dwarozhnet dwarozhnet

1,907 posts   4,529 followers   2 followings

Dwarozh Net  یه‌كه‌می عێراق و كوردستان

بۆچی پزیشکەکانی دڵ پێداگری لەسەر خواردنی ماسی دەکەنەوە؟ 
دواڕۆژ

زۆربەی زانایان دوپاتی دەکەنەوە کە سیستمی خۆراکی و هەندێک خۆراک کاریگەریەکی بەهێزیان هەیە نەک تەنیا لەسەر کێشی مرۆڤ بەڵکو لەسەر تەندروستی مێشک و دڵ و دەمارەکان.
لەوبارەیەوە ئێریک ریم، زانا لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی دەڵێت "دەزانین رۆنی ئۆمیگا ٣ لە ماسیدا هەیە کە بۆ تەندروستی دڵ باشە و توێژینەوەیەکمان ئەنجامدا بە شیکردنەوەی ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشو کە دەیسەلمێنن ماسی لەهەموو گۆشتەکانی دیکە سودی بۆ مرۆڤ زیاترە"

بۆ بەدەستهێنانی وەڵامێکی وردتر زاناکە و هاوڕێکانی لە زانکۆکە هەموو لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی ئەو توێژینەوانەیان شیکردۆتەوە کە لەسەرانسەری جیهاندا لەماوەی رابردوودا سەبارەت بە خواردنە دەریاییەکان ئەنجام دراون.
زانایانی بواری پزیشکی سەلماندویانە خواردنی ماسی دووجار لە هەفتەیەکدا بەسە بۆ رێگری کردن لە ئەگەری توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە بەرێژەی ٥٠% و بۆ بەدەستهێنانی کاریگەری هاوشێوەی ماسی پێویستە هەفتەی دووجار رۆنی ماسی بخورێت.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد

بۆچى شازاده‌ ویلیام ناتوانێت وه‌ك شازاده‌ هارى ده‌ستى هاوسه‌ره‌كه‌ى بگرێت
دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا ئاهه‌نگى شاهانه‌ى شازاده‌ى بریتانیا شازاده‌ (هارى و مێگان) (ماركل) به‌ڕێوه‌چوو ده‌نگۆیه‌كى زۆر له‌ ڕێى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ له‌باره‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌ و په‌یوه‌ندى نێوان شازاده‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ى و به‌راوردكردنى به‌ په‌یوه‌ندى شازاده‌كانى پێشوو و هاوسه‌ره‌كانیان درووست بووه‌. یه‌كێك له‌و بابه‌ته‌ناى بووه‌ته‌ باسى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گه‌رموگوڕى په‌یوه‌ندى شازاده‌ هارى و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تى به‌ به‌راورد به‌ په‌یوه‌ندى نێوان شازاده‌ى گه‌وره‌ ویلیام و كه‌یتى هاوسه‌رى، شازاده‌ هارى هه‌میشه‌ به‌ به‌رچاوى هه‌مووانه‌وه‌ خۆشه‌ویستى بۆ مێگان ده‌رده‌بڕێت و له‌ ده‌رچوونه‌كانیاندا پێكه‌وه‌ ده‌ستى ده‌گرێت به‌ پێچه‌وانه‌ى شازاده‌ ویلیامه‌وه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندى به‌ شێوازى كه‌سایه‌تى شازاده‌كانه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به‌ پرۆتۆكۆڵ و یاساى بنه‌ماڵه‌ى شاهانه‌وه‌ هه‌یه‌، شازاده‌ ویلیام میراتگرى عه‌رشى شاهانه‌یه‌ و شازاده‌ هارى له‌ پله‌به‌ندى شه‌شه‌مى خێزانى شاهانه‌دا دێت بۆیه‌ یاساكان به‌ پێى ڕیزبه‌ندى شازاده‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت.

هۆشداری لە سەیرکردنی درامایەکی تەلەفزیۆنی دەدرێت
دواڕۆژ

شارەزایانی بواری دەرونناسی هۆشداری دەدەن لە سەیرکردنی درامای ئەمریکی 13 reasons why لەلایەن گەنجان و هەرزەکارانەوە.
بەشی یەکەمی درامای ( 13 Reasons Why) بە دیمەنێکی ترسناکی خۆکوشتنی ئەکتەری سەرەکی دراماکە کۆتایی پێدێت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ تێکدانی دەرونی گەنجان.

