers   2819 followings

jinanî ŕûnakbîr  زنان روشن فکر ❌پیج دو زبانه کوردی،فارسی ◀ ژن ته‌نیا ڕوخسار یا جه‌سته‌یه‌کی جوان نیه ◀ ژیان، ژنان، کۆمه‌ڵگا، کتێب 📚 ✌بژی مرۆڤایه‌تی

http://Tlgrm.me/jinani_runakbir

✌بژی #یه‌کسانی بژی #مرۆڤایه‌تی
فیلمێکی مێژووییم ده‌دیت به ناوی #ڕیشه که باسی له به‌رده‌داری و خراپی بارودۆخی ڕه‌شپێسته‌کانی ئامریکا ده‌کرد.
لای خۆم بیرم کرده‌وه که چۆن به درێژایی مێژوو مرۆڤه‌کان هه‌رده‌م بیانوویه‌کیان ‌بینیوه‌ته‌وه که خۆیان به‌رزتر و گرینگتر بسه‌لمێنێنن و به هۆی ئه‌و مرۆڤه‌کانی‌تر بکه‌نه کۆیله‌ و ژێر چه‌پۆکی خۆیان...
بۆ وێنه له سه‌ره‌تاوه پیاوان کوتوویانه،من پیاوم و به هێز ،بۆیه‌ش پله‌ی من له ژن به‌رزتره و من گرینگترم و ژن پێویسته گوێ به فه‌رمانی من بێ.
سپی پێسته‌کان کوتوویانه،ئێمه‌ی سپی پێست، جوانتر و سرنج ڕاکێشترین له ڕه‌شپێست و سوور پێست و زه‌رد پێست، بۆیه پله‌‌مان له‌وان به‌رزتره و دنیا ده‌بێ به قسه‌ی ئێمه هه‌ڵسووڕێ!
هۆگرانی هه‌ر دینێک له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون‌ که،دینی ئه‌وان پیرۆزتر و به‌رزتره له دینه‌کانی‌تر و پێویسته دنیا به‌و ڕێگه‌یه دا بڕوا که ئه‌وان بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن،دینیان کرده بیانوو وهێرشیان کرده سه‌ر هۆگرانی دین و ئایینه‌کانی‌تر و ئێستاش داعه‌شمان له‌به‌ر چاوه که چۆن چۆنی به بیانووی دینه‌که‌ی ده‌بڕێ و ده‌کوژێ.
هیتلێر ده‌یکووت،من ئاریاییم خوێنی من پاکتره له خوێنی مرۆڤه‌کانی‌تر و پێویسته مرۆڤایه‌تی هه‌موو گوێ به فه‌رمانی من بن و به‌و بیانوویه گۆماوی خوێنی به‌رپا کرد.
ئه‌و خۆ جیا کردنه‌وانه لێره‌دا کۆتایی پێ نایا و له ئاستی چکۆله‌تر دا به‌تایبه‌ت له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه دا زۆڕتڕیش وه‌به‌رچاو دێ، بۆ وێنه من گڕینگترم چون من ده‌وڵه‌مه‌ندم وتۆ هه‌ژار! من کچه ئاغام تۆ کوڕه گاوان!! من خه‌ڵکی شارم تۆ خه‌ڵکی دێهات، من فڵان له‌هجه‌م هه‌یه و تۆ فڵان! من بڕوانامه‌ی پی ئێچ دیم هه‌یه تۆ لیسانس! من پزیشکم تۆ کاریگه‌ر! من باڵا به‌رزم تۆ کورته باڵا!!
من،من،من،من و ... ئاوایه که مرۆڤ قه‌ت بیانووی لێ نابڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و که‌سانی وه‌ک خۆی به‌رز و بڵیند بنرخێنێ!!!
شه‌ڕ و زوڵم و نابه‌رابه‌ری قه‌ت کۆتایی پێ نایا تا ئه‌وکاته‌ی بفامێنین که #مرۆڤ بوون به‌سته به #ڕه‌گه‌ز و #ڕه‌نگ و #زمان و #ئایین و #پاره و #به‌ژن و #باڵا و #شار و #دێهات و #بڕوانامه‌ی زانستی و... نیه.
مرۆڤ بوون واتا بوون‌،هه‌ناسه کێشان له سه‌ر زه‌وی و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و هه‌وڵ دان بۆ ئاشتی.
ئێمه به هه‌ر شێوه‌ و ڕوخسار و زمان و به هه‌ر بیر و باوه‌ڕێک که بین، هه‌مومان یه‌ک ناومان هه‌یه،ئه‌ویش ناوی پیرۆزی «مرۆڤه».
نووسین: سروه.ت
#ژنانی_ڕووناکبیر

