chewaz.aso chewaz.aso

199 posts   120460 followers   28 followings

chewazaso  Tv presenter at Net Tv channel , program shirin shirine 🍰🎂🍩🍪🍮 My ❤️ bland farhad

http://www.facebook.com/chewaz.aso

سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ بە باشی (بحث)مان تێپەڕاند سوپاس بۆ مامۆستاکان و هاوڕێکانم ئیشەڵا هەموو لایەک سەرکەوتوو دەبن

‌سڵاو ئازیزانم ئەمەش چۆنیەتی دروست کردنی
لوقمەقازی:
١ پەرداخ و سێ ڕوبع ئاو
١ کەوچکی خواردن خومرە
٢ کەوچکی خواردن شەکر
نیو پەرداخ نیشاستە
نیو پەرداخ زەیت
٢ پەرداخ ئارد
هەموویان جوان تێکەڵ دەکەیت تا جوان خاو دەبێتەوە نابێ تۆپەڵ تۆپەڵ بێت پاشان بۆ ماوەی ١ کاژمێر دایدەنێین و دواتر لە ناو ڕۆن وەک من دەیگریت و سوری دەکەیتەوە گەر ویستت زۆر ڕەق بێت لە ناو ڕۆنەکە کە سووربوەوە دەری بهێنە داینێ دواتر بیکە ناو شیلەکە
شیلەکەی :
٢ پەرداخ و نیو شەکر
٢ پەرداخ ئاو
١ کیسە ڤانێلا
هەمووی تێکەڵ بکەو بیکە سەر ئاگر بۆ ماوەی ١٠ خولەک گەر حەزت لێبوو دارچین و هێلی بکە ناو
گەر ویستت لوقمەقازیەکانت گەورەبێ بە کەوچکی زەڵاتە بیگرەو بکە ناو ڕۆنەکە گەر ویستت بچوک بێت بە کەوچكی چا
بەڵام دەبێ کەمێک زەیتان لاوە بێت تا گیراوەکە بە کەوچکەکەدا نەنوسێ و زوو زوو کەوچکەکەی تیا هەڵکێشە
بە هیوای سوودبینین
نۆشی گیانتان بێت
فریای ڕەسم گرتنی نەکەوتم مەجبور هی کۆنم دانا ههههه

مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت
ئیشەڵا مانگێکی پڕ لە خێر و بەرەکەت بێت بۆ هەموو لایەک
#kurd #kurdistan #alla #ramadan #kurdish

سڵاو ئازیزانم ئەمەش چۆنیەتی دروستکردنی
کێکی دارچین و گوێز :
٤ هێلکە
١ پەرداخ شەکر
١ پەرداخ شیری گیراوە (تەڕ)
نیو پەرداخ زەیت
٢ پەرداخ و نیو ئارد
١ کیسە پیکن پاودەر
١ کیسە ڤانێلا
١ کەوچکی زەڵاتە دارچینی وردراو
١ پەرداخ گوێز بەڵام با وردبێت
سەرەتا هێلکەکە جوان بە مەکینە تێکەڵی دەکەین و وردە وردە شەکرەکەی دەکەینە ناو بۆ ماوەی ٤ خولەک بە مەکینە تێکەڵی دەکەین پاشان شیرەکە و زەیتەکەی تێدەکەین دواتر ئاردەکە و پیکن پاودەرەکە و ڤانێلاکە و دارچینەکەی بکە ناوی و بە مەکینە تێکەڵی بکە پاشان گوێزەکەی تێبکە و بە کەوچک تێکی بدە پاشان قاڵبەکە بە زەیت چەوربکە و کەمێک ئاردی بکە ناو دواتر گیراوەکەی بکە ناو و بیکە ناو فڕن بە دەرەجەی ١٨٠ بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەس ژێرەکەی ببرژێنە دواتر کە برژا سەری کێکەکە ببرژێنە بۆ ماوەی ٥ خولەک
دواتر ئامادەیە بۆ خواردن
بە هیوای سوودبینین
نۆشی گیانتان
#kurd #kurdistan #kurdish #nettv #sweets #sweet