مایکڵ بی شارەزای بواری دەروونی ، باسی لەوەکردووە، تا ئێستا ٣١ کەس کە 
لەتەمەنێکی کەمدان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەی بەهۆی کاریگەری دراماکەوە.
تا ئێستا بەشی دووەمی دراماکە دەستی بە پەخشکردن نەکردووە و داواکراوە لە دیمەنەکانی بەشی یەکەم دووربکەونەوە داواش لە دایک و باوکان کراوە ڕێگری بکەن لە سەیرکردنی دراماکە لە لایەن منداڵەکانیانەوە.

مانای دیارترین ئەو خەونانەی مرۆڤ دەیبینێت

دواڕۆژ
پسپۆڕانى ده‌روونى پێیانوایه‌ ئه‌و خه‌ونانه‌ى كه‌ زۆرترینى مرۆڤه‌كان ده‌یبینین ئه‌م پێنج خه‌ونه‌یه‌وه‌ و هۆكار و ماناكانیان به‌مشێوه‌یه‌یه‌: -خه‌ون به‌ (كه‌وتن)ه‌وه‌، گه‌ر له‌ خه‌وه‌كه‌تدا چێژت له‌ كه‌وتنه‌كه‌ بینى ماناى وایه‌ حه‌زت له‌ سه‌ركێشییه‌، به‌ڵام گه‌ر ترسایت ماناى وایه‌ له‌ له‌ده‌ستدانى كۆنترۆڵ به‌سه‌ر ژیانتدا ده‌ترسیت، كه‌وتن به‌ گشتى به‌ ماناى گۆڕانكارى زۆر دێت له‌ داهاتوودا. -گه‌ر له‌ خه‌ونتدا كه‌سێك دوات كه‌وتبوو و نه‌تده‌زانى كێیه‌ ئه‌مه‌ ماناى وایه‌ هێشتا كۆمه‌ڵێك جیاوازى هه‌ن كه‌ چاره‌سه‌رت نه‌كردوون. -خه‌ون به‌ خیانه‌ته‌وه‌، گه‌ر له‌ خه‌ونتدا خیانه‌تت لێبكرێت ماناى وایه‌ كه‌ متمانه‌ت به‌ خۆت له‌ ده‌ست ده‌ده‌یت له‌م كاته‌دا ئه‌و خه‌ونه‌ له‌لایه‌ن مێشكى شاراوه‌وه‌ درووستده‌كرێت، له‌ دواى بینینى ئه‌م خه‌ونه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت یان هاوبه‌شى ژیانت گفتووگۆ بكه‌یت و بایه‌خ بده‌یت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌تان.
-گه‌ر له‌ خه‌ونتدا ددانت بكه‌وێت ماناى وایه‌ تۆ ده‌ترسیت له‌ له‌ده‌ستدانى كه‌سانى گرنگى ژیانت یاخوود له‌ده‌ستدانى سه‌روه‌ت و پێگه‌ت له‌ كۆمه‌ڵدا.
-خه‌ون به‌ ماڵه‌وه‌، ماڵ له‌ خه‌وندا ئاماژه‌یه‌ بۆ جیهانى خۆت، گه‌ر ئه‌و ماڵه‌ى له‌ خه‌وه‌كه‌تدا بینیت قه‌ره‌باڵغ بوو ماناى وایه‌ هه‌وڵده‌ده‌یت كۆنترۆڵى ژیانت بكه‌یت.

نهێنى ژماره‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى شازاده‌ى بریتانیا كه‌ بوكه‌ ئه‌فریقییه‌كه‌ى پێ گواستەوە ئاشكراده‌بێت
دواڕۆژ
ڕۆژى 19ى ئایار شازاده‌ هارى شازاده‌ى بچووكى بریتانیا هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ خانمه‌ ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقى مێگان ماركڵ كرد و ئاهه‌نگه‌كه‌یان هه‌موو جیهانى به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كرد.

له‌دواى ته‌واوبوونى ئاهه‌نگه‌كه‌وه‌ له‌ سایته‌ جیهانى و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌موو وێنه‌ و ڤیدیۆكانى ئاهه‌نگه‌كه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و هه‌موو ورده‌ كارییه‌كانى ئاهه‌نگه‌كه‌ باسكراون.