ژماره‌یه‌ک له ژنانی براوه‌ی نۆبێلی ئه‌ده‌بیات
تا وه‌کوو ئێستا واتا له ساڵی ۱۹۰۱ تا ساڵی ۲۰۱۶  ژنان ۴۹  جار بوونه‌ته براوه‌ی #خه‌ڵاتی_نۆبێل و پیاوان زیاتر له ۲۸۰ جار.
ژنان زۆرتر له بواره‌کانی ئه‌ده‌بیات و ئاشتی بوونه‌ته براوه.
#ماری_کووری ته‌نیا ژنێکه که تا ئه‌مڕۆ توانیویه‌تی‌ دوو خه‌ڵاتی نۆبێل یه‌کیان له‌ فیزیک و ئه‌وی تریشیان له شیمی دا بباته‌وه.
له شازده ساڵی ڕابردوو واتا له ساڵی ۲۰۰۰ تا ۲۰۱۶،  ۱۹ ژن توانیویانه ئه‌و خه‌ڵاته ببه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دا که هه‌رچی دینا زۆرتر به‌ره‌و یه‌کسانی ڕه‌گه‌زی هه‌نگاو هه‌ڵدێنێته‌وه ئه‌وه ژنانیش زۆرتر ده‌توانن له بواری زانست و هونه‌ر و... دا بدره‌وشێنه‌وه.
بێگومان جیاوازی ژماره‌ی ژنان و پیاوانی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، له ده‌ورانێک دا ژنان مافی خوێندنیان نه‌بوو، پاشان مافی چوونه زانکۆیان نه‌بوو‌، هه‌ندێک له ژنان دوای پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شی به ته‌واوی له خوێندن و به‌دوادا چوونی زانستی دوور خرانه‌وه و وه‌ک ده‌یزانین تا کوو ئێستاش ئه‌و به‌ربه‌سته‌نه ‌(هه‌رچه‌ند که‌متر )به‌ڵام به‌رده‌وامن.
@jinani_runakbir

از سال ۱۹۰۱ تا ۲۰۱۶ تنها ۴۹ زن توانسته‌اند. برنده جایزه نوبل گردند.
تنها زنی که دو بار برنده #جایزه_نوبل گشته #ماری_کوری است که یکبار در فیزیک و بار دیگر در شیمی موفق به دریافت این جایزه شده است.
زنان بیشتر در زمینه‌های ادبیات و صلح جهانی توانسته‌اند به این جایزه دست یابند.
بدون شک اولین عامل موثر در تفاوت تعداد زنان در مقایسه با مردان برنده نوبل تبعیض جنسیتی بوده‌ است.
چنان که از ابتدا زنان از حق تحصیل برخوردار نبودند و سپس برای زنان در رفتن به دانشگاه محدودیت وجود داشته و همچنین بسیاری از زنان بعد از ازدواج مجبور به انصراف از تحصیل و تحقیق در علم گشته‌اند و همچنین مسئولیتهای خانه‌داری و پرورش فرزندان هم همیشه مانعی برای پیشرفت شخصی زنان در علم و هنر و تحصیل بوده‌ است.
در ۱۶ سال گذشته زنان توانسته‌اند ۱۹ بار برنده جایزه نوبل گردند و همین نشان میدهد که با افزایش عدالت جنسی و کاهش تبعیض‌ها و دادن فرصتهای بیشتر به زنان، استعدادها و توانایی هایشان هم به همان نسبت شکوفا میگردد.
⭕عکس: تعدادی از زنان برنده جایزه نوبل ادبیات
#ژنانی_ڕووناکبیر