‎سڵاو هاوڕێیان ئەمەش شیرینی ‎چۆرەك:
‎٢ هێلكە ‎١ كوپ شەكر
‎١ كوپ زەیت
‎١ كەوچكی خواردن پیكن پاودەر ‎١ كەوچكی خواردن ڤانێلا
‎١ كەوچكی چا خوێ
‎٢ كەوچكی چا خومرە
‎٣ پەرداخ ئارد
‎كونجی
‎سەرەتا ٢ هێلكەكە جوان تێكەڵ بكە بە مەكینەی دەستی پاشان وردە وردە شەكرەكەی بكە ناو دواتر زەیتەكە پاشان پیكن پاودەر و ڤانێلاكە و خوێ و خومرەكە پاشان وردە وردە ئاردەكەی بكە ناو تا دەبێتە هەویرێكی جوان دواتر بۆ ماوەی ١٥ خولەك دایبنێ دوای ئەوەش فڕنەكە بە پلەی ١٧٥-١٨٠ گەرم بكە و بۆ ماوەی ١٥ خولەك ژێرەكەی ببرژێنە هەر وەك من خڕی بكە و لە كونجی هەڵیكێشە گەر حەزت لێنەبوو بە سادەیی بیكە پاشان گەر ویستت دەتوانی بە شێوەی خڕ خڕ بیكەیت و ناوەكەی وەك كوبە بەڵام نۆتێلای تێبكە و وەك من بیكە بە شێوەی جیا جیا ‎بە هیوای سوودبینین ‎نۆشی گیانتان بێت

نێت دراما باشترینتان پێشکەش دەکات
@netdrama
#nettv #channel #drama #dizi

‎سڵاو ئازیزان ئەمەش كێكی ئیسفەنجی بۆ ئەو كەسانەی دەرناچێ لە دەستیان
‎٤ هێلكە ‎١ پەرداخ شەكر ‎١ پەرداخ كەمتر زەیت
‎١ پەرداخ شیری وشك
‎١ پەرداخ ئاو
‎٢ پەرداخ ئارد
‎٢ كیسە پیكن پاودەر ‎١ كیسە ڤانێلا ‎شكوڵاتە
‎نیو كوپ كرێم یان شیری گیراوە (تەڕ) ‎شیلك
‎سەرەتا ٤ هێلكەكە كەمێك بە دەست تێكەڵ بكە پاشان وردە وردە شەكرەكەی بكە ناو پاشان زەیتەكە و ڤانێلا و پیكن پاودەر و شیرەكە دواتر وردە وردە ئاردەكە پاشان ئاوەكە گەر حەزت كرد كەمێك دارچینی یان هێلی وردكراوی بكە ناو بۆ تام خۆشی ‎بەڵام فڕنەكە بە پلەی ١٨٠ بۆ ماوەی ٢٠ -٢٥ خولەك ژێرەكەی داگیرسێنە دواتر گیراوەكە بكە ناو قاڵب و بیكە ناو فڕن گەر قاڵبەكە فافۆنەكان بوو دەبێ ناوەكەی كەمێك زەیت و ئاردی پێوە بكەی گەر سلیكۆنەكان بوو پێویست ناكا ‎سەرەتا با ژێری كێكەكە بۆ ماوەی ٢٥ خولەك ببرژێ و دواتر سەری كێكەكە بۆ ماوەی ٥ خولەك گەر ویستت بە سادەی پێشكەشی بكە گەر نا وەك من بە شكوڵاتە و شیلك بیڕازێنەوە
‎میلك شەیكی مۆز :
‎٢ مۆز
‎١ كەوچكی خواردن شیری خەست
‎١ پەرداخ شیری گیراوە (تەڕ) ‎٦ كڵۆ سەهۆڵ
‎بیكە ناو خەڵاتە گەر حەزت لێ نەبوو زۆر خەست بێت دەتوانی شیری تەڕی زیاتر تێبكەی
‎بە هیوای سوودبینین ‎نۆشی گیانتان بێت
#kurd #kurdistan #kurdish #nettv #channel #sweets #sweets🍭