یه‌كێك له‌و شتانه‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌ كه‌ سه‌رنجى میدیاكانى به‌لاى خۆیدا ڕاكێشاوه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یه‌ كه‌ شازاده‌ هارى مێگانى هاوسه‌رى پێ گواسته‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌دا.

ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ جۆرى جاگوار ڕۆدسته‌ر E-Type Zero بوو و مۆدێلى 1968 بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌رنجى میدیاكانى ڕاكێشا ژماره‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ بوو كه‌ (E190518) ئه‌و ژماره‌یه‌ نهێنییه‌كى تیادایه‌. نهێنى ژماره‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕۆژى ئاهه‌نگه‌كه‌یه‌ واته‌، 19ى ئایارى 2018 (19/05/2018) كه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌ جاگواره‌كه‌وه‌ بوو.

بۆ ئەوەی لە ڕەمەزاندا قەڵەو نەبیت لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە
دواڕۆژ
ڕەنگە نەتوانیت دەستبەرداری ئەم خواردنە خۆشانەبیت، بەڵام پێویستە بزانیت کە بڕێکی زۆر کالۆریان تێدایە و لەبەرامبەردا هیچ بەهایەکی خۆراکی ئەوتۆیان نیە، هەربۆیە ئەگەر دەتەوێت لە مانگی ڕەمەزاندا کێشت زیادنەکات هەوڵبدە لەم خواردنانە دوور بکەویتەوە: -مەعکەرۆنی:
پێویستە لە مەعکەرۆنی دوور بکەویتەوە بەتایبەتی ئەو جۆرانەی لەگەڵ سۆسی سپی پێشکەش دەکرێن، چونکە 800 بۆ 1200 کالۆری تێدایە، دەتوانیت مەعکەرۆنی بۆر لەگەڵ سۆسی سەوزەوات وەک سۆسی تەماتە بخۆیت. -چەرەساتی سوێر:
ئەگەر بڕێکی زۆر چەرەساتی سوێر بخۆیت دەبێتە هۆی قەڵەوی و لەهەمانکاتدا زیان بە دڵ و خویێنبەرەکان دەگەیەنێت. -ئیشی هەویر:
بەشێوەیەکی گشتی ئیشی هەویر وەک کێک و دۆنات و مافن دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، چونکە بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە. -گۆشتی قتوو و دروستکراو:
تا دەتوانیت لەم جۆرە گۆشتانە بەدووربە،چونکە بڕێکی زۆر چەوری و خوێی تێدایە کە دەبێتە هۆی قەڵەوی.

ئەگەر ماست و سێو بەیەکەوە بخۆیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟
دواڕۆژ
خواردنەکان بە گشتی سوودی جۆراوجۆر بە تەندروستی کەسەکان دەگەیەنن، هەندێک خواردن هەن بەتێکەڵکردنیان سوودیان هێندەیتر زیاد دەکات.
ماست و سێو بەیەکەوە بخۆیت ئەم گۆڕانکاریە سەیرانە ڕوو دەدات لە جەستەتدا:

کێش دادەبەزێنێت، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و دژە ئۆکسیدەکان، لەش بەهێز دەکەن.
دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەمدەکاتەوە و هەستی ئارامی دەبەخشێت بە دەرون.
بەرگری لەش بەهێزدەکات و ڕیخۆڵە لە میکرۆب و بەکتریا زیانبەخشەکان پاکدەکاتەوە.
ئاسن زیاد دەکات لە لەشدا و چارەسەری کەمخوێنی دەکات.
قژ و نینۆکەکان بەهێزدەکات.

به‌م گیراوه‌یه‌ مه‌ساج بۆ سه‌رت بكه‌ و ڕووتانه‌وه‌ى قژت مه‌هێڵه‌

دواڕۆژ 
زۆرێك له‌ خانمان به‌ده‌ست هه‌ڵوه‌رین و ڕووتانه‌وه‌ى قژیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن یان قژى هه‌ندێكیان لاوازه‌ و درێژ نابێته‌وه‌. لێره‌دا گیراوه‌یه‌كتان پێده‌ڵێین كه‌ ده‌توانن مه‌ساجى سه‌رتانى پێبكه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ قژتان به‌هێز ده‌بێت و زوو پڕده‌بێته‌وه‌ و هه‌ڵوه‌رینى نامێنێت.