#international_mother_day
دایک ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌موو ڕۆژێ ڕێ ڕه‌وه‌کان گسک ده‌ادت
وڵات خاوێن ده‌کاته‌وه، چێشت لێ ده‌نێت
تووشی پووکانه‌وه‌ی ئێسک ده‌بێ و گوێی ناداتێ
ڕه‌نگی دوگمه‌کانی جله‌که‌ی لێک جیاوازن و
هیچ گرینگی به خۆی نادات و
له خه‌می پێگه‌یشتنی منداڵه‌کانی دایه و
ته‌نیا به خۆشی ئه‌وان ده‌حه‌سێته‌وه...
دایک ئه‌و که‌سه‌یه که هیچ کات
 پێی به یاریه‌کانی ئوله‌مپیک نه‌کراوته‌وه
به‌ڵام خۆی قاره‌مانه...
قاره‌مانێک که خۆی ده‌سووتێنێ و که‌س ڕێزی لێ ناگرێ.
که‌س تاجه گوڵینه‌ی له سه‌ر دانانێ و
که‌س به ماندوو بوونی نازانێ!  پێمان وایه ئه‌رکی دایکه که بسووتێ و خۆی فیدا کا
به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه
دایکیش مرۆڤه،پێویسته ڕێز له خۆی بگرێ و پێویسته ڕێزی لێ بگرین.
پێویسته گه‌شه بکا و به‌ره‌و پێش بچێ‌، قه‌رار نیه ژیانی دایکان دوای له دایک بوونی مناڵه‌کانیان ته‌واو بێ.
@jinani_runakbir
مادری که هر روز راهروها را جارو میکشد
با عشق خانه را تمیز نگه میدارد و آشپزی میکند
پوکی استخوان دارد و اهمیتی بدان نمیدهد
رنگ دکمه های لباسش با هم فرق دارند
هیچ اهمیتی به خود نمیدهد
و همه هم و غمش موفقیت فرزندانش است...
مادر کسی است که هیچ گاه به المپیک نرفته
ولی یک قهرمان است...
قهرمانی که عمر خود را پیش پای خانواده‌ش میسوزاند
قهرمانی که هیچ کس تاج پیروزی را بر سرش نمینهد
و هیچ کس پی به خستگی و درماندگی اش نمیبرد!
چرا که باور داریم مادر بودن یعنی سوختن و فدا شدن
و این اشتباه است
مادر هم یک انسان است
انسانی که احتیاج به توجه دارد‌ ،به قدر دانی به زیستن و رشد کردن
قرار نیست زندگی مادرها بعد از بدنیا ‌‌آوردن فرزندانشان تمام شود!

#افسانه_بکارت #زن #مرد #دختر #پسر
سازمانی بێهداشتی جیهانی به‌ڵگه‌نامه‌ی پشکنینی په‌رده‌ی کچێنی پێ زانستی نیه‌و وه‌ک بێ ڕێزی کردن به ژنان( دانانی ژن وه‌ک کاڵایه‌ک) له لایان پیاونه‌وه باسی لێده‌کات.
له‌هێندێک له کچان ئه‌و په‌رده‌یه بوونی نیه و هه‌ندێک له کچانیش به هۆی تووش بوون به ڕووداوی جۆراو جۆر و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌ن پێش پێک هێنانی ژیانی هاوبه‌شی ئه‌و په‌رده‌یه‌ نا‌مێنێ.
ئه‌وه له حاڵێک دایه که له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به هه‌زاران کچ له سه‌‌ر ئه‌و بابه‌ته ژیان و گیانیان له ده‌ست داوه
پشکنینی په‌رده‌ی کچێتی،له باری #ئه‌خلاقی،له باری #مرۆڤی و هه‌ر وه‌ها له باری #زنستییه‌وه دروست نیه‌.
ئه‌و پشکنینه یه‌ک لایانه‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ که پیاو مافی خۆیه‌تی چ ده‌کا بیکا به‌ڵام بۆ ژن سنوورێک هه‌یه‌!!؟
بێکاره‌ت واتا ده‌ست لێنه‌که‌وتوویی،شتێکه تایبه‌ت به هه‌‌ر دووک لا،ئه‌گه پشکنینێک بۆ پیاو نیه و ژن باوه‌ڕی پێیه‌تی ئه‌وه ده‌بێ،پیاویش هه‌‌ر به‌‌و جۆره باوه‌ڕی به هاوژینی داهاتووی خۆی هه‌بێ.
@jinani_runakbir
عفو بین‌الملل «اجبار  زنان به تست باکرگی را مطلقاً غیرقابل قبول و رفتاری با هدف تحقیر زنان به دلیل زن بودن» توصیف میکند.
#ویکی_پدیا
عملا و طبق گزارش سازمان بهداشت جهانی راهی برای تشخیص بکارت وجود ندارد و دست نخورده بودن بیشتر شبیه به یک افسانه غیر واقعی میماند،دلیل آن هم این است که پرده دارای انواع گوناگونی از نظر شکل،ضخامت و اندازه میباشد،پس بازبینی ‌آن نمیتواند دلیل محکمی برای اثبات این موضوع باشد که شخص رابطه‌ی جنسی داشته‌است یا خیر.
این در حالی است که در برخی از دختران پرده‌ای وجود ندارد،در برخی بسیار انعطاف پذیر است و تا حاملگی اول باقی میماند.
توره فولستاد، پژوهش‌گر سازمان سکس و جامعه نروژ می گوید افسانه پرده بکارت نادرست است و جامعه مردان آن را برای محدود کردن و سرکوب زنان طراحی کرده است. در حالی که در طول تاریخ خود این مردان با چنین محرومیت و محدودیت هایی که به مساله عفت مربوط است، مواجه نبوده و نیستند!
⭕مقالات بیشتر در این باره را در کانال بخوانید.
#ژنانی_ڕووناکبیر
#ژن #ژنان #کچان #کوڕ #پیاو