‎سڵاو ئازیزانم ئێوارەی چوارشەممە ئەم شیرینیەم دروستكرد بە ناوی بەنانە كێك (كێكی مۆز) وەك كرێپیش وایە
‎١ پەرداخ ئارد ‎٢ پەرداخ ئاو
‎نیو پەرداخ كاكاو
‎١ پیاڵەی چا شەكر
‎١ كەوچكی چا خوێ ‎٢ كەوچكی چا خومرە
‎٢ هێلكە
‎مۆز
‎سەرەتا هەموو كەرەستەكان تێكەڵ دەكەیت و بۆ ماوەی ١ كاتژمێر داینێ دواتر ٣٠ خولەك بیكە ناو سەلاجە پاشان تاوەیەك گەرم بكە بە كەوگیری شلە بیكە ناو تاوەكە بە شێوەی نان تا جوان سوردەبێتەوە پاشان هەر دانەیەك ١ مۆزی بكە ناو پاشان لولی بدەو بە چەقۆ خڕ خڕ بیجنە و فستقی وری بكە بە سەردا
‎بەڵام دەبێ تاوەكەت تاوەیەك بێ كە شتی پیادا نەنوسێ گەر نا سەقەت دەردەچێ
‎كاستەر :
‎٢ كەوچكی خواردن نیشاستە
‎١ كوپ و نیو شیری گیراوە(تەڕ)
‎١ كەوچكی خواردن شەكر
‎زەردێنەی دووهێلكە
‎١ كەوچكی بچوك ڤنێلا
‎سەرەتا هەمووی تێكەڵ بكە پاشان بیكە سەر ئاگر تا خەست دەبێتەوە من بە ڤانێلا كردم گەر تۆ حەزت لە چ تامێك و ڕەنگێك كرد دەتوانی بۆی زیاد بكەی ‎جەلی :
‎یەك كیسە جەلی حازرەكان
‎١ كوپ و نیو ئاوی گەرم گەرم ‎تێكی هەڵدە و بیكە ناو قاپ لێی گەڕێ تا سارد دەبێتەوە دەشتوانی بیكەیتە ناو سەلاجە
‎شەربەتی پرتەقاڵ :
‎١ كیلۆ ئاوی پرتەقاڵ
‎نیو كوپ شەكر
‎نیو كوپ ئاوی لیمۆ
‎١ كەوچكی خواردن توێكڵی پرتەقاڵەكە ‎١٠ دەنكە سەهۆڵ
‎هەمووی لە خەڵاتە بدە پاشان كەفێك دەكا كەفەكە بگرە و لای ببە شەربەتەكە بكە ناو پەرداخ و پێشكەشی بكە شەربەتەكە زوو خورا فریای نەكەوتم ڕەسمی بگرم ههههه
‎بە هیوای سوودبینین ‎نۆشی گیانتان بێت
#channel #sweets #nettv #kurdish #kurd #kurdistan

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵەی زۆر بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا دەکەم ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران ‎إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ

سڵاو ئازیزانم
#kurd #kurdistan #channel #nettv #kurdish

‎ سڵاو ئازیزان دوێنێ ئێوارە ئەم شیرینیەم دروستكرد بە ناوی شعرییە بە بسكویت و كرێم :
‎شعرییەی سوپ
‎كەرە(زبدە) ١ كەوچكی خواردن
‎گوێز
‎١ پەرداخ شەكر
‎٢ پەرداخ ئاو
‎بسكویت
‎بۆ كرێمەكە
‎١ پاكەت خامە (قشتە)
‎١ كەوچك و نیو هەنگوین
‎١ پاكەت كرێم شانتی
‎سەرەتا شعرییەكە لە ناو كەمێك زەیت سووردەكەینەوە تا قاوەیی دەبێت پاشان ١ پەرداخ ئاوی تێدەكەین تا نەرم ببێت دواتر شەكرەكە لە ناو ١ پەرداخ ئاوەكەی تر دەتوێنینەوە و دەیكەینە ناو شعرییەكە پاشان وازی لێدەهێنین تا شیلەكە هەڵمژێ پاشان زبدەكەی بكە ناو لە سەر ئاگر دایگرە تا سارد دەبێتەوە
‎دواتر كرێمەكەی بۆ بگرەوە بە مەكینەی دەستی جوان تێكەڵی بكە تا جوان دەبیتە كرێمێكی خەست و جوان دواتر
‎بسكویتەكە بكە بە چەند پارچەیەكەوە و لە ناو ئەم قاپە داینێ دواتر كرێمەكە و گوێزەكە بۆ ڕازاندنەوەی پاشان شعرییەكەی بكە بە سەردا و ئامادەیە بۆ خواردن
‎شەربەتی لیمۆ :
‎١ كیلۆ ئاوی لیمۆ
‎نیو كوپ شەكر
‎٢ پەرداخ ئاو
‎كەمێك ڕەنگی زەرد
‎بیدە لە خەڵاتە و دواتر بیكە ناو سەلاجە تا سارد دەبێت پاشان ئامادەیە بۆ خواردن
‎بە هیوای سوودبینین ‎نۆشی گیانتان بێت
#kurdistan #kurd #kurdish #sweets #sweet #nettv

Most Popular Instagram Hashtags