ڕۆن گه‌رچه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین E و ترشه‌ چه‌ورییه‌كان، به‌تایبه‌تى ترشى چه‌ورى ئۆمیگا 9. ڕۆن گه‌رچه‌ك باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ هه‌ڵوه‌رینى قژ و به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى قژه‌كه‌ ده‌ڕوێنێته‌وه‌. پێداویستییه‌كانى گیراوه‌كه‌: 1 كه‌وچكى چێشت ڕۆن گه‌رچه‌ك
1 كه‌وچكى چێشت زه‌یتى زه‌یتوون یان گوێزهند

چۆنێتى به‌كارهێنانى:
هه‌ردوو پێداویستیه‌كه‌ تێكه‌ڵاو بكه‌ و به‌ په‌نجه‌كانى ده‌ستت به‌ گیراوه‌كه‌ مه‌ساج بۆ پێستى سه‌رت بكه‌، لێیگه‌ڕێ با بۆماوه‌ى 30 بۆ 45 خوله‌ك به‌ سه‌رته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌، پاشان به‌ شامپۆیه‌كى باش سه‌رت بشۆ.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

ئەگەر پاقلە بخۆیت چی بەسەر جەستەدا دێت

دواڕۆژ
پاقلە یەکێکە لە خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە پرۆتین، لەبەرئەمە بە گۆشتی هەژاران دادەنرێت، دەوڵەمەندیشە بە ڤیتامین و کانزاکانی وەکو فسفۆر و ئاسن و کانزاکان.
سوودەکانی خواردنی پاقلە:
دەبێتەهۆی زیادبوونی کۆلیسترۆڵە بەسوودەکانی ناو خوێن، پاستانی خوێن کەمدەکاتەوە.

بەرگری لەش بەهێز دەکات، کرداری میزکردن باش دەکات، چارەسەری قەبزی دەکات.

چارەسەری خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەکات، بەرگری لە تووشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات.

ڕێگری لە چونی مادە زیان بەخشەکان دەکات بۆناو مێشک، هاوکارە لە لەناوبردنی ڕەنگی زیادەی لەش وەکو خاڵ و پەڵەکان.

دوای چەندین ساڵ نهێنیەکی جیابوونەوەی هەیفا لە هاوسەرەکەی ئاشکرا دەبێت
دواڕۆژ، زێدان سوبحی
ساڵانێکی زۆر تێپەڕیوە بەسەر جیابوونەوەی هەیفا وەهبی لە هاوژینی سێیەمی بازرگانی مسیری ئەبو هەمیشەیە و تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە، بەڵام رۆژنامەیەکی میسری چەند نهێنیەکى سەیر لەسەر جیابوونەوەی هەیفا و ئەبو هەشیمەی هاوسەری بڵاودەکاتەوە و هۆکارەکان ئاشکرا دەکات.

هەیفا لە زۆربەی دیمانەکانیدا ئاماژەی بەوەکردوە کە لە پەیوەندی خوشەویستی دایە و بێ ئەوەی کەسەکە ئاشکرا بکات و چەندین جاریش میدیاکان باسی چەند پیاوێکیان کردبوو کە گوایە خوشەویستی هەیفا بن، بەڵام تا ئێستا ناوبراو لەسەر ئەم بابەتە بە ئاشکرا هیچ شتێکی نەتووە .

هەیفا لەماوەی تەمەنیدا 3 جار هاوسەرگیری کردوە و دواین جاریش لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبو هەشیمە بوو کە لە ساڵی 2012 لەیەکتر جیابوونەوە .  رۆژنامەی رۆز یوسف ی میسریش لەوکاتەدا لە راپۆرتێکدا هۆکاری جیابونەوەیان گەڕاندبۆوە بۆ پارتی ئیخوان موسلمین کە 30 ملیۆن دۆلاریان بە هەشیمە داوە تا لە هەیفا جیاببێتەوە، هاوکات بەپێی زانیارییەکانی هەمان رۆژنامە ئەو بازرگانە دەیویست بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات بەڵام لە ترسی بەکارهێنانی هەیفا دژی ئەو بەدەست نەهێنانی دەنگ بەشداری نەکرد.

هۆکاری کەمی رێژەی دەنگدان بۆچی دەگەڕێنیتەوە

"لە سەدا 95 ـی ئەو ئەگەرانەی بوونیان هەیە؛ ئەوەیە کە بنەچەی مرۆڤەکان تا 9000 ساڵی دیکە لەناو دەچێت"

#دواڕۆژ_فاکت

Most Popular Instagram Hashtags