‍ 💪 #Hidden_figures 💪
فیلمی جوانی "که‌سایه‌تیه نادیاره‌کان"
له بارودۆخێک دا که #ژن بوون و سه‌ره‌ڕای ئه‌ویش #ڕه‌شپێست بوون به‌ربه‌ست گه‌لێک بوون بۆ زۆربه‌ی ژنان و ڕه‌شپێستانی ئامریکا بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌کانیان، سێ ژنی ڕیازی دانی ڕه‌شپێست به‌ربه‌سته‌کان تێک ده‌شکێنن و ده‌یسه‌لمێنن که توانایه‌کانی مرۆڤ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به #ڕه‌گه‌ز و #ڕه‌نگی_پێسته‌وه نیه.
ئه‌و فیلمه باسێکه له ڕووداوه‌کانی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی سێ ژن که به تواناییه‌کانیان ڕێنامه ئاسمانیه‌کانی ناسا به‌ره‌و پێش چوونێکی مه‌زن ده‌به‌ن و به هۆی لێهاتوویی و توانایی ئه‌وان ناسا ده‌توانێ بۆ یه‌که‌مین جار پیاوێکی ئه‌مریکی بنێرێته بۆشاییه‌کانی ئاسمان.
...
«به‌ڕێز جانسۆن له ناسا هێندێک ژن هه‌ن که کاریان به ده‌سته نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌نیان له‌به‌ر دایه،نه‌خێر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماندوونه‌ناسن و چاویلکه‌یان به‌چاوه‌یه.»
دیالۆگێک له فیلم.
@jinani_runakbir
فیلم زیبای #چهره‌های_پنهان روایتی است از زندگی سه زن ریاضیدانی سیاه پوست آمریکایی که در بخش محاسبات ناسا کار میکنند.
در زمانی که #زن بودن و بدتر از آن #سیاهپوست بودن موانعی بزرگ در رسیدن به آرزوها و پستهای شغلی بالا بود این سه‌ زن سیاهپوست آمریکایی موانع رو پشت سر میگذارند و با استعداد و تلاش خستگی ناپذیرشون نشدنی ها رو ممکن میکنند و نشون میدن که توانایی‌های انسان محدود به #جنسیت و #رنگ_پوست نیست.
فیلم روایتی است از زندگی واقعی این سه ‌‌زن سیاهپوست که با تلاش اونها ناسا برای اولین بار اولین خلبان آمریکایی رو به فضا میفرسته.
...
. «‌آقای جانسون تو ناسا تعدادی زن هستند که مسئولیتهایی رو برعهده دارند نه بخاطر اینکه دامن میپوشند،نخیر چونکه خستگی ناپذیرند و عینک به چشماشون میزنند.»
از متن فیلم.
#ژنانی_ڕووناکبیر

ساڵڕۆژی له دایک بوونت پیرۆز شاعیری گه‌‌ل
ئێمه گه‌لی کورد و به تایبه‌ت #ژنانی_کورد زۆر به‌خته‌وه‌رین به له دایک بوونی وه‌ها ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشان که ڕووناکییه‌کی بێ بڕانه‌وه‌‌ی به‌خشیه ئاسمانی شێعر و ئه‌ده‌بی کوردی.
#شێرکۆ_بێکه‌س مامۆستای ڕووناکبیری بوو،سروشت دۆست و مرۆڤ دۆست بوو.
له‌ کاتێک دا که شاعیرانی تر ته‌نیا باسیان له جوانی ڕوخسار و قه‌د وباڵای ژن ده‌کرد مامۆستا له‌و ئاسته تێپه‌ڕی و هاته ناو ناخی ژنه‌وه،بوو به ده‌نگی کپ کراوی ژن و باسی له ئێش و ئازاره‌کانی ژن کرد،باسی له کۆمه‌ڵگای سمێڵ کرد و نفرینی کرد.
ژنی به‌ره‌و ڕووناکی هان دا،داوای له ژن کرد که خۆی بناسێ،ڕێز له خۆی بگرێ و دروشمی بۆ ئازادی و یه‌کسانی ژنی و پیاو و مرۆڤایه‌تی ‌دا.
به‌خته‌وه‌‌رین که که‌سێکی وه‌ک ئه‌و مان هه‌بوو.
@jinani_runakbir

من ئەمڕۆ کورتیله چیرۆکێکتان
دەربارەی دوو ژن بۆ ئەگێڕمەوه
ژنێک هەبوو
هەر خاوەن چرای جوانیی لەش بوو
ژنێکی دی هەبوو، جوان نەبوو
هەر خاوەنی
چرای عەقڵێکی گەش گەش بوو
که یەکەم کەوته گەڵاڕێزان و ناو تەمتومان
تەمەن تاریکی کرد
چراکەشی کوژایەوه
دووەمیان، ئەویش کەوته گەڵاڕێزان
بەڵام چرای نەکوژایەوه «نه‌مر شێرکۆ بێکه‌س»

هه‌وڵ ده‌ده‌م ژنێکی ژیر بم!‌
له میوانی یان خود زه‌ماوه‌ند و... ژنان پێکه‌وه داده‌نیشن
باس له ژماره‌ی جله‌کوردیه‌کان و نرخه‌که‌ی و مسقاڵی زێڕه‌کانیان و مۆدی نوێی شت و مه‌کی ناو ماڵ ده‌که‌ن!
که له ناویان دام و هیچ ناڵێم پێیان وایه خۆم لێ گۆڕاوه، به‌ڵام هیچ کام له‌و باسانه بۆ من سرنج ڕاکێش نین، نه‌ک ئه‌وه‌ی له جلی کوردی و زێڕ و شت و مه‌کی نێو ماڵ بێزار بم نا، به‌ڵام ئه‌و باسانه داڵغه(دغدغه)ی ناو مێشکی من نین!
من حه‌زم لێ یه دانیشین و باس له ژماره‌ی ئه‌و کتێبانه بکه‌ین که خوێندوومانه‌ته‌وه،باس له تواناییه‌کانمان بکه‌ین،حه‌زم لێ یه دانیشین و باس له شێوازێکی باش بۆ په‌روه‌ده‌کردنی مناڵه‌کانمان بکه‌ین!

من زۆر گرینگی به مناڵه‌کانم ده‌‌ده‌م نه‌ک ئه‌وه‌ی خۆم له بیر بچێته‌وه و هه‌موو ژیانم بۆ ئه‌وان دانێم نا،خۆم له ئاستیان دا به به‌ر‌پرسیار ده‌‌زانم،نه‌ک ئه‌وه‌ی که ته‌نیا گرینگی بده‌مه خواردن و جل پۆشین یان نه‌خێر من هه‌وڵ ده‌ده‌م له گه‌ڵیان هاوڕێ بم و یارمه‌یتان بده‌م که تواناییه کانیان بدۆزنه‌وه و تێیدا سه‌رکه‌وتوو بن.

به هیچ شێوه ڕه‌نگی پرچه‌کانم و کرێمی گریم و که‌ره‌سته‌ی جوانکاری بۆ من تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له میوانیه‌کی سێ ساعه‌ته دا باسی ده‌کرێ سرنج ڕاکێش نیه،من پێم خۆشه دانیشین و باس له بارودۆخی دنیا بکه‌ین،باس له مافه‌کانی خۆمان بکه‌ین و ڕێ و شوێنێک بۆ گه‌یشتن به مافه پێشێل کراوه‌کانمان بدۆزینه‌وه!

من شانازی به ژماره‌ی سککه‌ی ماره‌ییه‌که‌م ناکه‌م ،شانازی من ئه‌وه‌یه که که‌مترین ماره‌ییم هه‌یه به‌ڵام ئازادییه‌کانی خۆم وه‌ک مرۆڤێک له ده‌ست نه‌داوه و ئیختیاری ژیانی خۆم له‌ده‌ست خۆم دایه و هاوسه‌‌رم ته‌نیا شه‌ریک و هاوڕێی ژیانمه نه‌ک ساحیب ئیختیار و مافدارم.
من شانازی به ساماندار(ده‌وڵه‌مه‌ندی) هاوسه‌ره که‌م ناکه‌م به‌ڵکوو هه‌وڵ ده‌ده‌م که خۆم له باری ئابووری دا تێبکۆشم و باری سه‌رشانی که‌س نه‌بم.

من هه‌وڵ ده‌ده‌م له پێش هه‌موشتێک دا خۆم بۆ گرینگ بێ نه‌ به‌و مانایه که شه‌و و ڕۆژ له پێش ئاوێنه بم و خه‌ریکی جوانکاری و کڕینی جل و... نه‌خێر من گرینگی به خۆم ده‌ده‌م و وه‌رزش ده‌که‌م، گرینگی به خۆم ده‌ده‌م و کتێب ده‌خوێنمه‌وه،گرینگی به خۆم ده‌ده‌م و شتی باش و که‌م ده‌خۆم.
من هه‌وڵ ده‌ده‌م ژنێکی ژیر بم ئێوه چی؟
نووسین: سروه.ت
#ژنانی_ڕووناکبیر #ژن #ژیان #ژنان #کچان #مناڵان #ماف #کوردستان #کرماشان #سنه #ئیلام #هه‌ولێر #سلێمانی #مه‌ریوان #بۆکان #سه‌قز #مه‌هاباد #بانه #سه‌رده‌شت #جوانڕۆ #پاوه #شنۆ #نه‌غه‌ده #کۆیه #سه‌رپۆل‌ زه‌هاو

گالێری په‌ریسا☝
ئه‌وڕۆ هه‌ر به ڕێکه‌وت له گه‌ڵ خاتوونێکی کوردی هونه‌رمه‌ندی سه‌رده‌شتی  به ناوی په‌ریسا ئه‌حمه‌دی ئاشنا بووم.
 کاره هونه‌ریه‌کانی زۆر سرنج ڕاکێش بوو بۆیه‌ش پێمخۆش بوو ئه‌و هونه‌‌رمه‌نده‌و به‌رهه‌مه‌کانی به ئێوه‌ش بناسێنم.
په‌ریسا خۆی بڕوانامه‌ی لیسانسی ڕیازیاتی هه‌یه به‌ڵام هۆگری هونه‌ره و ئێستاش تێی دا زۆر سه‌ که‌وتووه.
به‌و هیوایه‌ی هه‌مووی ئێوه ئازیزانیش توانایی و هونه‌ره‌کانی خۆتان بناسن و به شوێنی دا بڕۆن و سه‌رکه‌وتوو بن، له بیرتان بێ که ژن بوون به‌ڕبه‌ستێک بۆ گه‌یشتنی ئێوه به ئامانجه‌کانتان نیه‌ و گه‌ر بتان هه‌وێ به ده‌ستی دێنن.
بۆ بینینی کاره جوانه‌کانی خاتوو په‌‌ریسا سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌که‌ی بکه‌ن و ده‌توانن چتان پێ جوان بوو سفارش بده‌ن.👇👇
@gallery_parisaa
@gallery_parisaa

امروز خیلی اتفاقی با یک خانوم هنرمند کورد سردشتی به نام پریسا احمدی آشنا شدم.
کارهاش و هنرش اونقدر نظرم رو جلب کرد که تصمیم گرفتم شما رو هم با هنر ایشون  آشنا کنم.
پریسا لیسانس ریاضیات محض داره ولی علاقه‌ش به هنر باعث شده که راه هنر رو در پیش بگیره و خوشبختانه الان هم در هنرش خیلی موفقه و حتی تونسته از این راه کسب در‌آمد بکنه.
یادتون باشه که زن بودن محدودیت نیست و همیشه برای رسیدن شما به اهدافتون راهی هست.
به امید اینکه همه هنرها و توانایی هامون رو بشناسیم و دنبالش بریم.
برای دیدن کارهای زیبای پریسا احمدی میتونید به پیجش سر بزنید و از کارهای زیباش دیدن کنید. 👇👇
@gallery_parisaa
@gallery_parisaa

#شروط_ضمن_عقد
شروط ضمن عقد ازدواج تعهداتی است که در حین ازدواج با توافق زن و شوهر وارد مفاد قرار داد ازدواج آن‌ها می‌شود. این شروط را می‌توان در سند رسمی ازدواج ذکر کرده و با امضای دو طرف رسمیت داد.
بر اساس فقه اسلامی و قانون مدنی ایران، ازدواج قراردادی است که در آن حقوق و تکالیف متفاوتی به زن و مرد داده می‌شود. با امضای سند ازدواج، زن برخی ازحقوق مدنی و معنوی خود همچون حق سفر، داشتن شغل، انتخاب محل زندگی و مسکن، ولایت بر فرزندان و جدایی از همسر (طلاق) را از دست می‌دهد و حقوق مادی همچون مهریه و نفقه را به دست می‌آورد و معمولاً از شروط ضمن عقد برای تغییر این آثار حقوقی ازدواج استفاده می‌کنند
شروطی كه در قباله‌های ازدواج مندرج بوده، به قرار زیر است:
الف) شرط تحصیل:
زوج، زوجه را در ادامه تحصیل تا هر مرحله كه زوجه لازم بداند و در هر كجا كه شرایط ایجاب کند، مخیر می‌سازد.
ب) شرط اشتغال:
زوج، زوجه را در اشتغال به هر شغلی كه مایل باشد، در هر كجا كه شرایط ایجاب کند، مخیر می‌سازد.
ج) شرط وكالت زوجه در صدور جواز خروج از كشور:
مطابق قانون گذرنامه، زنان متأهل فقط با اجاره‌ كتبی همسر خود می‌توانند از كشور خارج شوند.
زوج به زوجه، وكالت بلاعزل می‌دهد كه با همه اختیارات قانونی بدون نیاز به اجازه شفاهی یا كتبی مجدد شوهر، از كشور خارج شود.

د) شرط تقسیم اموال موجود میان شوهر و زن پس از جدایی:
بر این اساس، زوج  ضمن عقد ازدواج متعهد می‌شود كه هر گاه طلاق به‌درخواست زوجه نباشد و طبق تشخیص دادگاه تقاضای طلاق ناشی از تخلف زن از وظایف همسرداری یا سوءاخلاق و رفتار او نباشد، زوج موظف است تا نصف دارایی موجود را كه در ایام زناشویی با او به‌ دست آورده یا معادل آن را طبق نظر دادگاه، بلاعوض به زوجه منتقل کند.
هـ) حضانت فرزندان پس از طلاق:

و) شرط وكالت مطلق زوجه در طلاق:
زوج به زوجه وكالت بلاعزل با حق توكیل به غیر می‌دهد تا زوجه در هر زمان و تحت هر شرایطی از جانب زوج، به مطلقه کردن خود از قید زوجیت زوج به هر طریق اعم از اخذ یا بذل مهریه اقدام کند.

این شروط چیزی‏ نیست جز حمایت از زن و رعایت پیش‏بینی‏‌های لازم برای‏ پیشگیری از سوء استفاه از اختیار طلاق‏  به دست مرد.

#زن #ازدواج #مرد #حق

یه‌کێک له هه‌ڤاڵان گێڕایه‌وه که چه‌ند ڕۆژ پێش، له سه‌ر تۆڕی تیلێگڕام ئاغایه‌ک کورته نامه‌ی بۆ ناردوه و بۆی نووسیوه:
ئه‌وه بۆچی وێنه‌ی خۆت له سه‌ر پڕۆڤایله‌که‌ت داناوه؟بۆ ده‌تهه‌وێ ئابڕووی بنه‌ماڵه‌که‌ت ببه‌ی؟
ئه‌ویش وڵامی داوته‌وه که من وا بیر ناکه‌مه‌وه و ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ندی به ئێوه وه نیه!
کابرا ده‌س به‌ردار نه‌بووه و له وڵام دا کوتویه تی:
مانگا به دزی که‌ڵ ده‌گرێ و به ئاشکرا ده‌زێ!
😨😨😨
توخوا ئه‌وه‌ی که وێنه‌ی خۆت دانێی عه‌یب تره یان شوبهاندنی ژن به مانگا و به‌و چه‌شنه بێڕێزی کردن پێی؟
له چ کۆمه‌ڵگایه‌ک دا ده‌ژین ئێمه؟
کۆمه‌ڵگایه‌ک دایمه ده‌م له ڕووناکبیری و دێموکراسی و ماڤی مرۆڤ و ماڤی ژن لێده‌دا و به کردوه‌ش دژی هه‌مووی ئه‌و شتانه ده‌جووڵێته‌وه.
کومه‌ڵگایه‌ک که تاکی وای تێدایه که وه‌ده‌ر که‌وتنی ڕوخساری ژنی پێ شه‌رمه!!به ڕاستی ئه‌و جۆره بیر کردنه‌وه‌یه چ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ بیر و بۆچوونی داعه‌شی هه‌یه؟ به‌ قسه‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته بێ له‌مه‌و به دوا ده‌بێ ژنان و کچان کاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ش به ڕووبه‌ندێک ڕوخساریان داپۆشن نه‌وه‌ک نه‌فه‌رێک بیان بینێ و ئابڕووی بنه‌ماڵه‌که‌یان بچێ!!
ماڤی ژنانه هه‌ر وه‌ک چۆن پیاوان وێنه‌ی خۆیان له سه‌ر پڕۆفایله‌که‌یان داده‌نێن ئه‌وانیش دایبنێن و دیتنی وێنه و ڕوخسار نیه که ده‌بێته هۆی بێ ئابڕوو بوون،ئه‌وه چۆنیه‌تی بیرو بڕوا و هه‌ڵسوکه‌وتی ئێمه‌یه که بێ‌ئابڕومان ده‌کات.
@jinani_runakbir
به نظر شما اینکه زنها و دخترها عکس خودشون رو روی پروفایلشون در صفحه‌های مجازی بگذارند،آبروی خانوادگی شون رو تهدید میکنه؟؟

@kurdinus
ژن،ژن، تۆ ژیانی

خۆشه‌ویستان
بۆ چێژ وه‌رگرتن له شێعری جوان و پڕ له هه‌ست و سۆزی شاعیرانی پایه‌به‌رزی کورد وێڕای دیزاینێکی جوان لاپه‌ره‌ی ئینستاگڕامی #کوردینووس فاڵۆو بکه‌ن.
دڵنیابن په‌شیمان نابنه‌وه.
لاپه‌ڕه‌ی ڕازاوه‌ی #کوردینووس👇👇👇
@kurdinus
@kurdinus

برای دیدن و لذت بردن از اشعار زیبای شاعران کورد پیج کوردینووس رو فالو کنید.
@kurdinus

#مه‌لاله_یووسف_زای کچه قاره‌مانی پاکستانی

مه‌لاله به هۆی پاڵپشتی له مافی خوێندنی کچان له ته‌مه‌نی ۱۴ساڵی دا له لایان تاڵه‌بانه‌وه تێڕۆر ده‌کرێ به‌ڵام گیانی له ده‌ست نادا و تێکۆشانی بۆ ژنان و مناڵان چڕتر ده‌کاته‌وه.
مه‌لاله له ساڵی ۲۰۱۳ دا ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ( خه‌ڵاتی ئازادی بیر و باوه‌ڕ) و پاشان له ساڵی ۲۰۱۵ به هۆی چالاکی بۆ مافی خوێندنی مناڵان له گه‌ڵ خاتوونێکی تر به ناوی کایلاش ساتیاری، چالاکی مافی مناڵان له هێند خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل وه‌رده‌گرێ.
مه‌لاله ئێستا له ته‌مه‌نی نۆزده ساڵیدا وه‌ک لاوترین سه‌فیری ئاشتی له نه‌ته‌‌‌وه یه‌ک گرتووه کان ده‌ست نیشان کراوه.
. «مناڵێک،مامۆستایه‌ک،پێنووسێک و کتێبێک ده‌توانێ دنیا بگۆڕێ.»
له کتێبی ژیان نامه‌ی مه‌لاله، پڕ فرۆشترین کتێبی ئۆتۆبیوگڕافی له ساڵی ۲۰۱۳

@jinani_runakbir

#ملاله به خاطر دفاع از حق تحصیل دختران و کودکان در پاکستان توسط طالبان ترور میگردد ولی جانش را از دست نمیدهد و مصمم تر از قبل به تلاش برای احقاق  حق تحصیل زنان و کودکان ادامه میدهد و به همین خاطر در سال ۲۰۱۳ برنده جایزه ساخاروف( جایزه آزادی اندیشه) پارلمان اروپا میگردد و در سال ۲۰۱۵ هم به همراه کایلاش ساتیاری مدافع حقوق کودکان هندی موفق به دریافت جایزه صلح نوبل میگردد.
او هم اکنون بعنوان جوانترین سفیر صلح سازمان ملل انتخاب شده است.
کتاب « من ملاله هستم» شرحی است از خاطرات زندگی ملاله.
.
«یک کودک،یک معلم،یک مداد و یک کتاب میتواند دنیا را تغییر دهد.»
از کتاب #من_ملاله_هستم پرفروشترین کتاب اتوبیوگرافی در سال ۲۰۱۳

Most Popular Instagram Hashtags